پارتی کۆماریی گەل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
لۆگۆی پارتی کۆماریی گەل

پارتی کۆماریی گەل (تورکی: Cumhuriyet Halk Partisi CHP) پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنە لە پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی دەنیز بایکاڵ. کە پارتێکی شۆڤێنییە و بە ھەموو شێوەیەک دژی چارەسەرکردنی پرسی کوردە.[ژێدەر پێویستە] ، وەک حیزبێکی سیاسیی لە ٩ی ئەیلوولی ١٩٢٣ دامەزرا بەڵام پێشتر کاریان دەکرد وەک ڕێکخراو، کەمالیزم و سۆسیالدیموکراسی ئایدۆلۆژیای حیزبەکەن، حیزبەکە ئەندامە لە ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال

مێژوو[دەستکاری]

موستەفا کەمال ئەتاتورک، یەکەم دامەزرێنەری پارتی کۆماریی گەل

پارتی گەلی کۆماری لە ٩-٩-١٩٢٣ لەلایەن موستەفا کەمال ئەتاتورک (Mustafa Kemal Atatürk) ناسراو بە باوکی تورکان (ئەتاتورک) دامەزراوە، سەرەتای دامەزراندنی لە ژێر ناوی تیمی گەل، خەڵق فیرقەسی (Halk Firkasi ) بوو، پاشان لە ساڵی ١٩٢٤ ناوەکەی گۆڕا بۆ تیمی گەلیی کۆماری ، جمھوریەت خەڵق فیرقەسی (Cumhuriyet Halk Firkasi) و لە ساڵی ١٩٣٥ ناوەکەی بە تەواوی بوو بە پارتی گەلی کۆماری؛ جمھوریەت خەڵک پارتیسی (Cumhuriyet Halk partisi). لۆگۆی ئەم حزبە شەش تیشکی تێدایە کە بە تورکی بە ئاڵتی ئلکەسنی (altı ilkesini) ناودەبرێن، سەرەتا لە ساڵی ١٩٢٧ چوارتیشک بوون کە وەک چوار باوەڕو بنەمای سەرەکی کۆماری تورکیا ناودەبران، ئەو چوار باوەڕەش بریتیبوون لە کۆمار، گەل، نەتەوە، سیکۆلاریزم، ساڵی ١٩٣٥ دەوڵەت و شوڕشی بۆ زیاد کران و بوون بە شەش تیشک. بەو حزبە ھەژمار دەکرێت کە لەلایەن سەرکردەی یەکەمی پارتەکەوە موستەفا کەمال ئەتاتورک جگە لە سەربەخۆیی بۆ تورکیا، کۆمارێکی نوێ ی دروستکرد و دەسەڵاتی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و خەلیفەی کۆتایی پێھێنا و یەکیەتی نەتەوەیی وڵاتی بەرجەستەکرد. گەورەترین گۆڕانکاری و چاکسازی لە بوارەکانی یاساو پەروەردە ھێنایە گۆڕی و وڵاتی بەرەو پیشەسازی بوون بردو ئابوری نەتەوەییشی بەشێوەیەکی بەرچاو پێشخست، ھەر ئەم پارتەش بوو کە خۆی پرۆسەی دیموکراسیەتی لە تورکیا پێشخست و لە ساڵی ١٩٤٦دا فرە حزبیشی داھێنا پاش ئەوەی تەنھا خۆی تاکە حزبی وڵات بوو.

