مستەفا خۆشناو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مستەفا خۆشناو
١٩١٢–١٩٤٧
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٩١٢
سلێمانی، شارەدێی بێتواتە باشووری کوردستان
مردن ١٩٤٧
بەغدا، عێراق
نەتەوە کورد
پارتی سیاسی نەتەوەیی
ھاوسەر(ەکان) زەکییە فەرەج
منداڵ(ەکان) سێ کچ و کوڕێک
نیشتەجێ سلێمانی
خوێندن لە سەرەتای کۆیە، دواناوەندیی ھەولێر، خانەی مامۆستایانی شاری بەغدا، مامۆستا ھەڵەبجە
پیشە پێشمەرگە، سیاسەتوانی کورد
ئایین ئیسلام سوننی

مستەفا مستەفا عەبدوڵڵا، ناسراو بە رئیس مستەفا خۆشناو (لەدایکبووی ١٩١٢، بێتواتە - ١٩٤٧ لە بەغدا) ئەفسەر و سیاسەتمەدارێکی کورد بوو، لە کۆماری کوردستان و عێراق خزمەتی کردووە. لە ١٩٤٦، لە ناو کۆماری مەھاباد ئەو یەکێک بوو لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان.[١]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

لە ڕۆژگاری تاریك و سەختی گرانی گەورەی جەنگی یەکەمی جیهانیدا، کۆرپەیەکی چاوگەشی لە سۆز و میهرەبانی باوك بێ بەش، لە دایکێکی هەژار لە شارەدێی بێتواتەی خۆشناوەتی پارێزگای سلێمانی، لە ساڵی (١٩١٢)ی زاینی، (مستەفا)ی پاش باب، لەدایك دەبێت، دایکی بەناوی باوکییەوە ناوی نا مستەفا).[١]

کاری سیاسی[دەستکاری]

مستەفا خۆشناو تێکەڵاوی کاری سیاسی دەبێ. کەوتووەتە ژێر کاریگەری بیری کوردایەتی. ئەندامی دامەزرێنەری (پارتی دیموکراتی کوردستان)، ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی (ژێ-کاف)، لەساڵی (١٩٤٦) بووەتە ئەندامی ناوەندی کۆمیتەی (حیزبی دێموکراتی کوردستانی عێراق)، ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی هیوا، لەساڵی (١٩٤٣-١٩٤٥) پەیوەندی بەشۆڕشی بارزان کردووە، لەساڵی (١٩٤٤) ئەفسەری پەیوەندیەکانی حکومەتی عێراق بوو لە ناوچەی بارزان، دامەزرێنەری کۆمەڵەی ئازادی لە ساڵی (١٩٤٤)، دوای ئەوەی لە خۆشناوەتی یەوە گەیشتە بارزان، لەوێ بوو بە کەسایەتیەکی سیاسی و سەربازی کاریگەر و متمانە پێکراوی شۆڕشی بارزان و لەلایەن (مەلا مستەفای بارزان)ی چەن ئەرکێکی گرنگی پێ سپێردرا (مەلا مستەفای بارزان هەموو پرس و ڕایەکی بە مستەفا خۆشناو دەکرد، پێی دەگووت، تۆ خوێندەواریەکی باشت هەیە و ئەوەی تۆ دەیزانی من نایزانم).[٢]

مردن[دەستکاری]

لە سپێدەی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٧، بەپێی فەرمانێکی ساڵح جەبر کە سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی عێراق بوو، ئەوا مستەفا خۆشناو و سێ ئەفسەری دیکەی کورد (محەممەد قودسی، عیزەت عەبدولعەزیز و خەیروڵڵا عەبدولکەریم) لە سوپای عێراق لە سێدارە دران.[٣]

یادکردنەوە[دەستکاری]

ساڵانە لە باشووری کوردستان، لە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی چوار ئەفسەرەکە ئەوا یادیان دەکرێتەوە.[٤] لە دەروازەی شەقامی مەولەوی لە شاری سلێمانی، وێنەی ھەر ئەفسەرەکە دانراوە.[٥]

ئەلبوومی وێنە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ranyar (2022-08-17). "16ی ئابی 1946 وەرچەرخانێكی مێژوویی بوو لە بزووتنەوەی شۆڕشی ڕزگاریخوازی كوردستان". رۆژنامه‌ی خه‌بات. Retrieved 2023-03-25.
  2. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "مستەفا خۆشناو". Kurdipedia.org. Retrieved 2023-03-26.
  3. ^ "یادی 74 ساڵەی لە سێدارەدانی چوار ئەفسەرەکەی کورد". pukmedia.com (بە کوردی). Retrieved 2023-03-25.
  4. ^ "هەولێر، یادی چوار ئەفسەرە شەهیدەکەی کۆماری کوردستانی بەرز ڕاگرت". www.kdp.info. Retrieved 2023-03-25.
  5. ^ "تۆڕی هەواڵی بوار". www.bwar.news. Retrieved 2023-03-25.

کتێب[دەستکاری]

  1. ئەرشیفی دەستەی ئێنسکلۆپیدیا، فایلیfe-٣٦.
  2. مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆنگرە و کۆنفرانس (پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆ)، دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرگی یەکەم، (ھەولێر- چاپخانەی رۆکسانا- ٢٠٢١).
  3. حبیب محمد کریم، تأریخ الحزب الدیمقراطی الکوردستانی- العراق (فی محطات رئیسیة)١٩٤٦–١٩٩٣، (دھوک- مطبعة خەبات- ١٩٩٨).
  4. مسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوای کورد، بەرگی یەکەم١٩٣١–١٩٥٨، (ھەولێر- ٢٠١٢).
  5. معروف قەرەداغی، بارزان و نھێنییەکانی، (بەغداد- چاپخانەی مەعارف- ١٩٥٩).
  6. بەختیار محەمەدئەمین، خۆشناوەتی لەسەدەی بیستەمدا بەرگی دووەم ١٩٠٠-١٩٩١.