فەرھەنگی زارەکیی موکریان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فەرھەنگی زارەکی موکریانەوە ڕەوانە کراوە)

فەرھەنگی زارەکیی موکریان زنجیرەفەرھەنگێکی زمانی کوردییە کە فەرھەنگنووسی کورد سەلاح پایانیانی نووسیونی و دوابەدوای یەک بڵاو دەکرێنەوە. داڕشتەی ئەم فەرھەنگە وەک لە نێوەکەیەوە دەردەکەوێت جیاوازترە لەو کۆمەڵە فەرھەنگەی تا وێستا وەک وشەدان نووسراون و کارێکی دەگمەنە لەسەر زمانی کوردی لە موکریانی ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا. ئەم فەرھەنگە بەشی منداڵان و ژنان و کشت و کاڵ و خورد و خۆراکی لێ دەبێتەوە و ھەر کام بۆ خۆیان لکێکی سەربەخۆن. تا ئێستا ئەم بەرگانەی بڵاو بوونەتەوە:

  1. کانی مرادان' (کۆمەڵێک بەند و باوی فۆلکلۆری کوردەواریی)، ٢٠٠٢.
  2. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی یەکەم (پیتی ئـ)، ٢٠٠٧.
  3. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی دووھەم (پیتی ب)، ٢٠١٠.
  4. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی سێھەم (پیتی پ)، ٢٠١١.
  5. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی چوارەم (پیتی ت)، ٢٠١٢.
  6. ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان - بەشی منداڵان - بەرگی یەکەم، ٢٠١٣.
  7. ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان - بەشی منداڵان - بەرگی دووھەم، ٢٠١٣.
  8. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی پێنجەم (پیتی ج - چ)، ٢٠١٤.
  9. ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان - بەشی ژنان، ٢٠١٤.
  10. فەرھەنگی جلوبەرگ و خشڵی ژنانی موکریان (بە ھاوکاریی لەیلا نوورانی)، ٢٠١٤.
  11. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی شەشەم (پیتی ح - خ)، ٢٠١٦.
  12. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەشی خورد و خۆراک، ٢٠١٨.
  13. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی حەوتەم (پیتی د)- ٩٦٦ لاپەڕە، ٢٠١٩.
  14. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی ھەشتەم (پیتی ڕ-ز-ژ)- ٨٦١ لاپەڕە، ٢٠١٩.
  15. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی نۆھەم (پیتی س)- ٧٩٥ لاپەڕە، ٢٠٢٠.
  16. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی دەیەم (پیتی ش-ع-غ-ف)- ٩٥٦ لاپەڕە، ٢٠٢٠.

دەزگای چاپ و پەخشی موکریانی ساڵی ٢٠١٩ سەرجەم ئەو بەرگانەی پێشتر بڵاو کرابوونەوە، وەک پڕۆژەیەک، لە دیزایینێکی یەکدەست‌دا سەرلەنوێ چاپی کردنەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]