مەولەویە
ناوبڕ | مەولەویە |
---|---|
دروستبوون | ١٣١٢ |
جۆر | ڕێبازی دەروێشی |
ئۆفیسی سەرەکی | قۆنیا، تورکیا |
سەرۆک | فاروق ھەمدەم |
کەسایەتییە گرنگەکان | شەمسی تەورێزی – مەولانای ڕۆمی - سوڵتان وەلەد |
وێبگە | File:Sufi calligraphy.png |
ڕێبازی مەولەوی یان مەولەویە (بە تورکی: Mevlevilik یان Mevleviyye، بە فارسی: طریقت مولویه) ڕێبازێکی سۆفیگەرییە کە لە قۆنیا (تورکیای ئێستا؛ پێشتر پایتەختی سەلجوقانی ڕۆم بووە) لەلایەن شوێنکەوتووانی جەلالەددین محەممەد بەلخی دامەزراوە.[١] مەولەویەیەکان بە «دەروێشە سوڕاوەکان»یش ناسراون بەھۆی کردنی سوڕانەوە وەک شێوازێکی زیکر (یادھێنانەوەی خودا). دەروێش زاراوەیەکی بەناوبانگە بۆ سەرەتایەکی ناو ڕێگای سۆفیگەری؛ سوڕانەوە بەشێکی مەراسیمی سەماعە و بەشداربووەکانی بەزۆری بە سەمازەنەکان ناسراون.[٢]
لە ٢٠٠١٨دا، یوونێسکۆ «مەراسیمی سەماعی مەولەویە» ی بە یەکێک لە شاکارەکانی میراتی زارەکی و دەستکارینەکراوی مرۆڤایەتی قبووڵکرد.[٣]
بیر و مەبدەئەکانی مەولەویە
[دەستکاری]مەولەویەکان بروایان بە میھرەبانی و لێبوردەیێکی بێ سنور ھەیە. لەگەڵ ئەوەشدا قەبوڵکردنی بەرامبەرەکەیان و بیرکردنەوەی پۆزەتیڤانە و چاکە و چاکەکاری و ئیدراککردن بە خۆشەویستی خودا لە سیفەتە بەردەوامەکانیانە. وەکو باسکرا مەولەویەکان لە ڕێگای سەمای بازنەیییەوە «سەماع»ەوە زیکری خودا دەکەن و بەرەو گەشتێکی ڕۆحی بەرێدەکەون و ھەرچی خۆبەزل زانین و ئەنانییەتە لەخۆیانی ڕادەماڵن.
مورید لە ڕێبازی مەولەویدا بە «دەروێش» ناودەبرێت. نەوەی مەولاناش واتە شێخی ڕێبازەکە بە چەلەبی و سەرپەرشتکارانی ڕێبازیش بە دەدە ناودەبرێن.
ئەو جێگایەی ڕێورەسمی زیکری مەولەویەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت پێی دەگوترێت سەماعخانە. واتە جێگای سەما «سەماع» و تەکیەکانیشیان بەنێوی تەکیەی مەولەویە ناودەبرێ. کە ھەموو تەکیەێک سەماخانەێک و جێگاێکە بۆ دەروێشەکانی ئەو ڕێبازە.
دەروێشانی مەولەویە عەباێکی ڕەش لەبەردەکەن پێش زیکرکردن و لە کاتی دەستپێکردن بە زیکریان لەبەری دەکەنەوە ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێ کە ھەموو کیبر و پەیوەندێکیان لەگەڵ ئەم دونیادا بچراندووە. و کڵاوەکەی سەریشیان مانای کێڵی قەبر دەدات و جلە سپییەکەشیان مانای کفن.
ڕێبازی مەولەویە لە جیھاندا
[دەستکاری]ڕێبازی سۆفیگەری مەولەویە لە جیھاندا پەیرەوکارانێکی زۆری ھەیە و ڕێبازەکە کاریگەری لەسەر ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای جیھانیشەوە ھەیە، ڕێبازەکە بێجگە لە تورکیا لە ھەریەک لە وڵاتانی سووریا و میصر و ئەڵمانیا و چەند وەڵاتێکی تر تەکیە و دەروێش و شێخی ھەیە.
پەڕاوێزەکان
[دەستکاری]- ^ Julia Scott Meisami, Forward to Franklin Lewis, Rumi Past and Present, East and West, Oneworld Publications, 2008 (revised edition)
- ^ Mevlevî Âdâb ve erkâni. İnkılap Kitabevi. 2017.
- ^ «The Mevlevi Sema Ceremony». UNESCO. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- کتێبی مەولانا تۆزی بەرپێی خۆشەویست /نوسینی: د. زانا ئەحمەد
- بابەتی «تەریقەتی مەولەویە، تەریقەتێک جیا لەوانی تر» نوسینی/یاد نورسی
- کتێبی کەسایەتییە مەزنەکانی نێو دونیای تەسەوف / لەنوسینی :- یاد نورسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەولەویە تێدایە. |