دەروازە:مەولانای ڕۆمی/کتێب
کتێب ١
مەسنەوی یان مەسنەوی مەعنەوی دیوانێکی شیعری مەولانا جەلالەددینی رۆمییە. ئەم کتێبە بە چەندین زمان وەرگێڕاوە و لە پرۆژەی مۆزەخانی قۆنیایە کە وەریبگێرێتە سەر ٥٠ زمانی دیکەیش. مەسنەوی چاپی جۆراوجۆری نووسراوی ھەیە کە لە زۆربەی کتێبخانە نێودەوڵەتیەکاندا پارێزراون، ژمارەی دێڕەکانی نێو مەسنەوی ٢٥٦٣٢ دێرن، کە دابەشبوونەتە سەر ٦ بەرگ، ھەروەرھا ٤٢٤ی چیرۆکی تێدایە کە شیکەرەوەی مانای مرۆڤ و چۆنیەتی گەیشتن بە خۆشەویستی بەڕاست و ئەڤینی خودایین.
کتێب ٢
فیھی ما فیھ یەکێکە لە بەرھەمەکانی مەولانا جلالەددینی رۆمی پێکدێت لە کۆمەڵێ لە وتارەکان و گفتۆگۆکانی مەولانا لەسەر بابەتە ئەخلاقی و عیرفانی و مەعریفییەکان.
دەگوترێت کە کتێبی فیھی ما فیھ لە کۆکردنەوەی کوڕی گەورەی مەولانا سوڵتان وەلەدە. وەکو چۆن ئاماژەی بۆ کراوە لە کتێبی مەسنەوی مەعنەوی مەولانادا.
ئەم کتێبە ساڵی ١٩٦١ لە لایەن ئاربرییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی. و عیسا عەلی ئەلعاکوب بۆ عەربی وەریگێراوە، ھەروەھا عەلی نانەوازادە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ساڵی ٢٠٠٦ دەزگای موکریانی بڵاوی کردووتەوە..