مستەفا کەمال ئاتاتورک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە مستەفا کەمالەوە)
Jump to navigation Jump to search
مستەفا کەمال ئاتاتورک
Ataturk1930s.jpg
Mustafa Kemal Atatürk لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونAli Rıza oğlu Mustafa لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
١٨٨١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Thessaloniki (ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٥٧ )
Dolmabahçe Palace (ئەستەمبوڵلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕAnıtkabir، Ethnography Museum of Ankara لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Turkish Military Academy
  • Ottoman Military College
  • Monastir Military High School لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، military officer، statesperson، نووسەر، revolutionary لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبپارتی کۆماریی گەل لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرLatife Uşaki لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵسەبیحە گۆکچەن، Ülkü Adatepe، Abdurrahim Tuncak، Afet İnan، Zehra Aylin، Rukiye Erkin، Nebile İrdelp، Sığırtmaç Mustafa لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Ali Rıza Efendi لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Zübeyde Hanım لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانMakbule Atadan لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Order of St Alexander
  • Medal of Independence (١٩٢٣)
  • Liakat Medal (١٩١٥)
  • Gallipoli Star (١٩١٨)
  • Imtiyaz Medal (١٩١٥)
  • Iron Cross
  • Military Merit Cross
  • Bronze Military Merit Medal (١٩١٦)
  • Silver Military Merit Medal (١٩١٧)
  • Order of the Crown
  • 1st class, Order of the Medjidie (١٩١٧)
  • 2nd class, Order of the Medjidie (١٩١٦)
  • 5th class, Order of the Medjidie (١٩٠٦)
  • Order of Osmanieh
  • Knight of the Legion of Honour لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
Signature of Mustafa Kemal Atatürk.svg
پلەسەرۆک کۆماری تورکیا (١٩٢٣–١٩٣٨)، ئەندام پەرلەمانی تورکیا، Сhairman of the Сabinet of the Executive Ministers of Turkey (١٩٢٠–١٩٢١) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankfield marshal لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لقTurkish Land Forces لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Titlesپاشا، Ghazi لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

مستەفا کەمال ئاتاتورک (بە تورکی: Mustafa Kemal Atatürk؛ زۆر جار دەنووسرێت کەمال ئاتاتورک[١][٢] یان مستەفا کەمال پاشا[a]؛ لە دایکبووی دەورووبەری ١٨٨١ - مردووی ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨) سەرباز، مارشال، پیاوی دەوڵەتی شۆڕشگێڕ، نووسەر، باوک و دامەزرێنەری کۆماری تورکیا بوو. ئەو یەکەمین سەرۆککۆماری تورکیا بوو لە ماوەی ١٩٢٣ تاکوو مردنی لە ساڵی ١٩٣٨. ئەو کۆمەڵێک چاکسازی لە ناو دەوڵەت کرد، ئەمەش لە پێناو بە ھاوچەرخکردنی تورکیا بوو بەرەو سێکولاریزم و دەوڵەتێکی پیشەسازی.[٣][٤][٥] ئەتاتورک کەسێکی سێکولار و نەتەوەپەرست بوو، سیاسەتەکانی ئەو بە کەمالیزم دەناسرێتەوە. بەھۆی دەستکەوتە سەربازی و سیاسییەکانییەوە، ئەتاتورک بەیەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی سەدەی بیستەم دادەنرێت.[٦]

ئەتاتورک لە کاتی جەنگی جیهانیی یەکەم و لە ساڵی ١٩١٥ بەهۆی سەرکەوتنەکەی لە شەڕی گالیپۆلی ناسرا، کە تێیدا وەک کەسایەتییەکی سەرەکی لە ناو تورکی عوسمانی دژ بە هێزە هاوپەیمانەکان بەشدار بوو.[٧] دوای شکست و کەوتنی دەوڵەتی عوسمانی ئەوا ئەتاتورک ڕێبەرایەتی لە بزووتنەوەی نەتەوەپەرستیی تورکی کرد، ئەم بزووتنەوەی داکۆکی دەکرد لە مانەوەی سنووری تورکیا بەیەکپارچەیی. لەو دەمە ئەتاتورک حکوومەتێکی لە ئەنقەرە دامەزراند، ئەو هێزە هاوپەیمانەکانی بەزاند کە دواتر لەلایەن تورکەکان ناونرا جەنگی سەربەخۆیی تورک. دوابەدوای ئەوە، ئەتاتورک پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەستپێکرد و دامەزراندنی کۆماری تورکیای لەجێگای ئەودا ڕاگەیاند.

وەک یەکەم سەرۆکی تازەکار، کەمال ئەتاتورک دەستیکرد بە داڕشتنی پڕۆگرامێکی دەستپێشخەری بۆ چاکسازیکردن لە بوارەکانی سیاسەت، ئابووری و کەلتوور بەو ئامانجەی کە وڵاتێکی پێشکەوتوو و سێکولار دامەزرێنێت. لەم هەنگاوەیدا، خوێندنی سەرەتایی کرایە خۆڕایی، ئەلفووبێی زمانی تورکی عوسمانی گۆڕدرا بۆ تورکی لاتینی. مافی سیاسەتکردنی یەکسان درایە ژنان،[٨] هەروەها مافی دەنگدانیش درایە ژنان.[٩]

حکوومەتەکەی ئەتاتورک پڕۆسەیەکی بە تورکاندنی دەستپێکرد، هەوڵیدا وڵات بکاتە وڵاتێکی یەک نەتەوە.[١٠][١١][١٢] لە ژێر دەسەڵاتی ئەتاتورکدا، کورد، کۆمەڵە و کەمایەتییە ناتورکەکان لەژێر زەبر و فشاردا دەبوو بە تورکی قسە بکەن،[١٣] لەلایەکی دیکەش، پاشناو و ناوی شوێنی لەدایکبوونیان دەبوو بکرێتە تورکی.[١٤][١٥] هەر لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەتاتورک ڕەشەکووژیی دەرسیم ڕوویدا. لە ساڵی ١٩٣٤، پەرلەمانی تورکیا پاشناوی ئەتاتورکی بە مستەفا پاشا بەخشی کە بەمانای "باوکی تورکەکان" دێت، ئەمەش وەک ڕێزێک بوو لە کارەکانی بۆ درووستکردنی دەوڵەتی تورکیا.[١٦] ئەتاتورک لە ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨ لە کۆشکی دۆلمەباخچە، ئەستەمبول لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[١٧] سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی تورکیا، عیسمەت ئینۆنو شوێنی ئەوی گرتەوە. لە ساڵی ١٩٥٧ ئارامگەکەی لە ئەنقەرە بۆ درووست کرا، کە لە دەوریدا پارکی ئاشتی هەیە کە ئەم پارکە لە ژێر وتەیەکی ئەتاتورک ئەو ناوەی وەرگرتووە، "ئاشتی لە وڵات، سەقامگیرییە لە جیهان".

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

کەمال ئەتاتورک لە دایکبووی (لە ژێر ناوی عەلی ڕەزا ئۆغلو مستەفا واتە مستەفای کوڕی عەلی ڕەزا) مانگە سەرەتاکانی ١٨٨١ بوو،یان ئەوەیە لە گەڕەکی فەرماندە ئەحمەد یانیش لە ماڵێک (ئێستا کراوەتە مۆزەخانە) لە شەقامی ئسلاحخانە (ئێستا پێی دەگوترێت ئەپۆستۆلو پاڤلۆو)، لە شاری سەلانیک لە دەوڵەتی عوسمانی، ئێستا ئەو شارە بەهەمان ناوەوە دەکەوێتە وڵاتی یۆنان.[١٨] باوکی ئەتاتورک، عەلی ڕەزا ئەفەندی ئەفسەرێکی سەربازی بوو کە لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی کۆجاجیک بوو، کە ئێستا ئەو گوندە دەکەوێتە مەکدۆنیای باکوور. دایکی ئەتاتورک ناوی زوبەیدە خانم بوو. لە خێزانەکەیدا، تەنیا یەک خووشکی ئەتاتورک بە سەلامەتی مایەوە ئەویش ناوی مەقبولە بوو، ناوبراو لە ساڵی ١٩٥٦ کۆچی دوایی کرد.[١٩] بە قسەی قسەی نووسەر ئەندرو مانگەر، ئەوا خێزانەکەی ئەتاتورک موسڵمانێکی تورکزمان بوون و تاڕادەیەک بە چینی ناوەڕاستدا هەژمار دەکران.[٢٠] هەندێ لە نووسەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە باوکی ئەتاتورک لە بنچەدا ئەلبانییە.[٢١][٢٢][٢٣] لەبەرامبەردا کۆمەڵێک نووسەر وەک فالیح ئەتایی، ڤامک دی ڤۆلکان و نۆرمان ئتزکۆویتز لەو بڕوایەدان کە عەلی ڕەزا تورک بووە، هەروەها خەڵکی سۆکە بووە لە پارێزگای ئایدین.[٢٤][٢٥][٢٦][٢٧][٢٨][٢٩] توێژەران لەو بڕوایەدان کە زوبەیدە خانمی دایکی ئەتاتورک تورک بووە.[٣٠][٣١]

