لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ←بەسەرداچوونەوە: بەشی نوێ |
←بەسەرداچوونەوە: دەستکارییەکانی کۆڵبەر بگەڕێتەوە تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧ |
||
ھێڵی ٥٠٩: | ھێڵی ٥٠٩: | ||
دەمباش Pirehelokan، تکایە دەتوانیت بەسەر دوایین دەستکارییەکان لە [[کۆڵبەر]] و [[گەورەدێ، گاپیڵۆن]] دا بچیتەوە؟ سپاس! -- ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ٢٠:٣٧، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC) |
دەمباش Pirehelokan، تکایە دەتوانیت بەسەر دوایین دەستکارییەکان لە [[کۆڵبەر]] و [[گەورەدێ، گاپیڵۆن]] دا بچیتەوە؟ سپاس! -- ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ٢٠:٣٧، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC) |
||
:{{وب|Aram}}، دەستکارییە ساڵی ٢٠٢٠ی وتاری کۆڵبەر بگەڕێتەوە، چون وتارەکەیان خراپ کردووە تا باش. سەرچاوەکان کوژێنراونەتەوە و کەمێکیش ڕیکلام کراوە. سپاس. [[بەکارھێنەر:Pirehelokan|پیرەھەڵۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan|وتووێژ]]) ٠٥:١١، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC) |
وەک پێداچوونەوەی ٠٥:١١، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠
سلام و علیکم.. ببورن مامۆستا پیرەهەلۆ من مافی پاسدراوی خۆگەڕم پێدراوە یاخود نا!؟ رێز و مەحەبەت.
تەلارسازی
سڵاو پیرەھەڵۆی بەڕێز، وتاری تەلارسازیت گواستەوە بۆ بیناسازی. بە ڕای من ئەم ناوە ھاوتایەکی ھەڵەیە بۆ architecture. وشەی بینا بەرامبەرە لەگەڵ Building، لەکاتێکدا کاری ئارشیتێکت تەنیا سازکردنی بینا نییە، بەڵکوو شێوەکاری ئەرکی سەرەکی ئاڕشیتێکتێکە. گەرچی وشەی تەلارسازیش زۆر ھاوتایەکی باش نییە، بەڵام لە بیناسازی زۆر باشترە. ئەگەر بۆچوونێکی باشت ھەیە پێم خۆشە بیبیسم دەنا با بیگوازینەوە بۆ ھەمان تەلارسازی. لەگەڵ ڕێزم.--merkhas وتووێژ ١١:٠٢, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
- دەستخۆش. بەڵێ ھەر دوو ناو بەکاردەھێنرێت، منیش ھەوەڵ ھەر بیناسازیم بیستبوو. ھەروەک گوتم تەلارسازیش زۆر باش نییە، بەڵام لە بیناسازی زۆر باشترە، چونکوو ھەر دوو ناو بەکاردەھێنرێت وا باشترە ناوە باشترەکەی ھەڵبژێرین، لەسەر ئیزنت وتارەکەی ھەر دەگوازمەوە بۆ تەلارسازی، ھەر بژی.--merkhas وتووێژ ١٢:٠٣, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
- ئەوەی کە باوە لە زانکۆکاندا وشەی "تەلارسازی" -یە. میعماری لە "عیمارەت" -ەوە ھاتووە. عیمارەتیش لە کوردیدا پێ ئەڵێن "تەلار". لە فۆلکلۆردا ھەیە:
- کردگتە وە بان بەرزیی عیمارەت ... بە پا مەشق ئەکەی، بە چاو ئیشارەت
- کردگتە وە بان بەرزیی تەلارێ ... خەوەر ناپرسی لە دەردەدارێ
- سەرجەم تەلاسازی واتە سازکردنی تەلار. لە کوردیی باکوردیدا "ئاڤاسازی" یا "ئاڤاھیسازی" -ی پێ ئەوترێ. سپاس.--Aza (talk) ١٣:١٦, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
- بەڵێ کاک ئازا وایە، تەلارسازی دەبێتە ھاوتای میعماری، بەڵام ھاوتایەکی باش نابێت بۆ architecture. لە زمانی فارسیدا بەھۆی زۆر باوبوونی میعماری ئەم وشەیە بەکاردەھێنن دەنا میعماریش ھاوتایەکی باش نییە بۆ architecture، لە ھەندێک شوێن وشەی "مھرازی" دێننەوە. بەھەر حاڵ چونکوو لە تەلارسازی وشەیەکی باشترمان تا ئێستا نییە ھەر ئەم وشەیەی قبووڵ دەکەین.--merkhas وتووێژ ١٥:١٦, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
- ئەوەی کە باوە لە زانکۆکاندا وشەی "تەلارسازی" -یە. میعماری لە "عیمارەت" -ەوە ھاتووە. عیمارەتیش لە کوردیدا پێ ئەڵێن "تەلار". لە فۆلکلۆردا ھەیە:
سڵاو پیرەھەڵۆ گیان، ئەم کاتەت باش. بۆ نووسینی ھۆنراوە ئەم داڕێژەیە دابین کراوە، دەتوانی کەڵکی لێوەربگری؛ زۆر جوانتر و ڕیکوپێکترە. ڕێزم ھەیە.--چالاکوتووێژ ٢١:٤١, ٢٢ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
واژوو
سڵاو پیرەھەڵۆی بەڕێز، سەیرێکی پەڕەی ویکیپیدیا:واژووت کردووە؟ بیخوێنەوە ڕینوێنیی باشی تێدایە. لەگەڵ ڕێزم. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж ١٥:٠٤, ٢٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
- کاک چالاک گیان سپاس، ئەگەر لە ھەرکام لە ئەم ڕێگانەی 1،2،3 بە کار بهێنم، ناوی بەکارھێنەرییەکەم بە ئینگلیزی دەنووسێت، ناکرێ جۆرێکی پێبکەم بە کوردی بینووسێت؟--Pirehelokan (وتووێژ) ١٦:٥١, ٢٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
- بۆ ناکرێ پیرەھەڵۆ گیان. جنابت ئەگەر گرفتێکت ھەیە بۆ دەنگ ناکەی؟! ئەی ئێمە لێرە چ کارەین؟ لە لای سەرەوەی پەڕەکانی ویکیپیدیادا دەستی چەپ، نووسراوە «ھەڵبژاردەکانم»، کرتەی لەسەر بکە. لەو پەنجرەیەدا کە دەکرێتەوە بەشێکی تێدایە نووسراوە «نازناو»، لەوێدا ئەم کۆدە
[[بەکارھێنەر:Pirehelokan|پیرەھەڵۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan|وتووێژ]])
بنووسە و بەشی «وەک ویکیدەق لەگەڵ واژۆ مامەڵەبکە (بێ بەستەرێکی خۆکار)» چالاک بکە، پاشان لەسەر «پاشەکەوت» کرتە بکە، ئیتر ناوەکەت بە کوردی دەنووسێ: «پیرەھەڵۆ». دەتوانی ھەموو گۆڕانکارییەکانی ویکیپیدیاش لێرەدا ببینی. لە خزمتدام. --چالاکWьтуwеж ١٧:٣٩, ٢٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
- بۆ ناکرێ پیرەھەڵۆ گیان. جنابت ئەگەر گرفتێکت ھەیە بۆ دەنگ ناکەی؟! ئەی ئێمە لێرە چ کارەین؟ لە لای سەرەوەی پەڕەکانی ویکیپیدیادا دەستی چەپ، نووسراوە «ھەڵبژاردەکانم»، کرتەی لەسەر بکە. لەو پەنجرەیەدا کە دەکرێتەوە بەشێکی تێدایە نووسراوە «نازناو»، لەوێدا ئەم کۆدە
کاک چالاک گیان دەست خۆش بێت یاخوا، کورە ئەم کێشە ژیانمی تێک دابوو! لەمە بە دوا ھەر گرفتێکم بوو دێم بۆ لای خۆت! لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانیشەوە ھەمیشە سەیرم کردوە.
