لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێن بۆ دەروازەی ئەمریکای لاتین
|
ئەمریکای لاتینی (América Latina) ئەو ناوچەیە کە لە ھەردوو کیشوەری ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشووردا ھەیە کە زمانە ڕۆمانسییەکان تێیدا بەکاردێت کە لە زمانی لاتینییەوە وەرگیراوە، ئەم ناوچەیە ٢٠ وڵات لە خۆ دەگرێ، لە گەڵ چوار ناوچەی وابەستە. ڕووبەری گشتی ئەمریکای لاتینی دەگاتە نزیکەی ٢١٠٦٩٥٠١ کم٢، و ژمارەی دانیشتووانیش ٥٤٨ میلیۆن و نیو ملیونە. زمانە سەرەکییەکان لە ئەمریکای لاتینی ئەمانەن: فەڕەنسی وئیسپانی وپورتوگالی.
زیاتر...
لیۆنێل مێسی (گۆکردن بە ئیسپانی: [ljoˈnel anˈdɾes ˈmesi] ( گوێگرتن))(لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧)، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە و وەک هێرشبەرێک بۆ یانەی ئینتەر مەیامی لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا ناسراو بە MLS و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین یاریی دەکات. لە تەمەنی ٦ ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن لە شاری (فراندولی) لەو یانەیەی کە باوکی لە ئارژەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و بە خێرایی برووسک و ناوبانگی دەرکردووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی (ڕۆدریگۆ) لە یانەکە دا یاریان کردووە، دکتۆرەکان پشکنینیان بۆ میسی ئەنجامدا بینیان دووچاری کەمبوونی (ھۆرمۆنی ئێسک) ھاتووە کە دەبێتە ڕێگر لە بەردەم بەردەوامی لە یاریکردن داو لە بەردەم گەشەکردنی. بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی گەورە ھەبوو پارەیەکی زۆری دەویست کە لە توانای (ئارژەنتین) نەبوو، ئەمە و باوکی پەیوەندی بە چەند خزمێکی کرد لە ھەرێمی (کاتالۆنیا) ئەو سەفەرەیان کرد بۆ (ئیسپانیا لەوێ یانەی بەناوبانگی (بارسێلۆنا)ی ئیسپانی خستییە ژێر چاودێری کە لەگەڵ یانەکەیان یاری بکات لە (ئەمریکای باشوور). لە یەکەم دەرکەوتنی (میسی) بە درێسی بارسێلۆنا لە یارییەکەدا توانی (٥) گۆڵ تۆمار بکات و وەک یاریزانێکی توانا دەرکەوت لەوکات دا یانەی بارسێلۆنە سەرسام بوو پێی خەرجی چارەسەرکردنی خستە ئەستۆی لەو کاتەی درێژی میسی (١٤٠سم) بوو، نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدراو درێژی گەیشتە ١٦٩ سم. میسی بەرامبەر ئەو چاکەیە باشترین یاری ئەنجامدا و توانی (٣٧) گۆڵ تۆمار بکات بۆ بارسێلۆنا، و ئەو چواردە مانگەیەی کە میسی لە بارسێلۆنا بووە ئەستێرەیەکی جیھانی تۆپی پێ.
زیاتر...
زنجیرەچیاکانی ئەندێز (بە ئیسپانی: Cordillera de los Andes) بڕیتیە لە زنجیرەچیایێکی دڕێژ لە خۆڕئاوای کیشوەری ئەمەریکای باشوور، لەکەناراوەکانی دەریای کاریبیەوە دەست پێ دەکات لە باکووری کیشوەری ئەمەریکای باشوور تاوەکو کۆتا لوتکەی باشووری ئەمەریکای باشوور، ھەریەکە لە وڵاتەکانی کۆلۆمبیا و ئیکوادۆر و پێروو و بۆلیڤیا و چیلی و ئەرژەنتین دەبڕێت تاوەکو دەگاتە کەیپ ھۆرن بەدڕێژایی کەناڕاوەکانی زەڕیای ھێمن کیشوەری ئەمەریکای باشووری داپۆشیوە، دڕێژی زنجیرەچیایەکە بڕیتیە لە ٧٥٠٠ کم کە بە دڕێژترین زنجیرەچیا دادەنڕێت لەسەر ڕوی زەوی ھەروەھا بە پانترین زنجیرەچیاش ھەژماڕ دەکرێت کە ٩٢٠ کم پانە، مێژووی درووست بونی بۆ ٦٥٬٠٠٠٬٠٠٠٬١٤٥ ساڵ دەگەڕێتەوە.
زیاتر...
دەڤەر و شارەکانی ئەمریکای لاتین
سان میگیل دی توکومان (بە ئینگلیزی: San Miguel de Tucumán) یان ھەر بە توکومان بانگ دەکرێت، شارێکی ئەرژەنتینییە، بەپێی سەرژمێری ٢٠٠٩ ژمارەی دانیشتوانی ٥٢٧٬٦٠٧ کەسە. شارەکە ٤٣١ مەتر لەئاستی ڕووی دەریا بەرزترە، ڕووبەرەکەی ٩٠ کم چوارگۆشەیە. کەوتۆتە سەرھێلی پانی -26.8330556 و ھێلی درێژی -65.216667.
زیاتر...
وێنەیەک لە ئەمریکای لاتینەوە
ئەلدۆڕادۆ (ئیسپانی:El Dorado)(بە واتای زێڕینگر دێت) ناو یان نازناوی یەکێک لەسەرۆک ھۆزە ھیندیەکانی ئەمەریکای لاتینە، ئەم ھۆزە کاری دەرھێنان و دروستکردنی زێڕیان دەکرد، سەرۆک ھۆزەکە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لەتوانای دا ھەیە سەراپای جەستەی بەزێڕ دابپۆشێت، دواتر بۆ ڕێچکەیەکی ئاینی گۆڕدرا پێگەکەی دەکەوێتە ناوچەی سانتا لە دێ بۆگۆتا، لەنزیک شارێکی ئەفسوناوی زێڕینە کە بە مانۆوە یاخود ئۆمۆوە ناوی دەھێنن (مەبەستیان کانی زێڕینی ژێڕزەوی بوو) ئەم شارە پڕە لە زێڕ و بەردی بەنڕخ.
زیاتر...
پاپا فرانسیس کاردینال (خۆرخێ ماریۆ بێرگۆ) کە بەناوی (پاپا فرانسیس)ەوە ناودەبرێت، خۆرخێ لەدایک بووی ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦ لە بوێنس ئایریسی پایتەختی ئارجەنتین. فرانسیس کەسایەتی کریستیانی ئەمریکای لاتینییە ویەکەمین کەسی ئەمریکای لاتینییە لە مێژووی ڤاتیکان دا کەسێک لە ئەمریکای لاتین بە ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان ھەڵبژێردرێ، فڕانسیس لە ڕۆژی ١٣ی ئازاری ٢٠١٣ بە پاپا ی ڤاتیکان ھەڵبژێردرا و جێگەی پاپا بێنێدیکتی شازدەیەمی گرتەوە کەناوبراو لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٣ دەستی لەکارکێشابۆوە، ئەمەش دوای ئەوەی سێجار لەسەر نشووستی ھێنا بۆ بوون بە پاپای ڤاتیکان، فرانسیس خاوەن پلەی ماستەرە لە بواری فەلسەفە و خواناسیدا لە زانکۆی بۆینس ئایریسی ئارجەنتین ھاوکاتیش خاوەن ماستەرە لە زانستی کیمیا لە ھەمان زانکۆدا.
زیاتر...
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.
|
|