وتووێژ:ئەحمەدی (فەرھەنگ)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Pirehelokan: ئەم وتارە کتێبەکەی ھەر بە لۆغەت نامەی ئەحمەدی بەناوبانگە. چی دەڵێی؟ بیگوازینەوە؟ پرسیارێکیشم ھەبوو کە بدن قاڵب دروستە یان بدن قلبە چوون لە پەراوێزەکان و لە لاپەڕە ٤ی کتێبەکە نووسراوە: ئەندام، لاشە. وە من ئەم کتێبەم بە پی-دی-ئێف لایە، ئایا ئەتوانم بەستەری بۆ دانێم لەڕێگەی گووگڵ درایڤی خۆمەوە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٢، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەربارەی بەستەری دەرەکی بەپێی ڕێنوێنەکانی ویکیپیدیا باشتر وایە لینک بە ماڵپەڕی شەخسی نەکرێ یا بە ھەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. چون ئەو پی دی ئەفە ڕەنگە کۆپیرایتی دیار نەبێت، لام باشترە ئەو کارە نەکەین لە ئیستەدا. مەگەر ئەوەی کەسێک لە ویکیپەرتووک یا لە شوێنێک وەک ڤەژینبوکسدا بینووسێتەوە. دەربارەی ناوەکەی نووسەر خۆی دەڵێ: "لیزا ناوم نا ئەحمەدییە." ئەگەر سەیری ئەو دەستنووسەیش بکەیت بە عەرەبی نووسراوە ئەحمەدییە، نەک لوغەتنامەی ئەحمەدی و... زیاتر پێی دەڵێن ئەحمەدی ڕاستییەکەی، بەڵام بۆ جیاکردنەوەی لەگەڵ ئەحمەدی ئەو فەرھەنگەمان پێ زیاد کرد. ئەگەر بڕیارە بیگۆڕن بکرێ بە ئەحمەدی (فەرھەنگ)، یا ئەحمەدی (وشەنامە). ڕاستییەکەی لە سەدەی بیست و یەکدا چیتر کەس ناڵێ لوغەتنامە. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٢٥، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: سەبارەت بە پی-دی-ئێفەکە قسەکەت زۆر جوانە و جارێ وازی لێ تێنین تا ڕێگەچارەیەکی چاکتر ئەدۆزینەوە. و بۆ ناوەکەش تکایە خۆت چتێکی لێ بکە، بەڵام بیرت بێ کە ئەو پەڕگەیەم زیادکردووە بە وتارەکە بۆیە وام وت (لۆغەتنامەی ئەحمەدی). تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. و من ژپنکم زیادکردووە، بەڵام بۆچی ڕەوانە ناکرێ بۆ کتێبەکە؟ دەبێ لە ویکیپەرتووک ھەبێت؟ سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٦، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو بەرگەی داتناوە وەک دیارە ھی چاپی تازەیە. من چاپە کۆنەکەیم بوو، ھەر لەسەری نووسرابوو ئەحمەدی و بەس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٤٢، ٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: دەستت خۆشبێت، ئەی چی دەڵێی با ھەر لۆغەتنامەی ئەحمەدییش بکەین بە ڕەوانەکەر بۆ ئێرە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٦، ٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چش! ئەویشە باشە. ھەرچەند بڕوا ناکەم زۆر خەڵک بەو ناوە بۆی بگەڕێن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٣٤، ٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا من دڵنیام بەھۆی ئەم کتێبەوە (ئەوەی بەرگی کتێبەکە) کە لە ئێستادا بەردەستە، خەڵکی بەدوای ئەم ناوەش دەگەڕێن. سپاس بۆ وتووێژەکانت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١١، ٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: @ئارام بکر: لۆغەتنامە ھەڵەیە، لوغەتنامە دروستە. --Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٥، ٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە بەرگی کتێبەکە وا نوسراوە ھەڵبەتە لۆغەت نامە نووسراوە کە ھەڵەیەکی زەقە و لۆغەتنامە (یان وەک ئازا دەڵێت "لوغەتنامە") دروستە. بەھەرحاڵ گەر دڵنیان، تکایە ڕاستەکەی دانێن. سپاس -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠١، ٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من خۆم ئەڵێم لوغەت. ھەموو بۆرەکانی عەرەبی بە و گۆ ئەکەم، بەڵام ۆیش بە ھەڵە دانانێم، چون وشەی وەرگیراوە و ئەو و و ۆیە مەعناکەی ناگۆڕێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:١٧، ٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی ئەحمەدی (فەرھەنگ)م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٦:٢٨، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئەحمەدی (فەرھەنگ)م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٢:٠٤، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]