زۆر سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٨:٤٧, ٢٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
تەختەکلیل
سڵاو پیرەھەڵۆی بەڕێر. مامە ھەر وەک واژووەکەت٬ خۆ ھیچ گرفتێکت لە تەختەکلیلەکەتدا نییە؟ ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بخوێنەوە و ئەگەر تەختەکلیلەکەت ستاندارد نییە دەتوانم یارمەتیت بدەم. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١٢:٥٩, ٦ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو کاک چالاکی خۆشەویست؛ ئەزانم کە لە ویکیپیدیادا کوردینووسی پەڵک بەکار دەھێنن. من ئەمە بە کار دەھێنم کە لە ئەم لینکانەی خوارەوەدا دامناوە، لەگەڵ یوونیکودە کوردییەکانیشدا سازگاریی ھەیە، ئەگەر بەوەش تایپ بکەم گرفتێکم نابێت. بەس ئەو گرفتە ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە جارجار لەملاولاوە نووسراوە لە ویکیپیدیادا کۆپی دەکەم.پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٩:٣٩, ٦ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
- بەڵێ پیرەھەڵۆی گیان ئەو نووسراوانەی ئێستات لەگەڵ یوونیکودی کوردی سازگاریی ھەیە، تەنیا ئەگەر نووسراوە کۆپی دەکەی بیبە ناو کوردینووسی پەڵکەوە ھەتا کێشە دروست نەبێ. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١٠:١٧, ٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
داواکاری
سڵاو مامە Pirehelokan . بەڕێز تکایە لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/بۆتدا دەنگی خۆت بۆ دوو بۆتی ElphiBot و CalakBot بنووسە با ئەم بۆتانە ئاڵایان بدرێتێ و زوو دەست بە کار بن. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣٠ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٢١:٥٣, ٢٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
- پیرەھەڵۆی بەڕێز سپاس بۆ دەنگەکە. تکایە بۆ ElphiBotیش دەنگ بدە لە سەرەوەی CalakBotە لە ھەمان لاپەڕەدا. دیسان سپاس--چالاکWьтуwеж (٣١ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٠٩:١٨, ٢١ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
سلام و رەحمەت م.پیرەهەڵۆ.. من دەمەوێت هەموو بابەتەکانم لە ویکیپیدیا بکشێنمەوە،چون من وایبۆچووبووم ویکیپیدیا سایتێکی سنوردار و ماف پارێزراوە..کەچی دەبینم بەشێکی باشی بابەتەکانم بەناوی خۆمەوە نەماون..هەموو ئەم بابەتانەش لە کتێبی"پایەبەرزانی نێو دونیای تەسەوف"وەرگیراون کە مافی بۆ نوسەر پارێزراوە نەک وەشاندنی لێرەدا.. Yad nursi (لێدوان) ١٧:٠٩، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
- @Yad nursi:، سڵاو و ڕێز؛ لە دوای دەستخۆشی بۆ بەشداریت لە ویکیپیدیادا، ھەموو دەستکارییەکان لەگەڵ ناوی بەکارھێنەران و کات و چۆنییەتیی دەستکارییەکە پارێزراوە. دەتوانیت لە سەر مێژوو کرتە بکەیت، مێژووی ھەمووی دەستکارییەکان و ناوی دانەری وتارەکە و باقیی شتەکان دەبینیت. ویکیپیدیا زانستنامەیەکی ئازادە و نابێت تێیدا مافی بڵاو کردنەوە ژێر پێ بخرێت. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٧:٤٥، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
مامۆستا گیان.. دەستان خۆشبێت.. وەلێ تێنەگەشتم ئێستا من دەتوانم بابەتەکانم رەشبکەمەوە.. چون من هەر خودی نوسینی نێو کتێبەکەم داناوە.. ئایا ویکی رێگام پێدەدات ئەو بابەتانە بکێشمەوە..!؟؟ Yad nursi (لێدوان) ٠٢:١٣، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
پێدانی مافی پاسدراوی خۆگەڕ
سڵاو پیرەھەڵۆی بەرێز. وەک ئەندامێکی چالاکی ویکیپیدیای کوردی، مافی پاسدانی خۆگەڕم پێدای. بژیت و بەردەوام بی.--چالاک وتووێژ ٠٧:٤٢، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
سڵاوی دووبارە پیرەھەڵۆی بەرێز. مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەریشم پێدای. تکایە ئەم مافە تەنیا کاتێک ناوی پەڕە ھەڵەی ئاشکرای تێدا بوو بەکاربھێنە و ھەروەھا لە کاتی ئەرشیڤکردنی پەڕەکان ئەم مافە بەکارمەھێنە. بژیت.--چالاک وتووێژ ١١:٢٣، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
وتار
کاکە سڵام، ماندوو نەبیت و دەسەکانیشت خۆش بن، لە پێڕستی ١٠٠٠ وتاری سەرەکی تەنیا ٥٧ وتار ماوە کە بنووسرێت؛ کە هەندێکیان سەبارەتن بە معماری و عومران جا بێ زەحمەت ئەگەر دەرفەتت بوو ئا ئەم چەند عونوانە چەند کۆڵکەیەکیان بۆ بنووسە :) : تاق(Arch)، نۆکەند(Canal) و گومەز(Dome). ئەگەر دەرفەتت بوو تکایە لە دروست کردنی بەسی ڕیازیش دا یارمەتیم بدە بەڕاست دەمێکە ڕیازیم هەر نەدیە!!!! مادیوتووێژ (٥ی ڕەزبەری ٢٧١٤) ٢١:٣٨، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)
یەخوا چاوەکانت خۆش بێت :) مادیوتووێژ (٧ی ڕەزبەری ٢٧١٤) ١٤:١٧، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)
سڵام
کاکەسڵام عەرز ئەکەم. ساڵی تازەت موبارەک بيت. وا دیارە کاکە چالاک ماوەیەکی زۆرە ناچالاکە، پێم وا نییە ئەمە ڕەوتێکی باش بێت بۆ ئەم ویکیە و کارەکان وا لە پێش ناچێت. جا جەنابت لە ویکی فارسیش بەشداریت کردووە تکایە زەحمەت بکێشە و بزانە چۆن دەتوانین چەند بەڕێوەبەريکی تازە ھەڵبژێرین. مادیوتووێژ (٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ١٩:١٢، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)
- مادیی بەڕێز، سڵاو
