داروین (شار)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
داروین
ئوسترالیای باکوور
دیمەنێکی داروین لە بێیڤیوو
داروین is located in ئوسترالیا
داروین
داروین
پۆتانەکان12°27′0″S 130°50′0″E / 12.45000°S 130.83333°E / -12.45000; 130.83333پۆتانەکان: 12°27′0″S 130°50′0″E / 12.45000°S 130.83333°E / -12.45000; 130.83333
دانیشتووان١٤٦٬٢٤٥ (2014) (16th)
 • چڕی٩٢٦/km2 (٢٬٤٠٠/sq mi) (2008)
دامەزران1869
ناوچە١١٢٫٠١ km2 (٤٣٫٢ sq mi)
ناوچەی کاتیACST (UTC+9:30)
شارەوانکاترینا فۆنگ لیم
شوێن
ناوچە خۆجێیەکانی حکومەتی خاکەکەانی باکووری ئوسترالیاداروین، پالمێرستۆن، شایێر ئۆف لیچفیڵد
ناوچەکانناوچەی پالمێرستۆن
ناوچەکانی دەنگدانی ویلایەت و مەڵبەندەکانی ئوسترالیاTerritoryناوچەی دەنگدانی داروین و (١٤ی تریش)
ناوچە فیدراڵەکانناوچەی سۆلۆمۆن
تێکڕای بەرزی پلە تێکڕای نزمی پلە باراب بارینی ساڵانە
32.0 °C
90 °F
23.2 °C
74 °F
١٬٧٢٩٫١ mm
٦٨٫١ in

داروین بە ئینگلیزی: Darwin ناوەندی مەڵبەندی باکووری ئوسترالیایە لە وڵاتی ئوسترالیا


تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

داروین لە نزیک کەنداوی بیگل و دەریای تیمۆر بنیاد نراوە و ١٦٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە پانتایی هەیە. دانیشتوانی داروین لە ساڵی ٢٠٠٥ دا ١١١٣٠٠ کەس بووە. ئەم شارە لە ڕووی سەربازییەوە گرینگی هەیە و چەند بنکەی سەربازی لێیە. هەروەها کێڵگەی گیانلەبەری ئاوی وەکوو کرۆکۆدایل و ماسی یەکێکە لە سەرچاوە داهاتییەکانی ئەم شارە.[١]

لە دەورووبەری داروین پارکی پارێزراوی زۆری لێیە کە بە هۆی هەبوونی تیمساحی مەترسی دار ناوبانگی هەیە. زانکۆی چارلزی داروین گرینگترین ناوەندی خوێندنی باڵای ئەم شارەیە.

مێژوو[دەستکاری]

ناوچەی داروین بۆ هەزاران ساڵ ژینگەی خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا بووە کە بە هۆی نزیکیان لەگەڵ بەشی باشووری ئاسیا، کڕین و فرۆشتنیان لەگەڵ ئەم ناوچەیە کردووە. یەکەم جار لە سەدەی ١٧هەم دا لە لایەن دەریاوانانی هۆڵەندی بینرا و هەندێ شوێنی ناونرا. لە ساڵی ١٨٣٩ دەریاوانانی بەریتانی ئەم ناوچەیان بینی و ناویان نا داروین، ئەم ناوە بە شانازی زانای مەزن چارڵز داروین دانراوە.

یەکەم جار لە ١٨٦٩ دا ١٣٦ کەس لە سپی پێستەکان بۆ ژیان لە بەندەری داروین نێردرانە ئەم ناوچەیە. دواتر لەگەڵ سەربەستی مەڵبەندی باکووری لە ئوسترالیای باشووری ، داروین وەکوو ناوەندی ئەم مەڵبەندە هەڵبژێردرا. لە ساڵی ١٩٤٢ و لە کاتی شەڕی جیهانی دووەم دا زیاتر لە ١٨٠ فڕۆکەی ژاپۆنی لە نێو شەڕێک دا کە وەکوو شەڕی پاسیفیک ناسرا لە ڕۆژێک داو بە دوو جار ئەم شارەیان بە خەستی بۆردوومان کرد و زیاتر لە ٢٤٣ کەس کووژراو هەزاران کەسیش بریندار بوو، شارەکە لەم شەڕەدا زۆر بە خراپی وێران بوو. لە ساڵی ١٩٧٤ دا گەردەلوولێکی خێرا ئەم شارەی پێوا و زیاتر وێرانی کرد.

کەش و هەوا[دەستکاری]

داروین کەش و هەوایەکی ئیستوایی هەیە و لە هەندێک وەرزی ساڵ، بارانێکی زۆری لێ دەبارێ. بە گشتی دوو وەرزی شێدار و وشکی هەیە. ڕێژەی باران بارینی سالانە لەم شارە ١٧٠٠ میلیمەترە. داروین زیاتر هەوایێکی تەڕ و گەرمی هەیە.

دسوێنە گەشتیارییەکان[دەستکاری]

  • مۆنۆمێنتی ستووارت
  • مۆزەخانەی تێلێگراف
  • پەرستگای چینی
  • باخە گیاییەکانی جۆرج براون
  • [پارکی دارستانی نیشتیمانی چارڵز داروین
  • ئەشکەوتەکانی کووتا کووتا Cutta Cutta Caves Nature Park
  • پارکی دارستانی نێشتیمانی کاکادوو Kakadu National Park

پێشانگای وێنە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

پیوندها[دەستکاری]