ئەکامێ گا کیل!

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئەکامێ گا کیل
Akame ga Kill logo.svg
アカメが斬る!
(Akame ga Kiru!)
چەشن ئەکشن، فەنتازیای تاریک
مانگا
نووسراوە لە لایەن تاکاهیرۆ
کێشراوە لە لایەن  تتسۆیا تاشیرۆ
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن سکوێر ئینکس
دێمۆگرافیا شۆنن
گۆڤار گانگان جۆکەر
وەشانی ڕەسەن ۲۰ مارتی ۲۰۱۰بەردەوامە
بەرگەکان ۱۱ + ۱
مانگا
ئەکامێ گا کیل! زێرۆ
نووسراوە لە لایەن تاکاهیرۆ
کێشراوە لە لایەن  کیی تۆرۆ
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن سکوێر ئینکس
دێمۆگرافیا سینین
گۆڤار مانگانەی بیگ گانگان
وەشانی ڕەسەن ۲٥ تشرینی یەکەمی ۲۰۱۳بەردەوامە
بەرگەکان ۲
Anime P icon.png دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

ئەکامێ گا کیل (بە ژاپۆنی: アカメが斬る! بە روماجی: Akame ga Kiru!، دەوترێت ئەکامێ گا کیرو) بریتییە لە زنجیرە مانگایەکی شۆننی ژاپۆنی لە نووسینی تاکاهیرۆیە وە وێنە کێشانی تتسۆیا تاشیرۆیە. زنجیرەکە دەستی بە بڵاو کردنەوە کردووە لە گۆڤاری سکۆێر ئینکس، گانگان جۆکەر لە مارتی ۲۰۱۰، چیرۆکەکە سەرنج دەخاتە سەر تاتسۆمی، لادێییەکی گەنج گەشت دەکات بۆ پایتەخت بۆ کۆ کردنەوەی پارە بۆ لادێکەی، بەڵام ئەو گەندەڵییەکی گەورە ئاشکرا دەکات تێییدا. کۆمەڵەی نایت رێد دەیخاتە ناو خۆیانەوە بۆ یارمەتی دانیان لە شەڕ کردن دژ بە ئیمپڕاتۆریەت و نەهێشتنی ئەو بۆگەنییە کە تێییدا سەری هەڵداوە.

هەروەها زنجیرەیەک مانگای بریقول دەستی پێکرد کە سەرنج دەخاتە سەر ڕابردووی ئەکامێ، بەناوی ئەکامێ گا کیل! زێرۆ، لە گۆڤاری سکوێر ئینکس، مانگانەی بیگ گانگان لە تشرینی یەکەمی ۲۰۱۳. زنجیرە ئەنیمێی تەلەڤیزیۆنی مانگاکە دەستی بە پەخش کردن کرد لە تەمووزی ۲۰۱٤. کۆمپانیای پێشخستنی یاری ژاپۆنی میانتوسۆفت ڕایگەیاند کە پڕۆژەیەکیان پێشکەش نەکراویان هەیە کە وەرگیراوە لە مانگاکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]