ئەو ناوی یەکەمی مستەفا بوو، هەروەها ناوی دووەمی کەمال بوو (واتە کەسێکی تەواو یان پێگەیشتوو)، بەپێی سەرچاوەکان ئەو ناوە لەلایەن مامۆستای بیرکاری پێی درابوو. بە قسەی ژنە مێژوونووسی تورک، عفەت عنان ئەوا لەبەر پێگەیشتوویی و کارامەیی مستەفا بوو ئەوا مامۆستاکەی ناوی کەمالی لێ نابوو،[٣٢][٣٣] لەبەرامبەردا هەندێ سەرچاوەی دیکە هەن کە دەڵێن بۆئەوەبووە کە مامۆستاکە بتوانێت قوتابیانی پۆلەکەی لێک جیا بکاتەوە.[٣٤][٣٥] هەروەها ژیاننامەنووس ئەندرو مانگۆ ئەوەی ورووژاندووە کە مستەفا ناوی کەمالی لە خۆ نابێت لەبەر خۆشەویستی بۆ شاعیری نەتەوەیی تورک نامق کەمال.[٣٦] لە تەمەنی منداڵیدا، دایکی هانی داوە بۆ ئەوەی بچێتە حوجرە و مەکتبە ئاینییەکان، ئەتاتورک ماوەیەکی کەم لە قوتابخانە ئاینییەکان ماوەتەوە. دواتر لەسەر خواستی باوکی چووەتە قوتابخانەی شەمسی ئەفەندی (قوتابخانەیەکی ناحکومی بوو کە زیاتر مەیلیان بۆ سێکولاریزم هەبوو). ئەتاتورک کاتێک تەمەنی گەیشتبوو بە حەوت ساڵان، باوکی مرد.[٣٧] دواتر دایکی حەزی بەوە بووە کە کوڕەکەی بچێتە ناو بواری بازرگانی، بەڵام ئەتاتورک بەبێ ڕاوێژکردن بە ماڵەوە ئەوا لە ساڵی ١٨٩٣ پەیوەندی کردووە بە قوتابخانەی سەربازیی سالۆنیکا. لە ساڵی ١٨٩٦، ئەتاتورک چووەتە ناو دواناوەندی سەربازیی مۆناستیر (لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا دەکەوێتە شاری بیتۆلا، مەقدۆنیای باکوور). لە ١٤ی ئازاری ١٨٩٩،[٣٨] ئەتاتورک بەهاوڕێیەتی لەگەڵ هەریەکە لە عەلی فوئاد و لوتفی موفیت چوو بۆ ئەکادیمیای سەربازیی عوسمانی لە ناوچەیەک لە شاری قوستەنتینە (ئەمڕۆ: ئەستەمبوڵ)، دواتر لە ساڵی ١٩٠٢ لە ئەکادیمیاکە دەردەچێت. هەروەها لە ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٥ لە کۆلێجی سەربازیی عوسمانی دەرچووە.[٣٨]

ژیانی سەربازی[دەستکاری]

دەستپێک[دەستکاری]

