فانکشنی بەردەوام
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |

لە زانستی بیرکاریدا فانکشنی بەردەوام (بە ئینگلیزی: Continuous function) بە فانکشنێک دەوترێت کە لە خاڵی پێناسەی ھەبێت و ھەروەھا ڕادەی فانکشن لە خاڵی بوونی ھەبێت و یەکسان بێت بە . بە واتایەکی تر ئەگەر بتوانی ڕوونکردنەوەی فانکشنێک بکێشیت، بێ ئەوەی قەڵەمەکەت ھەڵبگریت، ھەست بە بەردەوامی فانکشن دەکەیت. بە فانکشنێک کە بەردەوام نەبێت دەوترێت فانکشنێکی پچڕاو.
سێ مەرج وا دەکات فانکشنێک لە = بەردەوام نەبێت (پچڕاو بێت):
- ئەگەر فانکشنەکە لە = پێناسە نەکرابێت.
- ئەگەر فانکشنەکە ڕادەی نەبێت کاتێک لە نیزیک دەبێتەوە.
- ئەگەر فانکشنەکە ڕادەی ھەبێت کاتێک نیزیک دەبێتەوە لە بەڵام یەکسان نەبێت بە .
لە ژێر ڕۆشنایی ئەم مەرجانە دەتوانین پێناسەی بەردەوامی فانکشن بکەین.[١]
پێناسە[دەستکاری]
فانکشنی f لە خاڵی = بەردوام دەبێت ئەگەر ئەم سێ مەرجەی خوارەوە ھاتەدی:
- فانکشنەکە لە = پێناسە کرابێت.
- ڕادەی لە = بوونی ھەبێت.
- ڕادەی فانکشن یەکسان بێت بە بەھای فانکشن واتە
پێناسەی ھینێ[دەستکاری]
ئێدوارد ھینێ (Eduard Heine) ماتماتیکزانی ئاڵمانی بەردەوامی بە شێوەی خوارەوە پێناسە دەکات.
فانکشنی ڕاستی بەردەوامە، ئەگەر بۆ ھەر پاشیەکی وەکوو کە ، دەرئەنجامی دەرکەوێت.
پێشانگا[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس