دەروازە:مەولانای ڕۆمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دو:مڕەوە ڕەوانە کراوە)

مەولانای ڕۆمی کێیە؟

جەلالەددین موحەممەد بەلخی ھەروەھا ناسراو بە جەلالەددین موحەممەد ڕۆمی (بە فارسی: جلال‌الدین محمد بلخی)، مەولانا یان مۆلانا (بەفارسی: مولانا، بەواتای مامۆستا یان گەورەی ئێمەمەولەوی یان مۆلەڤی (بەفارسی: مولوی، بەواتای مامۆستا یان گەورەی من) ھەروەھا لە تورکیا ناسراوە بە مەڤلانا (Mevlānā) و بەگشتی لەجیھانی ئینگلیزیدا بە ڕۆمی ناودەبرێت (٣٠ی ئەیلوولی ١٢٠٧ – ١٧ کانوونی یەکەمی ١٢٧٣) شاعیر و فەقێ و ئاییناس و سۆفییەکی فارس بوو لە سەدەی ١٣دا.

فارس، تورک، ئەفغان، تاجیک و موسوڵمانانی تری ناوچەکانی ئاسیای ناوەڕاست ھاوشانی موسوڵمانانی باشووری ئاسیا فێرکارییە بەجێماوە ڕۆحییەکانی ئەو لەماوەی حەوت سەدەی ڕابڕدوو بەرز دەنرخێنن. گرنگیی ڕۆمی پێدەچێت سنوورەکانی نەتەوە و ڕەگەزی شکاندبێت و چووبێتە ئەودیو ئەوانیشەوە. شیعرەکانی بەشێوەیەکی بەرفراوان بۆ چەندین زمانی دنیا وەرگێڕدراون و بۆ چەندین شێوازی جودا وەچەرخێنراون. لەساڵی ٢٠٠٧دا، بە بەناوبانگترین شاعیر وەسف کرا لە ئەمەریکادا.

کارەکانی ڕۆمی بەفارسی نووسراونەتەوە و مەسنەوییەکانی ئەو یەکێکە لە پاراوترین شاکارەکانی ئەدەبی ئێرانی و یەکێکە لە کارە شانازییپێکراوەکانی زمانی فارسی. کارە ڕەسەنەکانی بەشێوەیەکی بەفراوان ئەخوێندرێتەوە بەزمانە ڕەسەنەکەی خۆی لە جیھانی زمانی فارسیدا (ئێران، تاجیکستان، ئەفغانستان و ھەندێک بەشی ناوەڕاستی ئاسیا-فارسی زمانەکان). وەرگێڕانی کارەکانی زۆر باوە لە وڵاتانی تردا. کارەکانی کاری کردۆتە سەر ئەدەبی فارسی، ئەدەبی ئوردو، شیعری پەنجابی، ئەدەبی تورکی و ھەندێکی تر لە زمانە ئێرانیی و تورکی و ھیندییەکان کە بە ئەلفبێی فارسی نووسراونەتەوە وەک پەشتۆ، تورکی عوسمانلی، چاتاگی و سیندی.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

بەرگی چاپی کوردی بە وەرگێڕانی جەلیل کاکەوەیس
بەرگی چاپی کوردی بە وەرگێڕانی جەلیل کاکەوەیس

چل ڕێساکەی عەشق: ڕۆمانێک دەربارەی ڕۆمی (بە ئینگلیزی: The Forty Rules of Love: A Novel of Rumi) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری تورک ئەلیف شەفەقـەوە نووسراوە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە لەساڵی ٢٠١٠ەش بڵاوکراوەتەوە بە زمانی ئینگلیزی وە یەکێکەیشە لە ڕۆمانە پڕفرۆشەکان ڕۆمانەکە زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار دانەی لێ فرۆشراوە. چیڕۆکی ڕۆمانەکە پێکەوە گرێدانی کلتووری ڕۆژئاوایی و ڕۆژھەڵاتییە بەڵام ھەریەکەو لە کەش و سەردەمی خۆیەوە. ڕووداوەکان لە دوو سەردەمی جیاواز، سەدەی دوانزەھەم و سەدەی بیستویەکی ئێستا ڕوودەدەن، ئەمیش دەربارەی پەیوەندی ڕۆحی نێوان دوو سۆفیی وەک (جەلالەدینی ڕۆمی و شەمسی تەورێزی) کە کاریگەرییان دوای نزیکەی ‌ھەشتسەد ساڵ دەکەوێتە سەر ڕۆماننوسێکی ڕۆژئاوایی بە ناوی عەزیز زاھارا.


زیاتر...

ئایا زانیوتە؟


وێنەی ھەڵبژێردراو

کتێب

مەسنەوی یان مەسنەوی مەعنەوی دیوانێکی شیعری مەولانا جەلالەددینی رۆمییە. ئەم کتێبە بە چەندین زمان وەرگێڕاوە و لە پرۆژەی  مۆزەخانی قۆنیایە کە وەریبگێرێتە سەر ٥٠ زمانی دیکەیش. مەسنەوی  چاپی جۆراوجۆری نووسراوی ھەیە کە لە زۆربەی کتێبخانە نێودەوڵەتیەکاندا پارێزراون، ژمارەی دێڕەکانی نێو مەسنەوی  ٢٥٦٣٢ دێرن، کە دابەشبوونەتە سەر ٦ بەرگ، ھەروەرھا ٤٢٤ی چیرۆکی تێدایە کە شیکەرەوەی مانای مرۆڤ و چۆنیەتی گەیشتن بە خۆشەویستی بەڕاست و ئەڤینی خودایین.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

«خودا ھەموومانی لەسەر شێوەی خۆی دروست کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە ھەموومان ئافەریدەی جیاواز و دیارین. دوو کەسی لەیەکترچوو دەست ناکەون و دوو دڵیش بە ھەمان ڕیتم لێنادەن. گەر خودا ویستبای ھەموومان لە یەکتر بچین، ئاوا وەک یەکتر دروستی دەکردین، بۆیە ڕێزنەگرتنی جیاوازییەکان و سەپاندنی بۆچوونی خۆت بەسەر ئەوانی تردا، ڕێزنەگرتنی ئەو سیستمە پیرۆزەیە کە خودا دایناوە»

وتەی شەمسی تەورێزی لە کتێبی چل ڕێساکەی عەشق: ڕۆمانێک دەربارەی ڕۆمی، ئەلیف شەفەق

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە جەلیل کاکەوەیس

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان