حاجی بابەشێخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حاجی بابەشێخ
حاجی بابەشێخ

حاجی بابەشێخ (ساڵی ١٢٦٢ ک. ھ لە دێی جە میان لە ناوچەی بۆکان لە دایک بووە) لەو کەسانەیە کە کەمتر کەسێک ھەواڵێکی تەواوی و گشتگیرانەی لە سەرجەمی کەسایەتییەکەی ھەبووە و ھەیە. حاجی بابەشێخ سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان لە کۆماری کوردستانی ساڵی ١٩٤٦ و سەرۆکی کومیتەی ئیتحادی ئیسلام لە ناوچەی موکریان بووە.

لە سەرەتاکانی شۆڕشی مەشرووتەی ئێران ١٩٠٦ سەرۆکی ھۆزانی گەورەی موکریان دێبوکری و مامەش تکایان لە شێخی حیسامەددینداوا کردووە کە حاجی بابەشێخ ڕازی بکات خۆی بکاتە کاندیدای ھەڵبژاردن بۆ مەجلیسی ئێران.

حاجی بابەشێخی لە ماوەی شەڕی جیھانیی یەکەمشدا کە عوسمانییەکان بە خاکی ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا ورەرببوون بە لایەنگریی لەوان و دژ بە ڕووسەکان کومیتەی بەربەرەکانی دروست کردووە کە ئەندامەکانی بە ناوی ئیتحادی ئیسلامەوە سەری ڕووسیان کردووە و خۆی سەرۆکی کومیتەکە بووە. بێجگە لەمانەش کاتێ سەرتیپ سەیف ئەفشار — ئەفسەرێکی نێردراوی ڕەزاشای پەھلەوی — دەیەوێت بۆ وتووێژکردن لەگەڵ پشدەرییەکان بچێتە سەردەشت داوا لە حاجی بابەشێخ دەکات لەگەڵی بچێتە ناوچەکە بۆ ئەوەی کەڵک لە خۆشناوی و ڕێزی لە ناو کۆمەڵانی خەڵک وەربگرێت و بە یارمەتی ئەو کارەکانی خۆی بەڕێوە ببات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]