ساڵی تازە لە تۆش پیرۆز بێت. باشە کە جەنابیشت هەستت بەو بۆشاییە کردوە. لە سەر لاپەڕەی لێدوانەکەی بەڕێز چالاکیش پەیامێکم داناوە. ئەگەر باقیی بەکارهێنەران و چالاک خۆشی ڕایان لە سەر ئەوە بوو، ئەوا دەیکەین. پێویستە داواکارییەکە تۆمار بکرێ و بەکارهێنەرەکان دەنگ بدەن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٩:٣٧، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)
ئەتەل
کاکە سڵام. لە کوردیدا شێعرێک هەیە بۆ کایە هەر وەکوو ئەم شێعرە: اتل متل توتولە. تکایە ئەگەر شێعرەکە ئەزانیت بۆمی بنێرە تاکوو بیکەم بە وتارێک. لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ جەنابت. مادیوتووێژ (٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ٠٩:٣٥، ١٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
یەخوا دەستەکانت خۆش بێت، لوتفت کرد. ئەوەی من بە مناڵی لە سەقز بیستمە هەر وەک ئەمەیە بەڵام وشەکان شتی ترن جا ئیشەڵا ئەیدۆزمەوە و لێرە دایئەنم. مادیوتووێژ (٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ١٢:٠٣، ١٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
داوای بەڕێوەبەرایەتی
سڵاو مامە. ئەگەر بە ڕاستی ئەتانەوێ ببن بە بەڕێوەبەر بە بیروڕای من ٤ دەنگ زۆرزۆر کەمە و عەیبە بە ویکییەک بە ١٥ ھەزار وتارەوە چوار ئەندامی کۆمەڵگای ببێت. وا نابێت! پەیام و نامە بنێرن بۆ ھەموو بەکارھێنەرە چالاکەکانی ئێستا و پێشوو و دەنگ کۆ بکەنەوە. ئەسڵەن یەکێک لە ئەرکەکانی بەڕێوەبەر چالاک کردنەوەی کۆمەڵگای بەشداربووان و باشترکردنی پەیوەندیی نووسەرانە. --ئاسۆ (لێدوان) ٠٦:٥١، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
پیرۆزبایی
لە زۆربەی وییکیپیدیاکاندا دوو ھەفتە دیاری کراوە بۆ ماوەی دەنگدان بۆ بەڕێوەبەر. ئێستا دوو ھەفتەکەی جەنابیشت کۆتایی ھاتووە و بە ٨ دەنگی بەڵێ بە بیروڕای من سەرکەوتوویت و دەتوانیت لە https://meta.wikimedia.org/wiki/Steward_requests/Permissions داوای Administrator access بکەیت و ئەگەر ئەوانیش پەسەندی بکەن دەبیت بە یەڕێوەبەر. پیرۆزباییت لێ دەکەم و ئاواتی سەرکەوتنت بۆ دەخوازم. --ئاسۆ (لێدوان) ٠٦:٥٦، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
- بەڕێز ئاسۆ سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٩:٤٣، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
- باشە باوەڕ خۆتان نادەن لە بەڕێوەبەرایەتی! ئازا کەن دەی. سڕینەوەی خێرا دەستان ماچ ئەکا!--ئاسۆ (لێدوان) ١٢:١٢، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
- @ئاسۆ:، کورە بابم هەر ئەوەڵین چرکە کە بەڕێوەبەرایەتیم پێ درا یەکەم کار خێرا ئەمەم سڕییەوە، ئەمانە کەم خەفەتیان نەکرد بە دڵمانا! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:١٢، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
Zor supas
zor zor supas kaka, daway leburdin dakam boardi keyboard nya. I really appreciate your help.Regards.Ravan (لێدوان) ١٧:٤١، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
- YW, My pleasure, پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٨:١٤، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
داواکاری دانی دەسەڵاتی بارکردن
ئەگەر دەتوانن دەسەڵاتی "بارکردن" بدەن پێم بۆیە وێنەی فیلمەکان بارکەم. سپاس. Ismail.Sharifi (لێدوان) ١١:٠٠، ١٠ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)
- بەڕێز @Ismail.Sharifi:،
- مافی بارکردنت پێ درا. تکایە ھەوڵ بدە کە دروست بە کاری بھێنیت. تکایە سەرەتا پێش ھەموو کارێک ئەم نووسراوانە و ھاوتای ئەمانە لە ویکییەکانی دیکەدا بخوێنەرەوە با شارەزای چۆنییەتیی بە کارھێنانی پەڕگەکان بیت. ئەگەر پەڕگەکەت ئازادە، پێویستت بە ھیچ مافێکی تایبەت نیە و دەتوانیت لە کۆمنزدا باری بکەیت.
- لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٥:٣٣، ١٠ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)
- سپاس پیرەھەڵۆ، دەستت خۆش بێت. چونکە لە ویکیپیدیان دیکە کارم گرگە باش لە بهرکردن دەزانم، ئیشاڵڵا باش بەکاری دەهێنم. ئیمجاریش دەست خۆش. Ismail.Sharifi (لێدوان) ٢٣:٣٨، ١٠ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)
چامپیوس لیگ
ڕۆژباش پیرەھەڵۆ. پێموایە ئەم وتارانەی بەکارھێنەر بیلال کوردە دروستیان دەکا پێشتر لە ویکیپیدیای کوردی دروست کراون (داڕێژە:وەرزەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا)، ھەڵبەت بە ناوێکی دیکە. نەمویست بۆخۆم ڕاستەوخۆ پێی بڵەم تاکوو سەری لێ نەشێوێ. تکایە بە نەرمی یارمەتی بدەن، سپاس. Houshang tabrizi (لێدوان) ٠٠:٠٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ (UTC)
- ئەو وتارانەی پێشووتر هەمووی کۆڵکەن، دەکرێت دواتر سوود لەوانەی بەڕێز بیلال کوردە وەربگرینەوە گەر ئەو زانیارییانەی نووسیویەتی زانستیبن ، دوایی خۆم لەمەجالێکدا پێداچوونەوەی بۆدەکەم >Kushared (لێدوان) ١٢:٢٢، ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ (UTC)
- سپاس بەڕێز @Houshang tabrizi:، ئاگاداری ئەوە بووم، بەڵام کات نەبوو دروستی بکەم. بە داخەوە ئەم کێشەیە لە ویکیی سۆرانیدا بێداد دەکات. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٥:٢٢، ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ (UTC)
- بێگومان کێشەی ھەیە لە وتارەکانیدا، ئەمەش لە بەکارھێنە نوێیەکاندا شتێکی ئاساییە. گرینگ ئەوەیە لە داھاتوودا چۆن دەبێ، بەھۆی کەمبوونی بەکارھێنەری چالاک لە چاو ویکیپیدیاکانی تر دەبێ نەرمێکی زۆرتر بنوێنین لەگەڵ بەکارھێنەرە نوێیەکان. دەستتان خۆش بێت.Houshang tabrizi (لێدوان) ١٨:٠٣، ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ (UTC)
سڵاو
مامۆستای بهرێز..زۆر سوپاس بۆ ئهو رێنمایانهی بهمنی دهدهن..بهو پێیهی ئهمن نوێم بۆیه له زۆر شتدا كێشهم بۆ دروست دهبێ.. زۆر سوپاس كه بۆ یارمهتیهكانتان..دووباره مهمنونم.. — ئەم لێدوانە لەلایەن Yad nursi واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
بهرێز مامۆستا پیرهههڵۆ
سڵاوت لێبێـت..كێشهێكم هاته پێش..ئهویش وتاری غهوس م گواستهوه بۆ شێخ عهبدولقادری گهیلانی چون ئهوه ناوه رهسهنهكهیهتی.. و غهوس تهنها یهكێكه له نازناوهكانی..بهڵام ئهفسوس من تێنهگهشتم بۆچی نایهته سهر زوبانهكانی دیكه..واته كه به زوبانی دیكه بابهتی شێخ عبدالقادری گهیلانی دهكهیتهوه له زوبانهكان كوردی ناوهندی تێدانیه..هۆكارهكهی نازانم و لێێ ناگهم ببورن كه ماندووتان ئهكهم.. رێزی بێ پایانم بۆتان ..Yad nursi (لێدوان) ٢٣:٥٤، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)
- @Yad nursi:سڵاو و ڕێز بەڕێزم سپاس بۆ پرسیارەکەت. ھۆکاری ئەوەی کە لە دوای گواستنەوەی لاپەڕەیەک ناتوانی بەستەری بدەیت بە زمانەکانی ترەوە ئەوەیە کە پێشتر ئەو زمانانە بەستەر دراون بە وتارە پێشووەکەوە. بۆیە کاتێک ھەوڵی لەگەڵ دەدەیت پەیامێکت پێ پیشان دەدات کە ئەم لاپەڕەیە پێشتر بە itemێکی ترەوە بەستەر دراوە کە ھەمان وتارە پێشووەکەیە کە لێرەدا غەوس بوو. بۆیە ھەرکات ئەو کێشەیەت بوو لە سەر item کلیک بکە، لاپەڕەیەک دەکرێتەوە کە دەتوانیت دەستکاریی بکەیت لە خواری لاپەڕەکەوە لیستی ویکییەکانی زمانە جۆراوجۆرەکانی تیایە. لە سەر دەستکاریی بکە کرتە بکە و جا ئەوەی لە بەر ckb دا نووسراوە ھەمان وتارەکەی ویکیی سۆرانییە. بیگۆڕە و دەستکارییەکەت پاشکەوت بکە.
- بەڵام چەن شت:
- یەکەم؛ تکایە بێ ئاگادار کردنەوە و نووسین لە پەڕەی وتووێژدا وتارەکان مەگوێزەرەوە. چون ناوی زۆربەی وتارەکان بە وتووێژ دانراوە. بۆ وتاری غەوس لەگەڵت بووم و گواستمەوە. ئیتر نازانم چەنێک ناڕەزایی لێ بکەوێتەوە.
- دووھەم؛ تکایە تاگی سەر وتارەکان لا مەبە بۆ نموونە تاگی بێلایەنی یان بێ سەرچاوە یان ھەر تاگێکی تر. ئەو تاگە یارمەتی دەدات کە کەسانی تر چاکسازی لە وتارەکەدا بکەن. بۆ نموونە بە داخەوە وتارەکەی غەوس وتارێکی باش نیە. بۆیە تا چاکسازیی تیا نەکرێت تاگەکان لامەبە.
- سێھەم؛ سەرنجم داوە کە لە نووسینی ناوی وتارەکاندا کێشەت ھەیە. بۆ نموونە لە جێی عەبدولقادر نووسیبووت عهبدولقادر یان لە جێی وەلەد نووسیبووت وهلهد. ئەم دوو جۆرە ئەگەرچی بە ڕواڵەت یەکێکن بەڵام لە ئینترنتدا کێشەیان لێ دەکەوێتەوە! سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٥:٣٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)
سڵام
کاکە لە لاپەڕەی خەڵکی کورددا ڕای خۆم نووسی. من پێم وایە ئەمانە لاینگرانی خێڵی مەلەکشایین و دەیانەوێت تاییفەی خۆیان بناسێنن. ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم جۆرە مرۆڤە کۆنەپەرستانە زۆر دژوارە. گەورەترین و یەکەمین هۆکاری پێش نەکەوتنی ئێمە هەر ئەم تاییفانەن.
سەبارەت بە هەلوور بلووریش کە فەرمووبووت، من تەنیا لە کایەی کوردی ئەوەم دەزانی کە دروستم کرد. هی تریش فێر ببم دای دەنێم. لەگەڵ ڕێزی زۆرم. مادیوتووێژ (١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ١٣:٢٤، ٩ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
سڵاو و رێزم مامۆستا پیرهههڵۆ
دهستكاری وتارهكهی شێخ نەجمەددین تەھا م كرد..خۆی بۆیه ئهو وشه و دهستهواژانهی تێدابوو چون له نامیلكهی ژیانامهی ئهو شێخهوه وهرگیرابوو..ئهوانهی باستان كرد و بهشێكی تریشم رهش كردهوه.. بهڵام تا ئێستاش ناتوانم و نازانم چۆن وێنه دابهزێنم تهنانهت ئهو وێنانهی كه خۆیشم گرتوومن ناتوانم دایهنبهزێنم زۆر كێشهیه دووباره سوپاس بۆ هاوكاریتان..ماندووم كردن..Yad nursi (لێدوان) ١٢:٥٤، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
جەڵاڵ یان جەلال؟
کاکە گیان، ئەم کابرا کرماشانیە. (جەلال) فارسە تارانیەکان دەڵێن. لە کەڵھوڕیدا دەڵێن (جەڵاڵ)، نا (جەلال). ئەشێ حەتمەن بە سۆرانی بینووسین؟پەڕاو (لێدوان) ٢٣:٤٦، ١٩ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
- بەڵێ، وەک دەبینیت جەڵاڵیش ڕەوانە کراوە بۆ وتارەکە. بەڵام لەبەر ئەوەی کە لە ھەر شوێنێکی کوردەواریدا ناوەکان بە جۆرێک دەوترێت، پێویستە ھەوڵ بدەین ناوە فەرمییەکان بنووسین. بۆ نموونە لە سنەوە تا مەریوان و لەوێوە تا پێنجوێن و عەربەت و ڕەنگە سلێمانی بە محەمەد دەڵێن محەمەو! (سوانی پیتی د). ئیتر حەمەش کە کورتکراوەیە ھەر ھیچ. بە قادر دەڵێن قایەر (دیسان سوانی د). ئینجا پیتی لامیش لە زۆر شوێندا بە ڵ دەخوێنرێتەوە. ئەمە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردەواریدا ھەیە (جگە لە کرمانج). واتە سۆرانی و ھەورامی و کەلھوڕ زۆربەی لامی ئاخری وشە فارسی و عەرەبیەکان بە ڵ دەخوێننەوە. وەکوو حاڵ، ماڵ، کەماڵ، جەماڵ، ساڵ، خاڵ، جەجاڵ و ھتد. بەڵام لە جەلالدا وا نیە! ڕەنگە لەبەر ھاتنی دوو ل پێکەوە. بۆیە من لە ھیچ ناوچەیەکی سۆرانی نەمبیستووە جەڵاڵ بڵێن یان لە شوێنێکدا نەمخوێندووەتەوە. لەبەر ئەوە جەڵاڵ بە فەرمی نازانم. بۆیە با ناوی وتارەکە جەلال بێت. ئەزانم لە سەر زاری تۆ خۆش نیە. بەڵام قەیناکا با وا بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٠:١٥، ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
ڕاست دەڵین کاکە گیان. وا بێت باشترە. سپاس.پەڕاو (لێدوان) ١١:٥٥، ٢١ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
سڵاو به ڕێز Pirehelokan
سڵاو قوربان، ئه وه ده وری سێ چوار ڕۆژ ده بێت وتارێکم دروست کردووه به ناوی (به نانا یۆشیمۆتۆ، به ئنگلیزیه که ی Banana Yoshimoto) به ڵام تا ئێستا قبوڵ نه کراوه و سه رچاوه که شی ویکیپیدیای ئنگلیزییه، هۆکاره که ی چییه؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن میر فه رهاد واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) لە لاپەڕەی لێدوانەکەتدا وڵامم داوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٤:٠٦، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
سڵاو
دەمەوێت کەمێک قسە بکەین ئەگەر کاتت ھەبێ. — ئەم لێدوانە لەلایەن Delan.jaff واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- بەڕێز @Delan.jaff: فەرموو لە خزمەتدام. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٢:١٨، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
بۆ بهرێز بەکارھێنەر:Pirehelokan
من پێویسم به یارمهتیه دهربارهی دارێژه
--Delan.jaff (لێدوان) ١٣:٤٦، ٦ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
- بەڕێز @Delan.jaff:، من خۆم داڕێژەم دروست نەکردووە لە ویکیی سۆرانیدا. بەڵام ئەگەر حەز دەکەیت داڕێژەی تازە دروست بکەیت، ھەروەکوو وتار سەرەتا بۆی بگەڕێ و دڵنیا بە کە بوونی نیە. بۆ نموونە دەتھەوێت داڕێژەیەک بۆ ئەلگوریتمەکان دروست بکەیت. لە بۆکسی گەڕاندا بنووسە: داڕێژە:ئەلگۆریتم. ئەگەر پێشتر نەبوو. ئەوا لە سەری کلیک بکە و لە پەڕە خاڵییەکەدا دەست بکە بە نووسین. ئەگەریش لە بواری تەکنیکییەکەیەوە کێشەت ھەیە، سەیری یەک دوو داڕێژە بکە بزانە چۆن نووسراون. بۆ نموونە سەیری داڕێژە:شاعیرانی کورد یا سەیری داڕێژە:مانگەکان بکە. ئەگەر پرسیاری تر ھەبوو، فەرموو لە خزمەتدام. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٦:٠٨، ٦ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
بۆ بهرێز بەکارھێنەر:Pirehelokan ئهگهر بێت و سهیری ئهمه بكهیت ، من چهند داڕێژه یهكم بۆ زیاد كردوه بهڵام كار ناكات ، وه شێوازی بهكارهێنانی به تهواوی تێی ناگهم --Delan.jaff (لێدوان) ١٥:٥٧، ٧ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
- بەڕێز @Delan.jaff:، نازانم. ڕاستییەکەی لە بەکارھێنەران ئاسۆ یا Calak بپرسیت باشترە. ئەوان لەگەڵ داڕێژەکان کاریان کردووە. ئەگەر قسەی مافی بەکارھێنەری بێت، چارەسەر دەکرێت، بەڵام ئەگەر تەکنیکی بێت، من نازانم. پیرەھەڵۆ ([[لێدوانی بەکارھێن--چالاک وتووێژ ١٨:١٨، ١١ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)ەر:Pirehelokan|وتووێژ]]) ٠١:٥٧، ٨ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
بۆ بهڕێز @چاڵاك ، تكایه پێویستم به یارمهتیه سهبارهت به داڕێژه --Delan.jaff (لێدوان) ١٢:٤٢، ٨ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
- سڵاو. پرسیارەکەت زۆر گشتییە. براکەم دەتەوێ چ داڕێژەیەک دروست بکەی؟ ئایا داڕێژەیەکی تایبەتت پێویستە کە لە ویکیی خۆماندا نییە؟--چالاک وتووێژ ١٣:٢٥، ٨ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
سڵاو بهڕێز چاڵاك ، من زیاتر له بواری مۆدێل و هونهر بهشداری بابهتهكان ئهكهم و بابهتی تازه دائهنێم ، بۆیه پێویستم به داڕێژهی زیاتره سهبارهت به كهسایهتیهكان ، سهیری چهند داڕێژه یهكم كرد ئهو دارێژانهی تیا نهبوو كه ئهمویست ، ئایه خۆم ئهتوانم داڕێژهیهكی نوێ دروست بكهم بۆ كارهكانم؟--Delan.jaff (لێدوان) ١٣:٣٤، ٨ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
- داڕێژەمان ئێمە زۆرە. ئەگەر کوو بزانم دروست چ جۆر داڕێژەیەکت دەوی دەتوانم باشتر یارمەتیت بدەم. ئایا ئەو داڕێژەیەی دەتەوێ لە ویکی ئینگلیزی نموونەی ھەیە؟ ئەگەر بەڵێ لینک بدە ھەتا جێبەجێی بکەم. سپاس.--چالاک وتووێژ ١٦:٥٠، ٨ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
دەربارەی مۆدێلەکان چەندین داڕێژە ھەیە کە بە کوردی نیە بۆ نمونە(ڕەنگی پرچ ٫ ڕەنگی چاو ٫ قەبارەی جل ٫ قەبارەی پێڵاو ٫ پێوانەکانی لەشی مۆدێل ٫ ........) --Delan.jaff (لێدوان) ١٧:٥١، ٨ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
- Delan.jaff گیان دەکرێ وتارێکم بۆ نموونە نیشان بدەی و پێم بڵێی لەم وتارەدا چی کەمە یان چی دەتەوێ زیاد بکرێ؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ٠٧:٢٧، ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
كاكه چاڵاك گیان بۆ نمونه سهبارهت به Gigi Hadid (ببوره نهم توانی بهستهر دابنێم بهڵام له ویكی ئنگلیزی ههیه) دوو داڕێژهی تیایه به ناونیشانی (eye color , hair color ) بهڵام له كوردی بوونی نیه و ناتوانیین زانیاریهكان زیاد بكهین ، سوپاس --Delan.jaff (لێدوان) ١٢:٥٧، ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