بەماوەیەکی کورت دوای تەواوکردنی خوێندن، بەهۆی بەشداریکردنی لە چەند چالاکی و ڕێپێوانێک دژی دەسەڵاتی شاهانە دەستگیرکرا. دوای چەند مانگێک بەهەوڵی بەڕێوبەری قوتابخانەکەی، ڕەزا پاشا ئازادکرا.[٣٩] دوای ئازادبوونی، ئەتاتورک ئەرکی ئەوەی خرایە سەرشان کە بچێتە ناو سوپای پێنجەم لە دیمەشق ئەمەش وەک یەکێک لە ستافەکانی کاپتنێک بوو.[٤٠] لەو دەمە ئەتاتورک چووە پاڵ کۆمەڵەیەکی شۆڕشگێریی بچووک کە بەنهێنی کاریان دەکرد بە سەرکردایەتی بازرگان مستەفا جانتەکین، ناوی کۆمەڵەکەش ئازادی و نیشتمان بوو. لە ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٠٧، پلەی کەمال ئەتاتورک بەرزکرایەوە بۆ کاپتنی باڵا هەروەها لە ١٣ی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵ، گواسترایەوە بۆ بنکەی سەرەکی سوپای سێیەم لە ماناستر.[٤١] ئەتاتورک چووەتە ناو کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی (یەکێتیی و پێشکەوتن)، بەئەندامی ژمارە ٣٢٢، لەگەڵ ئەوەشدا دوای چەند ساڵێک ئەوا بۆچوونەکانی لەگەڵ پارتەکە بوونە دژیەک و بەکەسێکی ئۆپۆزسیۆنی ناو پارتەکە دادەنرا ئەمەش بەوەی بەردەوام ڕەخنەی هەبوو لە سیاسەت و کارەکانی سەرکردایەتی کۆمەڵەکە. لە ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٠٨، بوو بە پشکنەر لە هێڵی ئاسنینی دەوڵەتی عوسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ڕومێلیا.[٤٢] لە تەمموزی ١٩٠٨، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە ناو شۆڕشی لاوانی تورک کە تێیدا دەسەڵاتیان لە سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم سەند و دەستووری وڵاتان بۆ دەستووری ساڵی ١٨٧٦ گەڕاندەوە.

کەمال پێشنیارێکی ئەوەی دا کە سوپا لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسیی جیابکرێتەوە، ئەم پێشنیارە بەلای کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی پەسەند نەبوو هەربۆیە ناوبراویان دوور خستەوە بۆ ویلایەتی تریپۆلیتانیا (لیبیای ئەمڕۆ، ئەوکاتە ناوچەیەک بوو لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی) ئەمەش بۆ ئەوەی کاربکات لەسەر سەرکوتکردنی یاخیبوونە خێلەکییەکانی ناوچەکە،[٤٣] ئەم دوورخستنەوەیە تاکوو ساڵی ١٩٠٨ بوو. بە قسەی میکوش ئەوا ئەتاتورک خۆبەخشانە ئەم ئەرکەی لەسەر بوو. کەمال لە سەرکوتکردنی ئەم شۆڕش و جووڵانەوە سەرکەوتوو بوو بەمەش لە کانوونی دووەمی ١٩٠٩ گەڕایەوە قوستەنتینیە. لە نیسانی ١٩٠٩ لە قوستەنتینە گرووپێکی دژە-شۆڕش دامەزرا. ئەتاتورک لە سەرکوتکردنی شۆڕشەکانی ئەو دەمە ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا.[٤٤]

لە ساڵی ١٩١٠، کەمال بانگکرا بۆ ئەوەی بچێتە هەرێمی ئەلبانیای عوسمانی.[٤٥][٤٦] لەو دەمە عیسا بۆلەتینی ڕێبەرایەتی سەرهەڵدانەکانی ئەلبانیای دەکرد لە کۆسۆڤۆ، هەروەها لە شۆڕشی ئەلبانیش.[٤٧][٤٨] هەر لەو ساڵەدا، ئەتاتورک چاوی کەوت بە ئەکرەم ڤلۆرا دەسەڵاتداری ئەلبانی، سیاسی، نووسەر هەروەها یەکێکیش بوو لە پشتیوانە سەرەکییەکان بۆ سەربەخۆیی ئەلبانیا.[٤٩][٥٠] لە ساڵی ١٩١١، بۆ ماوەیەکی کەم کەمال کرایە وەزیری جەنگ لە قوستەنتینە.

