ستۆدیۆکانی گێبڵی
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ناوی خۆماڵی | 株式会社スタジオジブリ |
|---|---|
ناوی ڕۆمانیکراو | ستۆدیۆکانی گێبڵی |
| کابوشیکی گایشا | |
| پیشەسازی | وێنەی جوڵاو یاری ڤیدیۆیی ریکلامی تەلەفزیۆنی |
| پێشوو | سەرەوەی کاری دەستی |
| دامەزرا | ١٥ی حوزەیرانی ١٩٨٥ in تۆکیۆ, ژاپۆن |
| دامەزرێنەران | |
| بارەگا | ، ژاپۆن |
بەردەستە لە | جیهانی سەرەوە |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | Koji Hoshino (Chairman) Kiyofumi Nakajima (President) Hayao Miyazaki (Director) Toshio Suzuki (Executive director) |
| بەرھەمەکان | فیلمی درێژی ئەنیمەیشن، فیلمی تەلەفزیۆنی، ریکلام، فیلمی ئەکشنی ڕاستەوخۆ |
| ٢٠١١ ٤ بلیۆن ژاپۆنی | |
| Total assets | ٢٠١١ ١٥ بلیۆنی ژاپۆنی |
ژمارەی کارمەندان | ١٨٢ (٢٠٢١) |
| بەشێکە لە | Tokuma Shoten (1985–2005) Independent (2005–present) |
| ناسەرەکی | ستۆدیۆی کارۆگی |
| وێبگە | www |
ستۆدیۆکانی گێبڵی (株式会社スタジオジブリ) ستۆدیۆی بەرھەمھێنانی وێنەجوڵاوەکانە (ئەنیمی) ژاپۆنە لە ساڵی ١٩٨٥ دامەزراوە لەلایەن دەرھێنەری دیاری بواری ئەنیمەیشن ھایاو میازاکی و ئیزاو تاکاھاتا، کە بەرھەمەکانیان لەپێشەنگی فیلمەکانی جیھانە.[١]
دروشمی ستۆدیۆکەیان کەسایەتی تۆتۆرۆیە (سروشی دارستان) کە یەکێکە لە فیلمەکانی ھایاو میازاکی، بارەگای ستۆدیۆکەیان لەتۆکیۆیە.[٢]
زۆرێک لەو فیلمانەی لەم ستۆدیۆیە بەرھەم ھاتوون خەڵاتی گەورەیان بەدەست ھێناوە وەک خەڵاتی ئۆسکار بۆ فیلمەکانی (Spirited Away) و (Princess Mononoke).
ناو
[دەستکاری]وشەی گێبڵی وشەیەکی ئیتاڵیایییە بە واتای بای گەرمی بیابان دێت، ئەو بایەی لە لیبیاوە ھەڵدەکات لە بەھاراندا.[٣]
ئەم ناوە لە فڕۆکە ئیتاڵییەکان نراوە، بەتایبەت ئەو فڕۆکانەی بەشداری جەنگی جیھانی دووەم یان کردووە، خۆشەویستی ھایاو میازاکی بۆ ئیتاڵیا و بۆ ئەم فڕۆکانە بووەتە ھۆی ئەوەی ستۆدیۆکەی بەناوبکات.
دەڕبڕینی دروستی وشەی Ghibli بڕیتییە لە jee-blee"جیبڵی"یان ji-bu-ri کە ھایاو میازاکی دەری دەبڕی.
مێژووی ستۆدیۆکە
[دەستکاری]ستۆدیۆی گێبڵی لە ساڵی ١٩٨٥ دامەزراوە لەلایەن دەرھێنەری دیاری بواری ئەنیمەیشن ھایاو میازاکی و ئیزاو تاکاھاتا، کەپێشتر بەیەکەوە کاری ھاوبەشیان زۆرکردبوو لەستۆدیۆی تر.

