سەیفی قازی
ڕواڵەت
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/9f/Mustafa_Barzani_in_Mahabad_establishing_Kurdish_government.jpg/220px-Mustafa_Barzani_in_Mahabad_establishing_Kurdish_government.jpg)
محەممەد حوسێن سەیفی قازی ناسراو بە حەمەحوسێن خان (١٩١١ لە مەھاباد – ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧ لە مەھاباد) بازرگان، پێشمەرگەیەکی کورد و وەزیری جەنگی کۆماری کوردستان بوو.[١] ئامۆزای قازی موحەممەد و یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.
باوکی حەمەحوسێن خان ناوی میرزا حەسەن سەیفولقوزات بووە،[٢] لە ھۆنراوە و نووسیندا دەستێکی باڵای ھەبووە، ھۆنراوەکانی بە کوردی و فارسی لە کاتی خۆیدا دەستاودەست دەگەڕان و لە ناو خەڵکدا زۆر بەنرخ بوون. لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا، کرا بە وەزیری بەرگری. شەوی ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧، قازی محەممەد و سەدری قازی و حەمەحوسێن خان لە مەیدانی چوارچرای شاری مەھاباد لەسێدارەدران.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ سەیفی قازی لە بازرگانییەوە بۆ وەزیری جەنگی كۆماری كوردستان. پەیسەرپرێس (لە ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١). سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
- ^ ژیان و شێعرە کوردییەکانی سەیفولقوزاتی قازی