یاخود ئێمه ئهگهر بتوانین چهند داڕێژهیهك زیاد بكهین بۆ نمونه (Measurements-پێوانه ، قهبارهكان جل و پێڵاو و چهند قهبارهیهكی تر) كه له بهشه ئنگلیزیهكه لهوانهیه نهبێت ، بهڵام ئهگهر ئێمه بتوانین زیادی بكهین جێگای شانازیه بۆ ئێمه و پێویستیشه ،سوپاس--Delan.jaff (لێدوان) ١٣:١٥، ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
- Delan.jaff گیان زانیم مەبەستت چییە. ئێمە داڕێژەی Infobox modelمان نییە. دەبێ ئەم داڕێژەیە دروست بکرێ. تا سبەینێ دروستی دەکەم. لێرەدا ھەموو پارامەترەکانی ئەم داڕێژەیە ھاتووە. بەڵام لەبارەی ئەو پارامەترانەی کە وتت تێیدا نییە دڵنیا نیم چون ئەگەر لە ویکی ئینگلیزی شتێک دانەنرابێ حەتمەن بۆیەکی ھەیە. جارێ با ئەم داڕێژەیە دانێین ئاگادارت دەکەمەوە. رێزم ھەیە.--چالاک وتووێژ ١٨:١١، ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
كاكه چاڵاك گیان لێرەدا چهند داڕێژهیهك كهمه كه من زۆر پێویستمه چونكه كورد زۆر تهركیز ئهكاته سهر ئهم زانیاریانه بۆ نمونه (weight ،measurements ، dress size , shoe size) لهگهڵ ڕێز و دهست خۆشیم --Delan.jaff (لێدوان) ١٩:٣٢، ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
- Delan.jaff گیان داڕێژەکەم دانا و ئەو زانیارییانەی فەرمووت لە ویکی ئینگلیزیدا نییە تێیدایە.--چالاک وتووێژ ١٨:١٩، ١١ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
دهست خۆش كاكه چاڵاك گیان ، من چۆن دهتوانم به كاری بینم؟؟ --Delan.jaff (لێدوان) ١٨:٤٤، ١١ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
- نموونەیەکم لە وتاری جیجی حەدیددا بەکارھێنا.--چالاک وتووێژ ١٩:٠٢، ١١ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
زۆر سوپاس كاكه چاڵاك گیان ، بهڵام ناكرێت بكرێته كوردی؟؟؟ ، وه ئهگهر بكرێت تهواوی داڕێژهكهم بۆ بنێریت --Delan.jaff (لێدوان) ١٩:٢٩، ١١ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
- کاک Delan.jaff ئێمە پارامەترەکان بە عەن قەست ناکەینە کوردی. بۆچی؟ ھەتا بەکارھێنەران بە ھاسانی بتوانن داڕێژەکە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی کۆپی بکەن و لێرەدا بە کاری بھێنن. بۆ ھەموو داڕێژەکە سەیری داڕێژە:Infobox model بکە. تەنیا پێویستی ئەوەی دەستی ڕاست کۆپی بکەی ناو وتارێک و ڕووبەڕوووی پڕ بکەیەوە.--چالاک وتووێژ ٠٥:٥٥، ١٢ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
زۆر سوپاس كاكه چاڵاكی گوڵ و دڵ ، بهڵام ئهگهر به كوردی نهبێت بۆ من سودی نابێت ، من ئهو داڕێژهیهی تۆم زۆر به دڵه ئهگهر بیكهیتهوه به كوردی من زۆر سوپاست ئهكهم ، چونكه به ئنگلیزی بۆ من سوودی نیه--Delan.jaff (لێدوان) ٢٣:٤٢، ١٢ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
- کاک Delan.jaff ھەر ئێستا ئەگەر وتارێک دەنووسی تۆ تەنیا پیویستە داڕێژەکە لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا کۆپی بکەی و زانیارییەکان بکەیە کوردی. بەڵام ئەگەر داڕێژەکە ھەموو کوردی بێ تۆ دەبێ ھەم زانیارییەکان بکەیە کوردی و ھەم پارامەترەکان. یانی ئەمە دووجار کاتی تۆ دەگرێ.--چالاک وتووێژ ٠٧:٢٨، ١٣ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
- تۆزیکم دەستکاری وتاری ئیرینا شایک کرد. ئێستا سەیری داڕێژەکە بکە ئاوا ئاسانترە دانانەکەی.--چالاک وتووێژ ٠٧:٤١، ١٣ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
كاك چاڵاك له كاتی پاشهكهوت كردنی وتارهكان پارامەترەکان پاش و پێش ئهكهن و تێكهل ئهبن ، بهڵام ئهگهر كوردی بێت ئهو كێشهیهی نابیت ، وه داڕێژهی (Religion واتا ئایین)ی تێدا نیه ، وه پارامەترە كوردیهكان پێویستن .لهگهڵ رێزدا--Delan.jaff (لێدوان) ١٢:١٣، ١٣ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
كاك چاڵاك ببوره بێزاریشت ئهكهم بهڵام پێویستم بهو داڕێژه ههیه كه دروستت كردوه بهڵام (Modeling information ) نیشان نهدرێت . دوباره سوپاس --Delan.jaff (لێدوان) ١٥:٥٩، ١٣ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
- بەڕێزان @Delan.jaff:، @Calak: شوێنی تر زۆرە بۆ پرسیار و وڵامدانەوە و بیر و ڕا گۆڕینەوە. بۆ نموونە ویکیپیدیا:پرسگا. ھەم خەڵک شتتان لێوە فێر ئەبن، ھەم من بە ئیمەیل تیا ناچم :). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:٤٩، ١٣ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
سڵاو
سڵاو بەڕێزم کاکە من پەڕەی سەرکەوت دەروێشم دروست کردبوو بۆچی دەیسڕنەوە؟؟؟ من چەند سەرچاوەشم داناوە، من لە ویکیپیدیا تازەم گەر بشتوانن هاوکاریم بکەن سوپاستان دەکەم، — ئەم لێدوانە لەلایەن Sarkawt Darwesh واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
سڵاو بەڕێزم دەستت خۆش بێت بۆ ئەو ڕێگایانەی داتنابوو لەسەر سڕینەوەی ژیاننامەی Sarkawt Darwesh بەڵام ئازیزم ئەوەی من لەسەر ژیاننامەی خۆم دامناوە یانی چی پێویست دەکات من بڕۆم سەرچاوەی تر بهێنم ؟؟؟ من خۆم ماڵپەڕی فەرمی خۆمم داناوە ئیتر لەوە زیاتر چی ؟؟؟ ئەوە سەرچاوە نیە ؟؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن 5.42.194.222 واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) .