جەنگی تورک-ئیتالی (١٩١١-١٢)[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩١١، کەمال ئەتاتورک خۆبەخشانە لە جەنگی ئیتالی-تورک بەشداری کرد،[٥١] جەنگەکە لە ویلایەتی ترابلووس بوو (لیبای ئەمڕۆ).[٥٢] ئەو لە ناوچەکانی نزیک دەرنا و تەبروق بەشدار بوو.[٥٣] ئیتالیا بە هێزی ١٥٠ هەزار پیاو؛[٥٤] بەرامبەر بە ٢٠ هەزار لە تیرەی بەدەوییەکان و ٨٠٠٠ تورک جەنگا.[٥٥] بەماوەیەکی کورت بەر لەوەی کە ئیتالیا ئەم جەنگە ڕابگەیەنێت، ئەوا دەوڵەتی عوسمانی بەشێکی زۆر لە هێز و چەکەکانی لیبای بردە ویلایەتی یەمەن بۆ ئەوەی یاخیبووەکانی ئەوێ سەرکوت بکات، بەهۆی ئەمەشەوە عوسمانییەکان لە جەنگی بەرامبەر ئیتالیا دۆڕان. لەلایەکی دیکەشەوە هێزەکانی بەریتانیا کە سنووری هەرێمەکانی میسر و سوودانی عوسمانییان گرتبوو ئەوا ڕێگەیان نەدەدا لە سنووری ئەوانەوە هێز و چەکی عوسمانی بگاتە لیبیا. لە ئەنجامی ئەم جەنگدا، دەوڵەتی عوسمانی ناوچە و شارەکانی تەڕابلووس، فیزان و بەرقەی لە دەستدا بۆ شانشینی ئیتالیا.[٥٦]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ داڕێژە:Lang-ota
    He was known for most of his lifetime as Mustafa Kemal, but is referred to in this article as Atatürk for readability reasons.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ID card from 1934
  2. ^ ID card from 1935
  3. ^ "Atatürk, Kemal", World Encyclopedia, Philip's, 2014, doi:10.1093/acref/9780199546091.001.0001, ISBN 978-0-19-954609-1, retrieved 9 June 2019
  4. ^ Books, Market House Books Market House (2003), Books, Market House, ed., "Atatürk, Kemal", Who's Who in the Twentieth Century, Oxford University Press, doi:10.1093/acref/9780192800916.001.0001, ISBN 978-0-19-280091-6, retrieved 9 June 2019
  5. ^ Harold Courtenay Armstrong Gray Wolf, Mustafa Kemal: An Intimate Study of a Dictator. page 225
  6. ^ EINSTEIN AND ATATURK (Part 1), National Geographic Society Newsroom
  7. ^ Zürcher, Turkey: a modern history, 142
  8. ^ Mastering Modern World History by Norman Lowe, second edition
  9. ^ Türkiye'nin 75 yılı, Tempo Yayıncılık, İstanbul, 1998, pp. 48, 59, 250
  10. ^ Sofos, Umut Özkırımlı & Spyros A. (2008). Tormented by history: nationalism in Greece and Turkey. New York: Columbia University Press. p. 167. ISBN 9780231700528.
  11. ^ Toktaş, Şule (2005). "Citizenship and Minorities: A Historical Overview of Turkey's Jewish Minority". Journal of Historical Sociology. 18 (4): 394–429. doi:10.1111/j.1467-6443.2005.00262.x. Retrieved 7 January 2013.
  12. ^ Jongerden, Joost; Verheij, Jelle, eds. (3 August 2012). Social relations in Ottoman Diyarbekir, 1870–1915. Leiden: Brill. p. 300. ISBN 978-90-04-22518-3.
  13. ^ Kieser, Hans-Lukas, ed. (2006). Turkey beyond nationalism: towards post-nationalist identities ([Online-Ausg.] ed.). London: Tauris. p. 45. ISBN 9781845111410. Retrieved 7 January 2013.
  14. ^ Öktem, Kerem (2008). "The Nation's Imprint: Demographic Engineering and the Change of Toponymes in Republican Turkey". European Journal of Turkish Studies (7). doi:10.4000/ejts.2243. Retrieved 18 January 2013.
  15. ^ Aslan, Senem (29 December 2009). "Incoherent State: The Controversy over Kurdish Naming in Turkey". European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (10). doi:10.4000/ejts.4142. Retrieved 16 January 2013. the Surname Law was meant to foster a sense of Turkishness within society and prohibited surnames that were related to foreign ethnicities and nations
  16. ^ "Mustafa Kemal Atatürk'ün Nüfus Hüviyet Cüzdanı. (24.11.1934)". www.isteataturk.com. Retrieved 26 June 2013.
  17. ^ "Turkey commemorates Atatürk on 78th anniversary of his passing". Hürriyet Daily News. Retrieved 21 November 2017.
  18. ^ Méropi Anastassiadou; Méropi Anastassiadou-Dumont (1997). Salonique, 1830–1912: une ville ottomane à l'âge des Réformes. BRILL. p. 71. ISBN 978-90-04-10798-4.
  19. ^ Cemal Çelebi Granda (2007). Cemal Granda anlatıyor. Pal Medya ve Organizasyon. ISBN 978-9944-203-01-2.[پەڕە پێویستە]
  20. ^ Andrew Mango Atatürk: The Biography of the Founder of Modern Turkey, Overlook Press, 2002, ISBN 978-1-58567-334-6, p. 25-27, p.27ff. – "Feyzullah's family is said to have come from the country near Vodina (now Edhessa in western Greek Macedonia). The surname Sofuzade, meaning 'son of a pious man', suggests that the ancestors of Zübeyde and Ali Rıza had a similar background. Cemil Bozok, son of Salih Bozok, who was a distant cousin of Atatürk and, later, his ADC, claims to have been related to both Ali Rıza's and Zübeyde's families. This would mean that the families of Atatürk's parents were interrelated. Cemil Bozok also notes that his paternal grandfather, Safer Efendi, was of Albanian origin. This may have a bearing on the vexed question of Atatürk's ethnic origin. Atatürk's parents and relatives all used Turkish as their mother tongue. This suggests that some at least of their ancestors had originally come from Turkey, since local Muslims of Albanian and Slav origin who had no ethnic connection with Turkey spoke Albanian, Serbo-Croat or Bulgarian, at least so long as they remained in their native land. But in looks Atatürk resembled local Albanians and Slavs.[...] But there is no evidence that either Ali Riza or Zübeyde was descended from such Turkish nomads." page 28; "It is much more likely that Atatürk inherited his looks from his Balkan ancestors.[...] But Albanians and Slavs are likely to have figured among his ancestors."
  21. ^ Mango, Andrew, Atatürk: the biography of the founder of modern Turkey, (Overlook TP, 2002), p. 27.
  22. ^ Jackh, Ernest, The Rising Crescent, (Goemaere Press, 2007), p. 31, Turkish mother and Albanian father
  23. ^ Isaac Frederick Marcosson, Turbulent Years, Ayer Publishing, 1969, p. 144.
  24. ^ Falih Rıfkı Atay, Çankaya: Atatürk'ün doğumundan ölümüne kadar, İstanbul: Betaş, 1984, p. 17. (بە تورکی)
  25. ^ Vamık D. Volkan & Norman Itzkowitz, Ölümsüz Atatürk (Immortal Atatürk), Bağlam Yayınları, 1998, ISBN 975-7696-97-8, p. 37, dipnote no. 6 (Atay, 1980, s. 17)
  26. ^ Cunbur, Müjgân. Türk dünyası edebiyatçıları ansiklopedisi, 2. cilt (2004), Atatürk Kültür Merkezi Başkanlığı: "Babası Ali Rıza Efendi (doğ. 1839), annesi Zübeyde Hanımdır, baba dedesi Hafız Ahmet Efendi, 14–15. yy.da Anadolu'dan göç ederek Makedonya'ya yerleşen Kocacık Yörüklerindendir."
  27. ^ Kartal, Numan. Atatürk ve Kocacık Türkleri (2002), T.C. Kültür Bakanlığı: "Aile Selânik'e Manastır ilinin Debrei Bâlâ sancağına bağlı Kocacık bucağından gelmişti. Ali Rıza Efendi'nin doğum yeri olan Kocacık bucağı halkı da Anadolu'dan gitme ve tamamıyla Türk, Müslüman Oğuzların Türkmen boylarındandırlar."
  28. ^ Dinamo, Hasan İzzettin. Kutsal İsyan: Millî Kurtuluş Savaşı'nın Gerçek Hikâyesi, 2. cilt (1986), Tekin Yayınevi.
  29. ^ "Mustafa Kemal Ataturk – memorial museum in village Kodzadzik (Коџаџик) in Municipality Centar Zupa (Центар Жупа)". Macedonia Travel Blog. 24 May 2013. Retrieved 23 April 2018.
  30. ^ Jackh, Ernest, The Rising Crescent, (Goemaere Press, 2007), p. 31, Turkish mother and Albanian father
