بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەحمەدی (فەرھەنگ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لۆغەتنامەی ئەحمەدیەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە فەرھەنگی ئەحمەدی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ئەحمەدی (ڕوونکردنەوە).
وێنەی دەستنووسێکی ئەحمەدی کە لە ئەرشیڤی کۆمیتەی کەلەپووری ڤەژین وەرگیراوە. دەستنووسەکە لە ساڵی ١٩٢٨دا نووسراوە.

ئەحمەدی (بە عەرەبی: الأحمدية) فەرھەنگێکی عەرەبی کوردیی نووسراوەی شێخ مارفی نۆدێیە کە بە ھۆنراوە بۆ ئەحمەدی کوڕی نووسیوە.[١] کتێبەکە ئاوەھا دەست پێ دەکات:

(رأس) سەرە، (عین) چاوە
(بدن) قاڵب، (إسم) ناوە
(أنف) لووتە، (حاجب) برۆ
(فخذ) ڕانە، (رکبە) ئەژنۆ

بەرگی پێشەوەی کتێبی لۆغەتنامەی ئەحمەدی

ئەم کتێبە تا ئێستەش ھەر یەکێک لە سەرچاوەکانی عەرەبی خوێندنی کوردان بە تایبەت فەقێکانە.[٢]

دواتر عەبدولڕەحیمی مەحموودی کتێبەکەی ڕاستکردووەتەوە و وێنەداری کردووە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ شێخ مارفی نۆدێ، ئەحمەدی، چاپخانەی ژیان، سلێمانی، ١٩٥٣
  2. ^ «لێکۆڵینەوەکانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خوێندنگەکانی سوننیەکان». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. ^ کتێبی لۆغەتنامەی ئەحمەدی. بڵاوکردنەوەی کوردستان. لاپەڕە ٧٢. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٦٥٤٦-٦٦-٠.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]