سەماع

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
سەماعی سۆفییەکان
لە نزیکەوە

سەماع جۆرێک سەمای سۆفییەکانە. سۆفییەکان ئەم زیکر و سەمایە بە خولانەوە بە دەوری خۆیاندا بە مەبەستی مەعنەوی ئەنجامی دەدەن. سۆفییەکان و دەروێشەکان جلی دامێن فراوان لەبەر دەکەن و بە لێدانی ئاوازی دەف و نای و تەمبوور و بە وتنەوەی شیعر دەستێک بەرەو ئاسمان و دەستێک بەرەو خوارەوە سەما دەکەن. سەماع پێشینەیەکی مێژوویی ھەیە و دوای ئیسلام ھەندێک لە موسڵمانان دژی سەماع بوون و ڕەتی دەکەنەوە و ھەندێکیش لایەنگری لێ دەکەن.

ساڵی ٢٠٠٨ ئاھەنگیی سەماعی مەولەویەی تورکیا یەکێک بوو لە پێڕستی شاکارەکانی کەلەپوورە زارەکی و نابەرھەستەکەی مرۆڤایەتیی یوونێسکۆ.[١]

سەماعی مەولانا[دەستکاری]

مەولانا جەلالەددین ڕۆمی یەکێک لە لایەنگرانی سەماع بووە. گرینگیدانی مەولانا بەو جۆرە سەمایە، کاریگەریەکی بەرچاوی ھەبووە لەسەر دەروێشەکانی موریدی.[٢] مەولانا سەرەتا زانایەکی ئایینی بووە و لەگەڵ باوکی، بەھا وەلەد، خەریکی وانە وتن بووە بەڵام دوای ناسینی شەمسی تەبرێزی، مەولانا دەبێتە کەسێکی تر، و کاتێک لەگەڵ شەمس ئاشنا دەبێت مەولانای ٣٨ ساڵە وانە، مینبەر و قوتابخانە بەجێ دەھێڵیت و ئەوینی خودایی وای لێ دەکات ببێتە سۆفییەکی بێنیاز و پشت لە دونیا کردوو. شەمس بەو جۆرە سەماع تەفسیر دەکات کە ئەو سەمایە بۆ مرۆڤی ئاسایی کە دەرگیری ھەوا و ھەوەسن ڕەنگە حەرام بێت نە بۆ ئەوانەی خۆیان لە کۆت و بەندی ھەوا و ھەوەس ڕزگار کردووە و خوازیاری ئەوینی خودایین.[٣] خولیایی مەولانا بۆ سەماع وای لێ دەکات کە پاش ئەوەی کە ھەواڵی کوشتنی شەمسیشی بۆ دێتەوە ڕێوڕەسمی سەماع بەڕێوە ببات. [٤]

لە وێژەی کوردیدا[دەستکاری]

حەمدی دەڵێ:

غەیری ئەسراری جنوون نابێ بکا عاشق سەماع
ڕووتییە گەر دەست بدا بۆ عاقڵان ئەمڕۆ مەتاع

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ The Mevlevi Sama Ceremony یوونێسکۆ.
  2. ^ Britannica, New York, 1932;p7/242
  3. ^ فریدون بن احمد سپە سالار، رسالە در احوال مولانا، بە کوشش سعید نفیسی، انتشارات کتابخانە اقبال، تھران، ١٣٢٥ش؛ ص٦٤-٦٥؛ تفضلی، ابوالقاسم، سماع درویشان در تربت مولانا، نشر مولف، تھران، ١٣٧١ش؛ ص٤٤
  4. ^ تفضلی، ابوالقاسم، سماع درویشان در تربت مولانا، نشر مولف، تھران، ١٣٧١ش؛ ص٥٩-٦٠

سەرچاوەکان[دەستکاری]