  31. ^ Isaac Frederick Marcosson, Turbulent Years, Ayer Publishing, 1969, p. 144.
  32. ^ Afet İnan, Atatürk hakkında hâtıralar ve belgeler, Türk Tarih Kurumu Basımevi, 1959, p. 8.
  33. ^ "Mustafa Kemal Atatürk". Turkish Embassy website. Archived from the original on 27 September 2007. Retrieved 7 August 2007. Archived ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧, لە وەیبەک مەشین.
  34. ^ Ali Fuat Cebesoy, Sınıf arkadaşım Atatürk: okul ve genç subaylık hâtıraları, İnkılâp ve Aka Kitabevleri, 1967, p. 6. Benim adım Mustafa. Senin adın da Musfata. Arada bir fark olmalı, ne dersin, senin adının sonuna bir de Kemal koyalım.
  35. ^ Rustow, Dankwart A. (1968). "Atatürk as Founder of a State". Daedalus. 97 (3): 793–828. ISSN 0011-5266. JSTOR 20023842 – via JSTOR.
  36. ^ Mango, Atatürk, p. 37.
  37. ^ Bernd Rill: Kemal Atatürk. Rowohlt, Reinbek 1985
  38. ^ ئ ا T. C. Genelkurmay Harp Tarihi Başkanlığı Yayınları, Türk İstiklâl Harbine Katılan Tümen ve Daha Üst Kademelerdeki Komutanların Biyografileri, Ankara: Genkurmay Başkanlığı Basımevi, 1972, p. 1. (بە تورکی)
  39. ^ Falih Rıfkı Atay: Çankaya, Pozitif Yayınları, İstanbul, 2004 ISBN 975-6461-05-5
  40. ^ T. C. Genelkurmay Harp Tarihi Başkanlığı Yayınları, Türk İstiklâl Harbine Katılan Tümen ve Daha Üst Kademelerdeki Komutanların Biyografileri, Ankara: Genkurmay Başkanlığı Basımevi, 1972, p. 1. (بە تورکی)
  41. ^ T.C. Genelkurmay Başkanlığı Yayınları, ibid, p. 2.
  42. ^ T.C. Genelkurmay Başkanlığı Yayınları, ibid, p. 2.
  43. ^ Falih Rıfkı Atay: Çankaya, Pozitif Yayınları, İstanbul, 2004 ISBN 975-6461-05-5
  44. ^ Patrick Kinross: Rebirth of a Nation (translation Ayhan Tezel), Sander yayınları, İstanbul, 1972 p.68
  45. ^ "1910, Albania broke a major uprising. Minister of War, Shefqet Mahmut Pasha, was personally involved in its printing. For this purpose decided to call his war headquarters Qemali Mustafa who was known as one of the generals prepared and laid him drafting the plan of operations. Mustafa at this time was in the Fifth Army Headquarters in Salonica". Albania.dyndns.org. Retrieved 10 November 2012.
  46. ^ "Mustafa Atatürk had assisted in the military operation in Albania in 1910". Zeriyt.com. Archived from the original on 6 August 2011. Retrieved 10 November 2012.
  47. ^ "1912 | Aubrey Herbert: A Meeting with Isa Boletini". Albanianhistory.net. Archived from the original on 22 October 2012. Retrieved 29 October 2012. Archived ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.
  48. ^ Enstehung und Ausbau der Königsdiktatur in Albanien, 1912–1939 Von Michael Schmidt-Neke
  49. ^ "I remember well the meeting very interesting, I had casually with Mustafa Qemali in 1910, at the time, still a mere lieutenant". Albislam.com. Retrieved 10 November 2012.
  50. ^ KUJTIME nga: Eqrem Bej Vlora. Ekrem Bey Vlora, Lebenserinnerungen – Teilband II: 1912–1925
  51. ^ Landau, Jacob M. (1984). Atatürk and the Modernization of Turkey. Boulder: Westview Press. pp. 17. ISBN 0865319863.
  52. ^ Jacob M. Landau, (1984), p. 48
  53. ^ Landau, Jacob M. (1984). Atatürk and the Modernization of Turkey. Boulder: Westview Press. pp. 17. ISBN 0865319863. More than one of |ناونیشان= and |title= specified (help)
  54. ^ William Henry Beehler, The History of the Italian-Turkish War, page 96
  55. ^ Beehler, page 14
  56. ^ Erik Goldstein (2005). Wars and Peace Treaties: 1816 to 1991. Routledge. p. 37. ISBN 9781134899128.