بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ترخێنە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی چێشتی شەلەم یان ترخێنە
جۆرێک لە ترخێنە
دۆینە چێشتێکی کوردییە کە لە بڕێک ناوچە وەک کرماشان و لوڕستاندا ترخێنەشی پێ دەوترێت.

ترخێنە، شەلەمین یان شەلەم خواردنێکی فۆلکلۆری کوردییە و پێکھاتووە لە لێنانی تێکەڵێک لە دانەوێڵە وەک گەنم، نۆک، نیسک و گیای شێلم کۆمەڵێک پێکھاتەی تر. شەلەم و دۆینە ھەردوو لە ھاویندا دروست دەکرێن و گەنمی دەساڕکراویان تێدایە. لە دوای دروستکردن، وشک دەکرێنەوە بۆ زستان و لە سەرمای زستاندا دەخورێن.

وێنەی گیای شێلم کە بۆ دروستکردنی شەلەم بەکار دێت.

ناوی ترخێنە لە زۆرێک زمان و فەرھەنگی تردا ھەیە. لە کوردیدا لە بڕێک ناوچە بە چێشتی شەلەم یان شەلەمین دەوترێت. بۆ نموونە فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینە[١] و خاڵ[٢] بە چێشتی شەلەمیان داناوە. بەڵام لە بڕێک شێوەزاری کوردیی خواریندا بە چێشتی دۆینە دەوترێت تەرخێنە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «ترخێنە»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئازاری ٢٠٢١.
  2. «ترخێنە»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئازاری ٢٠٢١.
  3. جەلیلیان (ئاکۆ), ع. (2004). فەرھەنگی باشوور. ئەنستیتوتی کەلەپووری کوردی, سلێمانی.