- بەڕێزم ئەوەی عەرزم کردیت و بۆم نووسیت ھەمووی دەقی ڕێباز و ڕێنوێنی ویکیپیدیایە و پێویستە ھەموومان ڕەچاوی بکەین و بۆ ھەموو کەسیش ھەر وەھا بووە. ویکیپیدیا ئینسایکلۆپیدیایەکە و یاسا و ڕێسای خۆی ھەیە. بەو حسابەی جەنابت بێت، ئەگەر من لە ماڵپەڕە فەرمییەکەی خۆمدا ھەر شتێک بنووسم دەتوانم لە ویکیپیدیاشدا لە سەر ژیانی خۆم ئەوە بنووسم. بۆ نموونە بنووسم من کوڕی تاھیر تۆفیقم یا بنووسم من شارەزاترین کەسم لە سترینگ تیۆریدا و ھتد. بەڕێزم بۆ ھەموو وتارەکان پێویست بە چەن سەرچاوەی بڕوا پێکراوی سەربەخۆ ھەیە، بە تایبەت بۆ کەسایەتییە زیندووەکان. فەیسبووک و ماڵپەڕی تاکەکەسیش نابن بە بەڵگە بۆ ئەوە وتارەکە نەسڕدرێتەوە. بۆ نموونە بڕوانە ئەمە و ئێرە و ئێرە و ئەمیشە] ببینە. ئەمانە چەن سەرچاوەن بە چەن زمانی جۆراوجۆر و ھیچ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە نیە. بەڵام ھەموویان باسی ھونەرمەندێک ئەکەن. بەمانە ئەڵێین سەرچاوەی جیا و سەربەخۆ و بڕوا پێکراو. واتە ماڵپەڕەکان، ئینسایکلۆپیدیاکان، کتێبەکان و ھتد. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:١٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)
چةند پرسيارێك و داواكارى
Hello Dear pirahalo Thanks alot for accepting my new article under the name هۆزى شێخان But in reference plz how to separate references? 2- plz make arabic word عشيرت شيخاني beside kurdish topic and make it directable to each other... 3- plz how can u add some new separate parts for the sqme article for example new sub topic as : shexanies famous peoples? 4- how to add some word for an article in blue clour so directle linked to other articles in wikipedia for example i want to add areas which our people live other articles present under the name koya , banimaran etc when i write down them i want the become blue... Best regards Farman BaniMarani (لێدوان) ٠٧:٠٢، ٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
دەستکاری
—ژیار مێرلین وتووێژ ٢٢:٢٢، ١٠ی تەموزی ٢٠١٦ (UTC)
مامۆستای رێزدار
وەڵاهی هۆکارەکەی ئەوەیە کە من تا رادەێیکی زۆر چیم لەنێو کتیبەکەم نوسیبوو ئەوەم نەقڵ کرد هەندێک شتی سادە نەبێ کە لە ویکی عەرەبی و سەرچاوەی ترەوە هێناومە.. پرسیارێکی ترم ئەوە بوو مامۆستای بەرێوبەر.. ئایا من مافی خۆگەرم پێ دراوە..!؟ Yad nursi (لێدوان) ١٢:٤٢، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
- دەی ئەگەر وەھا بێت بۆچی بیسڕینەوە بەڕێزم؟ ئەگەر مەبەستتان مافی ویکیپیدیا:پاسدراوی خۆگەڕە کە ئەوە لە دوایین نووسینی 50 وتار بە ھەموو بەکارھێنەرێک دەبەخشرێت و پێویست نیە داوای بۆ تۆمار بکرێت. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٤:٠٦، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
پرسیار
سڵاو پیرەهەڵۆ چۆن دەتوانم بە بۆت وتار دابنێم؟ --هیوا١٩٨٩ (لێدوان) ٢٣:٢٧، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
- سڵاو @Hîwa Seqiz:، یەکەم پێویستە بۆتت ھەبێت. بۆ ئەوە ئەشێ داواکاری تۆمار بکەیت. من خۆیشم بۆتم نیە. ویکیپیدیا:بۆت و وتارە ئینگلیزییەکەشی بخوێنەرەوە کە شارەزای یاسا و ڕێساکانی ببیت، جا ئەگەر گونجا و حەزت کرد داواکاری تۆمار بکە. لە ویکیی کوردیش لەو بەکارھێنەرانە بپرسە کە بۆتیان ھەیە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٠:١٣، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
سپاس پیرە هەڵۆی مە --هیوا١٩٨٩ (لێدوان) ٠٠:٢٠، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
مافی گەڕاندنەوە
سڵاو بەڕێز: من لەجێی بەڕێز علاء داوای مافی گەڕاندنەوەی بۆ دەکەم. ئەو بۆتێک بەڕێوە دەبات بەناوی AlaaBot کە لەوانەیە ھەڵە بکات چوونکە ئەم ماوەیە تاقیکردنەوەی پێ دەکەین و پلانمان وایە باشتری بکەین. بەڕێز عەلائـ مافی بەڕێوبەرایەتی ھەیە لە ویکی عەرەبی و بە تەواوی بەکارھێنەرێکی بڕوا پێکراوە و جێی متمانەیە. زمانی ڕەسەنی خۆی عەرەبییە و کوردی نازانێت بۆیە من لەجێی ئەو داوام کردوو ھەروەھا پەڕەی داواکردنی مافی گەڕێنەرەوەکەش پارێزراو بوو. تکایە گەر توانیتان ئەمە بکەن. سوپاس.—ژیـار وتووێژ ٠٧:٣٥، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- پێدرا بۆ ماوەی سالێک.--چالاک وتووێژ ٠٩:٠١، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
پێشنیاری سڕینەوە
مامە {{پێشنیاری سڕینەوە}} بەردەستە بۆ بەکارھێنان.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٦:١٠، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
- زۆر سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٧:١٩، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
پلهی autoconfirmed
ئهم پلهیه چییه و ئهركی چییه ؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Gyan333 واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- @Gyan333: بەکارھێنەرانی پەسندکراوی خۆگەڕ ببینە.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ٠٠:٣٣، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
سوپاس
حەزم کرد بە خۆم ڕاستەخۆ سوپاسی یارمەتییەکانت لە کشوماتدا و بە تایبەتی هۆنراوەکە بکەم کە بۆ بە کوردی کردنی وتارەکە ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو. دیسانەوە سوپاس 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ٢١:١٧، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
- @ساکاتا گینتۆکی:، سپاس، ویکیپیدیا بێ ھاوکاری ناکرێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٣:١٣، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
بەڕێوەبەرانی تەکنیکی
سڵاو بەڕێزان. ئەمە پەیامێکی ئاگادارییە: دامەزراوەی ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکرێن بەسەر دوو گرووپدا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی. بەڕێوەبەرانی ئاسایی (ئەوانەی ئێستا ھەن) ھەندێک لە مافەکانیان، وەک دەستکاریکردنی پەڕەکانی CSS و JS، لەدەست دەدەن دوای دامەزرانی گرووپی بەڕێوەبەرانی تەکنیکی، کە ئیتر ئەندامانی ئەو گرووپە مافی دەستکاریکردنی ئەو جۆرە پەڕانەیان دەبێت لەپاڵ مافە گشتییەکانی تری بەڕێوەبەران. ئێستا لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/بەڕێوەبەری تەکنیکی پڕۆسەی پاڵاوتن و گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرانەی کە دەیانەوێت مافی دەستکاریکردن و دروستکردنی ئەو پەڕانەیان ھەبێت بەڕێوەدەچێت. داواکراوە کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەشداری لەم ھەڵبژاردن و لێدوانە بکات تاکوو تا کۆتایی ماوەی دیاریکراو بەڕێوەبەرە تەکنیکییەکان دیاریکرابێتن. سوپاس. — ئەم لێدوانە لەلایەن Eyubm واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
