ھەرێمە جوگرافییەکانی تورکیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ناوچەکانی تورکیاەوە ڕەوانە کراوە)

ھەرێمە جوگرافییەکانی تورکیا لە حەوت ھەرێم پێک ھاتوون کە یەکەم جار لە دانیشتنی ساڵی ١٩٤١ی کۆنگرەی جوگرافیی تورکیا کە لە ئەنقەرە بەسترا، لە تورکیا حەوت ھەرێمیان پێک ھێنا.[١]

ھەرێمەکان[دەستکاری]

ھەرێمەکانی تورکیا لە ئەمانە پێکھاتوون:

ھەرێم جێگە لەبارەیدا
ھەرێمەکانی تورکیا Turkey- the seven Areas.gif ھەرێمە جوگرافییەکانی تورکیا لەڕووی ئاووھەوا وەکوو یەکتری ڕێزبەندیی کراون.
ھەرێمی ئێژە
(بە تورکی: Ege Bölgesi)
Turkey aegean.jpg ھەرێمی ئێژە بە ڕووبەری ٧٩٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە پێنجەمین ھەرێمی گەورە لەناو حەوت ناوچەکانی جوگرافیایی تورکیایە.
ھەرێمی مەڕمەڕە
(بە تورکی: Marmara Bölgesi)
Turkey marmara.jpg ھەرێمی مەڕمەڕە بە ڕووبەری ٦٧٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە بچووکترین بەڵام پر قەلەباڵغترین ھەرێمی تورکیایە.
ھەرێمی مەدیتەرانە
(بە تورکی: Akdeniz Bölgesi)
Turkey mediterranean.jpg ھەرێمی مەدیتەرانە بە ڕووبەری ١٢٠٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لەڕووی گەورەیی و دانیشتوودا چوارەمین جێگەی لە تورکیادا پێیە.
ھەرێمی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات
(بە تورکی: Doğu Anadolu Bölgesi)
Turkey eastern anatolia.jpg ھەرێمی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات لەڕووی ڕووبەردا گەورەترین و لەڕووی دانیشتوودا کەمترین قەلەباڵغی لە ھەرێمەکانی تورکیادا پێیە.
ھەرێمی دەریای ڕەش
(بە تورکی: Karadeniz Bölgesi)
Turkey black sea.jpg ھەرێمی دەریای ڕەش ١٨/١ لەسەدی خاکی تورکیای لە ژێر خۆی دەگرێت. ئەم ھەرێمیە بە ڕووبەری ١٤١٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە سێیەمین ھەرێمی گەورەی تورکیایە.
ھەرێمی ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات
(بە تورکی: Güneydoğu Anadolu Bölgesi)
Turkey southeast anatolia.jpg ھەرێمی ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات ڕووبەری ٧٥٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە دووەمین ھەرێمی بچووکی تورکیایە.
ھەرێمی ئاناتۆلیای ناوەندی
(بە تورکی: Iç Anadolu Bölgesi)
Turkey central anatolia.jpg ھەرێمی ئاناتۆلیای ناوەندی بە ڕووبەری ١٥١٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە دووەمین ھەرێمی گەورەی تورکیایە.

دانیشتووان[دەستکاری]

دانیشتووانی ھەرێمەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩دا بە ئەم شێوازە بوون:[٢]
ھەرێم دانیشتووان
مەڕمەڕە ٢٤،٤٦٥،٦٨٩
ئاناتۆلیای ناوەندی ١٢،٧٠٥،٨١٢
مەدیتەرانە ١٠،٥٥٢،٩٤٢
ئێژە ١٠،٣١٨،١٥٧
ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات ٨،٨٧٦،٥٣١
دەریای ڕەش ٧،٦٧٤،٤٩٦
ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات ٥،٩٦٦،١٠١

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ali Yiğit, "Geçmişten Günümüze Türkiye'yi Bölgelere Ayıran Çalışmalar ve Yapılması Gerekenler", Ankara Üniversitesi Türkiye Coğrafyası Araştırma ve Uygulama Merkezi, IV. Ulural Coğrafya Sempozyumu, "Avrupa Birliği Sürecindeki Türkiye'de Bölgesel Farklılıklar", pp. 34–35. 2012-03-31 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Türkiye'nin Nüfus Haritası". www.icisleri.gov.tr. Retrieved 2020-08-19.