ئەم ستۆدیۆیە دامەزرا دوای سەرکەوتنی بەرھەمە ناوازەکەیان بەناوی ناوسیکایێ شازادەی دۆڵی با (بە ئینگلیزی :Nausicaä of the Valley of the Wind) کە لە ساڵی ١٩٨٤ بەرھەمیان ھێنا لەدەرھێنانی ھایاو میازاکی.[٤]
ئەم ستۆدیۆیە گەلێک فیلمی بەرھەم ھێناوە بۆ زۆرێک لە دەرھێنەرانی بواری ئەنیمی وەک ھایاو میازاکی و تۆمۆمی و ھیرۆیۆکی و، ھتد ژەنیاری بەتوانا جۆ ھیسیاشی کاری مۆسیقای بۆگشت بەرھەمەکانی ھایاو میازاکی ئەنجام داوە.[٥]
لە ساڵی ٢٠٠١ مۆزەخانەی گێبڵی لەتۆکیۆ کرایەوە، کەتیایدا ھەموو ئەم بەرھەمانە نمایش کران کە ستۆدیۆکە لەمێژووی خۆی بەرھەمی ھێناوە.[٦]
لەکاتی ئێستا ھەریەکە لە تاکاھاتا و گۆڕۆ میازاکی سەرقاڵی بەرھەمھێنانی فیلمی ئەنیمی چیرۆکەکانی خاکی دەریاوانان (بەئینگلیزی:Tales from Earthsea) نن.[٧]
بەرھەمەکانی ستۆدیۆکە
[دەستکاری]ڕێزبەندی فیلمەکان
[دەستکاری]ناوسیکایێ شازادەی دۆڵی با (بە ئینگلیزی :Nausicaä of the Valley of the Wind) کە لە ساڵی ١٩٨٤ بەرھەمیان ھێنا لەدەرھێنانی ھایاو میازاکی یەکەم بەرھەمی ستۆدیۆکە بوو
فیلمەسەرەکییەکان
[دەستکاری]| # | ناونیشانی فیلم | ڕێکەوتی نمایش | دەرھێنانی | ھەڵسەنگەیاندنی فیلمەکان لەسەر نێت | ھەڵسەنگەیاندن | بودجە (دۆڵاری ئەمێریکی) | دەستکەوت (دۆڵاری ئەمێریکی) |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ١ | قەڵایەک لە ئاسمان | ١٩٨٦ | ھایاو میازاکی | ٨٫١ | ٩٤٪ | - | - |
| ٢ | گۆڕی کرمەکان | ١٩٨٨ | ئیزاو تاکاھاتا | ٨٫٤ | ٩٦٪ | - | - |
| ٣ | تۆتۆرۆی دراوسێم | ١٩٨٨ | ھایاو میازاکی | ٨٫٢ | ٩٠٪ | - | - |
| ٤ | کیکی بۆ کاری گەیاندن | ١٩٨٨ | ھایاو میازاکی | ٧٫٨ | ١٠٠٪ | $٦٫٩ملیۆن | $١٨٬١٧٢٬٨٤٩ |
| ٥ | بارانی بیرەوەرییەکان | ١٩٩١ | ئیزاو تاکاھاتا | ٧٫٧ | - | - | - |
| ٦ | بۆڕکۆڕۆسۆ | ١٩٩٢ | ھایاو میازاکی | ٧٫٨ | ١٠٠٪ | - | - |
| ٧ | شەپۆڵەکانی زەریا | ١٩٩٣ | تۆمۆمی مۆچیزۆکی | ٧٫١ | - | - | - |
| ٨ | جەنگەکەی ڕاکۆن | ١٩٩٤ | ئیزاو تاکاھاتا | ٧٫٤ | ٨٣٪ | - | $٣٤٬٢٠٠٬٠٠٠ |
| ٩ | ترپەی دڵ | ١٩٩٥ | یۆشیفۆمی کۆندۆ | ٧٫٩ | ٨٩٪ | - | - |
| ١٠ | شازادە مۆنۆنۆکی | ١٩٩٧ | ھایاو میازاکی | ٨٫٤ | ٩٣٪ | $٢٣٫٥ ملیۆن | $١٥٩٬٣٧٥٬٣٠٨ |
| ١١ | دراوسێکەم لەخێزانی یامادە | ١٩٩٩ | ئیزاو تاکاھاتا | ٧٫٤ | ٦٧٪ | - | - |
| ١٢ | وێرانی | ٢٠٠١ | ھایاو میازاکی | ٨٫٦ | ٩٧٪ | $١٩ملیۆن | $٢٧٤٬٩٢٥٬٠٩٥ |
| ١٣ | پشیلەکە دەگەڕێتەوە | ٢٠٠٢ | ٧٫٢ | ٩٤٪ | - | $٥٠٬٥٩٠٬٠٥٧ | |
| ١٤ | قەڵا جوڵاوەکەی هاوڵ | ٢٠٠٤ | ھایاو میازاکی | ٨٫١ | ٨٦٪ | $٢٤ ملیۆن | $٢٣١٬٧١١٬٠٩٦ |
| ١٥ | چیرۆکەکانی خاکی دەریاوانان | ٢٠٠٦ | قۆرۆ میازاکی | ٦٫٥ | ٤٢٪ | $٢٢ ملیۆن | $٦٨٬٦٧٣٬٥٦٥ |
| ١٦ | پۆنیۆ، لەسەر ڕوی دەریا | ٢٠٠٨ | ھایاو میازاکی | ٧٫٧ | ٩٢٪ | $٣٤ ملیۆن | $٢٠١٬٧٥٠٬٩٣٧ |
| ١٧ | گریمانەی ئارییەتی | ٢٠١٠ | ھیروماسا یونیبایاشی | ٧٫٧ | ٩٤٪ | $٢٣ ملیۆن | $١٤٥٬٥٧٠٬٨٢٧ |
| ١٨ | لەسەر گردی گوڵاڵە سورە | ٢٠١١ | گۆرۆ میازاکی | ٧٫٢ | - | - | $٦٠٬٠٣٤٬٩٤٩ |
| ١٩ | باگێڕ | ٢٠١٣ | ئیساۆ تاکاھاتا | ||||
| ٢٠ | چیرۆکی شازادە کاگۆیا | ٢٠١٣ | ھایاو میازاکی | ||||
| ٢١ | هەستانەوی زریان | ٢٠١٣ | ھایاو میازاکی | ||||
| ٢٢ | کاتێ مارنی لەوێ بوو | ٢٠١٤ | هیرۆماسا یۆنیبایاشی | ||||
| ٢٣ | کیسەڵە سورەکە | ٢٠١٦ | هیرۆماسا یۆنیبایاشی | ||||
| ٢٤ | ئێرویگ و جادوگەرەکە | ٢٠٢٠ | گۆرۆ میازاکی | ||||
| ٢٥ | کوڕەکەو هیرۆنەکە | ٢٠٢٣ | ھایاو میازاکی | ||||
| - | - | - | - |
لەزنجیرە بەناوبانگەکان
[دەستکاری]- کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ
- ھێیدی
- شەڕلوک ھۆلمز (ئەنیمی)
- کوالا
- گەشتەکانی مارکۆ
- شەمالە وشکاویە سەوزەکان
لێرە ناوی گەلێک بەرھەم ھەن کە دامەزرێنەرانی ستۆدیۆکە بەرھەمیان ھێناوە بەر لەدامەزراندتی ستۆدیۆکە.
کورتە فیلمەکان
[دەستکاری]- On Your Mark
- دراوسێکەم تۆتۆرۆ
- جێبلیات ٢
- جێبلیات
- شەوی تانیاماگاھارا
- Mizugumo
- Monmon
- Iblard Jikan
- Hoshi wo Katta Hi
- Yadosagashi
یارییە ڤیدیۆکان
[دەستکاری]- جیھانەکەی تر (بەئینگلیزی: The Another World)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Studio Ghibli Collection - Madman Entertainment». Studio Ghibli Collection - Madman Entertainment (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Ni no Kuni: Wrath of the White Witch (Video Game 2011)». IMDb (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Camp، Brian (2007). Anime classics zettai! : 100 must-see Japanese animation masterpieces. Internet Archive. Berkeley, Calif. : Stone Bridge Press. ژپنک ٩٧٨-١-٩٣٣٣٣٠-٢٢-٨.
- ↑ Pollack، Andrew (٢٤ی تەممووزی ١٩٩٦). «Disney in Pact for Films of the Top Animator in Japan». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Thunder Zone Error Page». www.tzone.org. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Day 3: Ghibli Museum, Mitaka». japan.fjordaan.net. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ئەنیمێ و مانگا
- دەروازەی ژاپۆن
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی کۆمپانیا
- دەروازەی تۆکیۆ