مایسترۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێربێرت ڤۆن کاراجان لە کاتی ڕابەراێەتی لە ١٩٤١

مایسترۆ (لە maestroی ئیتالییەوە؛ [maˈestro؛ maˈɛstro]، بە مانای ماستەر یان مامۆستا)[١] نازناوێکی ڕێزلێنانە (کۆی نێر: مایستری، کۆی مێ: مایسترا). زاراوەکە بە زۆری لە مۆسیقای کلاسیکی و ئۆپێرای ڕۆژھەڵاتدا باوە، لەگەڵ زاراوە مۆسیقییە ئیتالییەکانی تر.

لە مۆسیقادا[دەستکاری]

وشەی مایسترۆ بە زۆری بۆ ئاماژەدان بە ڕابەرەکان بەکاردێت. کەم جاریش، لەوانەیە بۆ ئاماژەدان بە ئاوازدانەران، مۆسیقاژەنەکان، ئیمپێساریۆکان، مۆسیقاناسەکان، مامۆستایانی مۆسیقا بەکاربێت.

لە جیھانی ئۆپێرای ئیتالیدا، نازناوەکە بۆ جیاکردنەوەی چەندان کەس و پلەی جیاواز کە کاری جیاوازیان ھەیە لە ئۆرکێسترا و کۆمپانیای ژەنیاردا. کە پێکدێن لە:

  • مایسترۆ سۆستیتوتۆ یان مایسترۆ کۆلابۆراتۆر: ئەو مۆسیقاژەنانەی کە بۆ پاڵپشتیکردن و ھاریکاریکردن کاردەکەن.
  • مایسترۆ کۆنسێرتاتۆر: ژەنیاری کۆنتینوۆی کیبۆرد، کە گۆرانیبێژەکان ئامادەدەکات و سەرپەرشتیی مەشقەکان دەکات.[٢]
  • مایسترۆ دیرێتۆر: ڕابەری یەکەم ڤیۆلینەکانی ئۆرکێستراکە، کە ھەندێک جار کاری بەڕێوەبردنی پارەدان و وەرگرتنی مۆسیقاژەن دەکەوێتە دەستی.[٣]
  • مایسترۆ سوگێریتۆر: سۆفلور.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Online Etymology Dictionary
  2. ^ "Maestro concertatore". لە ئێڵ ڕووت، دینەوە. مۆسیقای گرۆڤ ئۆنڵاین. مۆسیقای ئۆکسفۆرد ئۆنلاین. پرێسی زانکۆی ئۆکسفۆرد. {{cite encyclopedia}}: Cite has empty unknown parameters: |dislay-authors= و |last-author-amp= (help) (خۆتۆمارکردن پێویستە)داڕێژە:Full
  3. ^ "Maestro direttore". لە ئێڵ ڕووت، دینەوە. مۆسیقای گرۆڤ ئۆنڵاین. مۆسیقای ئۆکسفۆرد ئۆنلاین. پرێسی زانکۆی ئۆکسفۆرد. {{cite encyclopedia}}: Cite has empty unknown parameters: |dislay-authors= و |last-author-amp= (help) (خۆتۆمارکردن پێویستە)داڕێژە:Full