سوڵتان وەلەد
Jump to navigation
Jump to search
سوڵتان وەلەد ناوی تەواوی محمد سوڵتان بەھائەددینی کوری جەلالەددین محمدی کوری «سوڵتان ولعولەما» بەھائەددین محمدە، نازناوەکەشی سوڵتان وەلەدە. باوکی بە ناوی پاپیرەی کردۆتەوە.
لە ٢٤/ ٤ /١٢٢٦ لە قۆنیا لەدایک بووە، و لە ١١/ ١١ /١٣١٢ لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا لە قۆنیا وەفاتی کردووە. کوڕە گەورەی مەولانای ڕۆمییە، و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی رێبازی سۆفیگەری مەولەویە.
زانستی سۆفیگەری لە باوکی و شەمسی تەبرێزی و حوسامەدین چەلەبی وەرگرتووە.[١]
بەرھەمەکانی[دەستکاری]
سوڵتان وەلەد شاعیر و شیعری بە ھەرسێ زوبانی فارسی و تورکی و عەرەبی داناوە.. لە گرنگترین کتێبەکانی:
- دیوانی وەلەد
- معاریفی وەلەدی
- رباب نامە
- ئیبتیدانامە
- ئینتیھانامە
لەگەڵ ئەوەشدا نوسینەکان و وتارەکانی باوکی کۆکردۆتەوە و کردوونی بە کتێب وەکو کتێبی فیھی ما فیھ
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- کتێبی مەولانا تۆزی بەرپێی خۆشەویست / نوسینی: د. زانا ئەحمەد
- نامیلكهی :- "كهسایهتیه مهزنهكانی نێو دونیای تهصهوف" له نوسینی :- یاد نورسی
![]() | ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |