ھایاوۆ میازاکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھایاو میازاکیەوە ڕەوانە کراوە)
ھایاو میازاکی

宮崎 駿
میازاکی لە ٢٠١٢
لەدایکبوون (١٩٤١-٠١-٠٥) ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤١ (تەمەن ٨٣ ساڵ)
ناوەکانی تر
  • سابووروو ئاکیتس (秋津 三朗)
  • تسووتۆمووتێرووکی (照樹 務)
خوێندنگەزانکۆی گاکووسووین
پیشە
چالاکبوون١٩٦٣–ئێستا
خاوەنکار
ھاوسەرئاکێمی ئۆتا (ھاوسەرگیری ١٩٦٥)
مناڵ(ەکان)
باوان
خزمەکاندایسکێ تستسمی (خوشکەزا یان برازا)

ھایاوۆ میازاکی (宮崎 駿، میازاکی ھایاۆ، لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤١ لە تۆکیۆ) دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، دروستکەری ئەنیمێ، سیناریۆنووس، نووسەر، مانگاکا، و دامەزرێنەری ستۆدیۆکانی گێبڵیە. لە ساڵی ١٩٤٤ بەھۆی شەڕی نێوان ئەمریکا و ژاپۆن دەچێتە شارۆچکەی کانۆما واتە بەشێکی ژیانی لەنێو شەڕدا بووە. ھەر لەبەر ئەمەش کاردانەوەیەکی تەواوی لە بەرھەمەکانیدا ھەیە. لە ساڵی ١٩٦٣ لەزانکۆی گاکوشاین بەشی ئابوری و زانستی سیاسی تەواو دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەو بەشەشدا جارو بار لەکاتی پشووەکاندا سەردانی کۆلێجی ئەدەبیاتی منداڵان دەکات و حەزێکی زۆری بۆ ئەو بەشە دەبێت. لە ساڵی ١٩٦١ بووەتە ئەندام لە کۆمپانیای تۆئی تۆوگا و پاشان چەند کۆمپانییایەکی تر دەگۆڕیت و لەیەکەم بەرھەمی ئەنیمیدا وەک دەرھێنەرو وێنەکێش و نووسەر بەشداری دەکات ناوبانگێکی تەواو لەسەدەکانی پێشوودا و تائێستەش بۆ خۆی مسۆگەر دەکات، کە ئەویش (کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ) (کە بە عەدنان و لینا ناسراوە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست) لە ساڵی ١٩٧٨ بەرھەمدەھێنێت. لە دواتر لەلایەن چەند کۆمپانییایەکی زەبەلاحی جیھانییەوە گرێبەستی لەگەڵدا دەکرێت وەک کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز و وارنەر برۆس. پاشان بە ھاوکاری چەند ھاوڕێیەکی ستۆدیۆیەکی تایبەت بە بواری ئەنیمی لە تۆکیۆ دادەمەزرێنن بە ناوی (ستۆدیۆی گێبڵی) کە ساڵانە یەک بەرھەمی فیلمی ئەنیمی بەرھەمدەھێنن و بۆ زۆرێک لە زمانەکانی جیھان وەردەگێڕدرێن و خەڵاتی جیھانییان پێدەبەخشرێت. ھایاو میازاکی خانەوەداکەشی ھەمان ڕێچکەی ئەمیان گرتووە، (گۆرۆ میازاکی) کە کوڕە گەورەیەتی شوێنی باوکی گرتووەتەوە. لە مانگی ٨ ی ٢٠١٣ ھایاو لە میدیاکانەوە بڵاوی کردەوە کە دواکاری فیلمی (ھەستانەوەی زریان) ە و پاش ئەوە خانەنەنشین دەکرێت و کار ناکات، ئەمەش نیگەرانییەکی یەکجار زۆری لەلای ھەوادارانی دروست کرد. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ ڕایگەیان کە نیازی بەرھەمھێنانی فیلمێکی تری ئەنیمییە بە ناوی؟How Do You Live (چۆن دەژیت؟)

لە کارە دیارەکان[دەستکاری]

کارەکانی تری ستۆدیۆکانی گێبڵی[دەستکاری]

Studio Ghibli - 株式会社スタジオジブ

  • Grave of the Fireflies
  • Only Yesterday
  • Pom Poko
  • Whisper of the Heart
  • My Neighbors the Yamadas
  • The Cat Returns
  • Tales from Earthsea
  • Arrietty
  • From Up on Poppy Hill
  • Ocean Waves
  • The Tale of Princess Kaguya
  • when marnie was there

سەرچاوەکان[دەستکاری]