شاب خالید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خالید

شاب خالیدناوی ڕاستەقینەی خالید حاج (٢٩ی شووباتی ١٩٦٠ - ) لە جەزائیر لەدایکبووە، گۆرانیبێژ و شاعیر و موسیکژەن و ئاوازدانەرێکی جەزائیریە، ژمارەیەکی زۆری خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستھێناوە و لەئەمڕۆدا بەناوبانگترین گۆرانیبێژی جەزائیریە لەئاستی عەرەبی و جیھانداز

لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا تیمی پێنچ ئەستێرەی پێکھێناوە و یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە بە ئازادانە و بەبێ ھیچ سانسۆرێک گۆرانی دەڵێت بەھەمان شێوە ئەو شیعرانەی ھەڵیدەبژێرێت زۆر بە ئازادانە نووسراوە و زۆر جار باسی عیشق و خواردنەوە و جووتبوون دەکات.

دوای ئەوەی بیروباوەڕی توندڕەوە ئیسلامیەکان لەجەزائیر بڵاوبۆیەوە و حیزبی سیاسیان دامەزراند ئەو جۆرە گۆرانیانەی شاب خالیدیان بە کوفر و حەرام لەقەڵەمدا و خستیانە نێو لیستی ئەوە کەسانەی کە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو بوو، کاتێک کە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کردووە وتوویەتی ((خەڵکی دەتوانن لە ڕێگای مۆسیقای ڕایەوە گوزارشت لەخودی خۆیان بکەن، ئێمە دەبێت سنووری شتە قەدەغەکراوەکان ببەزێنین)).

بەھۆی ئەو ھەڕەشانەی لێدەکرا شاب خالید ساڵی ١٩٩٢ ڕۆشتووە بۆ فەڕەنسا و لەوێ ئەلبومێکی دەرکرد و ناوبانگی لە فەڕەنسا بڵاوبۆیەوە و ژمارەی شەیدایانی دەنگی لەھەموو جیھان زیادیکرد و ئەلبومەکەشی ھەر بەتەنھا لە ئەورووپا نزیکەی دوو ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە ھەروەھا لە فیلمێکی بۆلیوود گۆرانی دیدی شاب خالیدیان داناوە فیلمەکەش بەناونیشانی شیرمان عاشقە، لە ساڵی ١٩٩٩ ئاھەنگێکی گۆرانی لەپاریس پێشکەشکرد دواتر کرا بە ئەلبوم و زیاتر لە ٥ ملیۆن دانەی لێفرۆشرا.

شاب خالید زیاتر لە ٢٠ خەڵاتی عەرەبی و جیھانی و نێودەوڵەتی وەرگرتووە، ئەم خەڵاتانەش لەساڵی ١٩٨٩ بەردەوامبووە تاکو ساڵی ٢٠١٣ بەردەوام بووە.

سەرچاوە و بەستەری دەرەکی[دەستکاری]