دەروازە:مەولانای ڕۆمی/وتەی ھەڵبژێردراو
وتەی ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:مەولانای ڕۆمی/وتەی ھەڵبژێردراو/١
«خودا ھەموومانی لەسەر شێوەی خۆی دروست کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە ھەموومان ئافەریدەی جیاواز و دیارین. دوو کەسی لەیەکترچوو دەست ناکەون و دوو دڵیش بە ھەمان ڕیتم لێنادەن. گەر خودا ویستبای ھەموومان لە یەکتر بچین، ئاوا وەک یەکتر دروستی دەکردین، بۆیە ڕێزنەگرتنی جیاوازییەکان و سەپاندنی بۆچوونی خۆت بەسەر ئەوانی تردا، ڕێزنەگرتنی ئەو سیستمە پیرۆزەیە کە خودا دایناوە»
— وتەی شەمسی تەورێزی لە کتێبی چل ڕێساکەی عەشق: ڕۆمانێک دەربارەی ڕۆمی، ئەلیف شەفەق
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە جەلیل کاکەوەیس
وتەی ھەڵبژێردراو ٢
دەروازە:مەولانای ڕۆمی/وتەی ھەڵبژێردراو/٢
«لەم دنیایەدا ژمارەی فێرکەری درۆزن و مامۆستای درۆزن لە ژمارەی ئەستێرە بینراوەکانی گەردوون زۆرترن، ئەو کەسە خۆپەرستانەی کە لەپای دەسەڵاتدا کار دەکەن لەگەڵ مامۆستا ڕاستەقینەکان تێکەڵ مەکە. مامۆستای ڕۆحی ڕاستگۆ، سەرنجت بۆخۆی ڕاناکێشیت و چاوەڕێی ملکەچیی ڕەھا، یان سەرسامیی تەواوی تۆ نییە، بەڵکوو یارمەتیت دەدات تا بەھای خودی ناوەوەت بزانیت و ڕێزی بگریت. مامۆستا ڕاستەقینەکان وەک شووشە ڕوونن و نووری خودایان پێدا تێدەپەڕێت»
— وتەی شەمسی تەورێزی لە کتێبی چل ڕێساکەی عەشق: ڕۆمانێک دەربارەی ڕۆمی، ئەلیف شەفەق
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە جەلیل کاکەوەیس