بە درێژایی چل ساڵ چەندین کەس بوونەتە کەسی یەکەمی ئەم پارتە، پاش موستەفا کەمال ئەتاتورک، لەوانەش عیێمەت ئینونو (Ismet Inönü)، بولەنت ئەجەوید (Bülent Ecevit). پاش کودەتای ١٢ی سێپتێمبەری ١٩٨٠ ئەم پارتە وەک ھەموو پارتەکانی دیکەی تورکیا چالاکییەکانی قەدەغەکران، ھەر لە ژێر کاریگەری ئەو کودەتایەدا بوو کە ئەم پارتە لە ناوەراستی ھەشتاکانی سەدەی پێشوودا بوو بە دوو کەرتەوە کە ئەوانیش حزبی چەپی دیموکرات بوو بە رابەری بولەنت ئەجەوید و پارتی گەلی دیموکراتی بە رابەری ئەرداڵ ئینۆنۆ (Erdal Inönü) ( کەبێگومان ئەمە کوڕی عیێمەت ئینۆنۆ بوو). لە ساڵی ١٩٩٢ پارتی گەلی کۆماری کۆنگرەی سەر لەنوێ دامەزراندنەوەی پارتەکەی گرێدا و لە کۆنگرەی ناوبراودا دەنیز بایکاڵ ٦٧٩ دەنگی بەدەستھینا بەرامبەر بە ٤٥٢ دەنگ بۆ ڕکەبەرەکەی (ئیرول تۆنجیر)، بەمجۆرە بایکاڵ بوو بە سەرۆکی چوارەمی ئەم پارتە.

سەرباری ئەوەی کە ئەم حزبە لە ساڵی ١٩٤٦ خۆی دەستپێشخەری ھینانە کایەی فرە حزبی لە [[تورکیا]دا کرد بەڵام لە ساڵی ١٩٥٠ لە بەردەم پارتی دیموکرات بە رابەری عەدنان مەندەریس توشی شکست بوو بۆیە لە ساڵی ١٩٥٠ ھەتا ١٩٦٠ لە ئۆپۆزیسیۆندا مایەوە ، لە ھەڵبژاردنەکانی ١٩٩٥ توانی بەرێژەی ١١% دەنگەکان مسۆگەر بکات و ٤٩ کورسی بەدەستبێنێت بەڵام لە ھەڵبژاردنەکانی ١٩٩٩ توشی شکستێکی قوڵ ھات و تەنھا ٨%ی دەنگەکانی ھێنا و لە دەرەوەی پەرلەمان مایەوە، ھەر لەبەر ئەوەش بوو کە دەنیز بایکاڵ دەستلەکارکیشانەوەی خۆی ڕاگەیاند بەڵام ساڵی ٢٠٠٠ دیسانەوە گەڕایەوە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی پارتەکە بکات لە ھەڵبژاردنەکانی نۆڤێمبەری ٢٠٠٢. ئێستا ئەم پارتە لەلایەن کەمال کڵچدار ئۆغڵو سەرکردایەتی دەکرێت.

کەمال کڵچدار ئۆغلو[دەستکاری]

کەمال کڵچدار ئۆغڵو

کەمال کڵچدار ئۆغلو (Kemal Kılıçdaroğlu) لەدایک بووی ١٧ی دیسیمبەری ١٩٤٨ ، بە رەگەز کوردەو خەڵکی دیرسیمە باوکی یەکێک بووە لەوانەی کە لە شۆڕشی دەرسیمدا بەشداری کردووە، بەڵام خۆی شانازی بە کورد بوونی خۆیەوە ناکات بەڵکو وەک بنەڕەتی تورکمان خۆی ناساندووە، بە منداڵی و لاوی دەست فرۆشی کردووە بۆ ئەوەی ژیانی خۆی مسۆگەر بکات ؛ لە زانکۆی ئەنکەرە ( غازی) کۆلێژی ئابووری خویندووە، ساڵی ١٩٧١ لە وەزارەتی دارایی کاری کردووە و پاشان بۆ بەشداریکردن لە ھەندێک خولی شارەزا بوون رەوانەی فەڕەنسا کراوەو پاش گەڕانەوەی لە ھەمان وەزارەت کاری کردووەو پلەی بەرزبۆتەوە، کاتێک تۆرکوت ئۆزال وەزیری دارایی بوو، کڵچدار ئۆغلۆ لە نزیکی ئەو کاری کردووە.لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی ئەستەمبوڵ بوو بە ئەندام پەرلەمان، لە مانگی ئۆگستۆسی ٢٠١٢دا بوو بە جێگری رێکخراوی سوشیالیست ئەنتەرناسیۆنال. ئەم پیاوە بەر لەوەی ناوی زۆر بڵاو بێت، چەندین دۆسیەی گەندەڵی ئاشکرا کرد بە تایبەت لەناو پارتی دادو گەشەپێدان کە دووان لەوانی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد.

CHP و پرسی کورد[دەستکاری]

پارتی کۆماری کەل ئیستا کەمال کلیچدارئۆغلو سەرۆکایەتی دەکات ، بەم دواییە دوای ھاتنی کەمال کلیچدارئۆغلو و گرووپێکی تری دیپلۆماتکار بۆ سەرکردایەتی ئەو پارتە، وەک فاروق لوک ئۆغلۆ و کوروتورک ھەڵوێشتێک بەرمابەر بە کورد گۆڕاوە و داوای چارەسەر کردنی کێشەی کورد ئەکەن. ئەندامانی ج. ھ. پ (CHP) لە ساڵانی ھەشتاکاندا کە پارتەکەیان قەدەغەکرابوو بە کۆمەڵ چوونە نێو پارتی سۆسیالیستی خەڵک و لە نێو ئەو پارتەدا سیاسەتیان دەکرد. لەو کاتەدا سەبارەت بە پرسی کورد ڕاپۆرتێکیان دەرخست کە لە کاتی خۆیدا بە کردارێکی بە جەسارەت و بێوێنە لە قەڵەم درا. لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەیان بەوە کردبوو کە 'دەبێت شووناسی کورد قبووڵ بکرێت. شووناسی ھەر کەسێک شەرەفییەتی و جێی شانازییە. نابێت شووناسی کەس سووکایەتی پێ بکرێت یاخوود پەراوێز بخرێت'. ھەروەھا لەگەڵ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم شووناسی کوردی پێویستە ڕێگە بە خۆدەربڕینی ئەم شووناسە بدرێت. ھەر بۆیە بەھۆی ئەو ڕاپۆرتەوە ئەندامانی ئەم پارتە ڕووبەڕووی کێشە و گیر و گرفت دەبنەوە. ڕاگەیاندنەکان و سیاسەتی ئەوکات ئەم پارتەیان بە لایەنگری جوداخوازی وەسف کرد. ھەروەھا ناتۆرەی خیانەتیشیان دانە پاڵ. تەنانەت ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری و دەسەڵاتی دادیشەوە ڕووبەڕووی کێشە بوویەوە. لەبەر ئەم ھەڵوێستە بەشێک لە کوردەکان بایکاڵ بە دۆستی کورد دەزانن.

بەڵام ئێستا تەواو ھەڵوێستی ئەو پارتە گۆڕاوە و بە ھەموو شێوەیەک دژی چارەسەرکردنی پرسی کوردە. ھەڵوێستی ئەم سەردەمەی بایکاڵ مەیلەو شۆڤێنییە و بە یەکجارەکی لە پرنسیپەکانی سۆشیال دیموکرات دوورکەوتووەتەوە. دەربارەی دۆسییەی کرانەوەی دیموکراتی، ھەڵوێستێکی ڕاڕا، دووپاڵوو و دوو دیوی ھەیە. بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ دەسەڵاتی ھەرێمی نین و دژی ئەوەشن کە زمانی کوردی بخرێتە پەروەردەی ڕەسمییەوە، چونکە ئەمە بە ھێمای پارچەکردنی زمان، شووناس و خاکی تورکیا دەزانن.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. بایکاڵی دۆستی کورد و بایکاڵی نەیاری کورد، گۆڤاری لڤین ژمارە ١١٠ ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩.