گومبەز
Jump to navigation
Jump to search
گومبەز (بە ئینگلیزی: Dome) پێکھاتەیەکە کە فۆرمێکی گردی ھەیە و بە زۆری وەکوو سرمیچ یان داپۆشەری پێکھاتەیەکی دیکە بە کار دێت. گومبەز لە ڕاستیدا لە سووڕانەوەی کەوانێک بە دەوری تەوەرەیەکدا دروست دەبێت. قازانجی گومبەز ئەوەیە کە دەبێت بە ھۆی لابردنی کۆڵەکەکانی سرمیچەوە، بۆیە بە دروست کردنی گومبەز جێگەیەکی زیاتر بۆ بەکارھێنەرانی پێکھاتەکە دەمێنێتەوە. ھەر ئەم قازانجە بووە بە ھۆی ئەوەوە کە لە مزگەوتەکان و کڵێسەکاندا زۆر بە کار بھێنرێت.