بەڕێوەبەرانی تەکنیکی
سڵاو بەڕێزان. ئەمە پەیامێکی ئاگادارییە: دامەزراوەی ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکرێن بەسەر دوو گرووپدا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی. بەڕێوەبەرانی ئاسایی (ئەوانەی ئێستا ھەن) ھەندێک لە مافەکانیان، وەک دەستکاریکردنی پەڕەکانی CSS و JS، لەدەست دەدەن دوای دامەزرانی گرووپی بەڕێوەبەرانی تەکنیکی، کە ئیتر ئەندامانی ئەو گرووپە مافی دەستکاریکردنی ئەو جۆرە پەڕانەیان دەبێت لەپاڵ مافە گشتییەکانی تری بەڕێوەبەران. ئێستا لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/بەڕێوەبەری تەکنیکی پڕۆسەی پاڵاوتن و گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرانەی کە دەیانەوێت مافی دەستکاریکردن و دروستکردنی ئەو پەڕانەیان ھەبێت بەڕێوەدەچێت. داواکراوە کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەشداری لەم ھەڵبژاردن و لێدوانە بکات تاکوو تا کۆتایی ماوەی دیاریکراو بەڕێوەبەرە تەکنیکییەکان دیاریکرابێتن. سوپاس. — ئەم لێدوانە لەلایەن Eyubm واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- @Eyubm:، تکایە وتووێژەکانت بە دانانی چوار نیشانەی ~ ئیمزا بکە. ئینجا دەربارەی ئەو وتووێژە، وابزانم پێشتر کرا و دوو کەسمان ھەڵبژارد بۆ ئەو کارە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:٥٣، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- ئەمە من نووسیبووم. دووجار ھاتووە و واژووەکەشم بیرچووبوو. ھەڵبەت کێشەیەکم ھاتە پێش لەکاتی نووسینەوەی.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٤:٠٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
دەستکارییەکەت
دەمباش Pirehelokan، تاگی سڕینەوەت لە وتاری مەجدی فەرموودەی پێغەمبەر دابوو، بەھۆی بێناوەڕۆکییەوە؛ گەڕاندمەوە بۆ وەشانی ElphiBot، لە پێش دەستکارییەکەی تۆوە ئایپییەک بەشێکی ناوەڕۆکەکەی بەتاڵ کردبوویەوە. و ئاگاداریت بۆ دروستکەری پەڕەکەش نەناردبوو. بە پێویستم زانی تاگەکەش لابدەم بەو دوو ھۆکارەی کە باسم کرد. گەر ھەڵەم کرووە، تکایە وەڵامم بدەوە یان پەیامێکم بۆ بنێرە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:١٦، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- سپاس، من بە ھەڵە وامزانی تازە دروست کراوە. بەڵام ئیستەش بێ سەرچاوە و ھەتیوە. بۆیە شیاوی سڕینەوەیە مەگەر ئەوەی کە بە سەرچاوە پشت ببەستێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢١:٤٧، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- ھەتیوی یەکێک نییە لە پسخ، بەڵام بۆ سەرچاوەکەش بەڕاستی من شتێکم پێ شک نایە. ڕەنگە ھەر لە ویکیپیدیای عەرەبیشەوە وەرگیرابێ! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٢:١٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
ئاگادارکردنەوەی دروستکەری وتار پێویستە
دەمباش Pirehelokan، ویستم بڵێم دروستکەری بەھمەن کازمیت لە دانانی تاگی سڕینەوەکە ئاگادار نەکردووەتەوە! دەبێت ئاگادار بکرێتەوە. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٨:١٤، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
- @ئارام بکر:، سپاس. وامزانی بۆتێکمان ھەیە بۆ ئەوە:(. داڕێژە چی؟ داڕێژەمان ھەیە؟ وابزانم ئێپین یەکێکی دروست کردبوو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٨:٢٠، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
- بۆتمان نییە، نەمزانیوە داڕێژەشمان ھەبێت، بەڵام ئامرازەکانی توینکڵمان ھەن، کە دەتوانیت لە بەشی ڕێکخستنەکان > ئامرازەکان لای خۆت چالاکی بکەیت، بەڵام ھێشتا تەواو نەبووە. وە ئێستاش تاقیم کردەوە بۆ ئەوە، بەڵام دروستکەری پەڕەکە (کە خۆت بوویت) ئاگادار نەکرایتەوە. ھەڵبەت ئامرازەکانی توینکڵ ماویەتی کاریان لەسەر بکەین. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٠:١٤، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
چاکسازی لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا
سڵاو لە گشت بەشداربووانی ویکیپیدیا. کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی داواکاربوون کە گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بکرێت، بە تایبەت سیاسەتەکانی سڕینەوە. ئێوە بانگهێشت کراون کە بەشدار بن لە ئاماژەدان بە ڕەخنەکانتان، کێشەتان لەگەڵ چ سیاسەتێک هەیە و پێشنیارتان بۆ چاکسازی کردن لەو سیاسەتەدا چییە. بۆ بینینی گشت سیاسەتەکانی ویکیپیدیا، تکایە بنۆڕە پۆلی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا. لێرە کرتە بکە بۆ بەشداربوون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ٠٧:٤٨، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
شیکاریی ژمارەیی
- سڵاو پیرەهەڵۆ @Pirehelokan:، بزانە چۆنە؟ ئینگلیزیم باش نییە، فارسیەکەشی قورس بوو :\ لەمە باشترم بۆ دەر نەهات، دواتر بۆخۆشم پێیدا دەچمەوە، بەڵام ئەتۆش چاوێکی لێ بکەی ڕەنگە باشتر بێت Şûşe وتووێژ ١٦:٣٠، ٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
نیشانێک بۆ تۆ!
نیشانی دڵنەرمی | |
دڵنەرمی ✔Gyan333✔ (لێدوان) ٠٢:٣٢، ١٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC) |
سڕینەوە
سڵاو، لەبارەی ئەو وتارانەی کە پسخ و٧یان لێ دەدەی: سخ-و٧ پێوەرە گشتییەکەیە. ئەگەر کەسێکی ناگرنگ بوو ئەبێ سخ-کەس دانێیت، ئەگەر ڕێکخراو بێ بە نموونە سخ-ڕێکخراو دائەنێی. {{دسخ}} بەشی وتارەکان ببینە. پێشنیار دەکەم توینکڵ کارا بکەیت کە لە ئێستادا لەسەری کاردەکەم بەڵام بەشی سخ ٩٠٪ی تەواو بووە. لە ھەڵبژاردەکان»ئامرازەکان»گەڕان کارای بکە. --◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٨:٣١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- سڵاو کاک پیرەھەڵۆ، تاگێکی سڕینەوەی خێرات لە جەماڵ پوورکەریم دابوو و دروستکەری پەڕەکەشت ئاگادار نەکردبوویەوە؛ توینکڵ کارا بکە و بحەسێوە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١١:٠٧، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- @Épine:، زۆر سپاس بۆ ئاگادارییەکەت. @ئارام بکر:، نەمزانیبوو کار دەکات. ئیستە لە ھەڵبژاردنەکانمدا زیادم کرد. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٩:٣٩، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
کۆدی nowiki
سڵاو بەڕێز پیرەھەڵۆ، پێویست ناکات لەدوای بەستەردان ئەم کۆدە دانێیت. دەبێت لەدوای بەستەردانەکەوە ڕاستەوخۆ پیتەکان دابنێیت. ئەم کۆدە نابێ بەم شێوەیە بەکار بێ. سپاس--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٤:١٦، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
یارمەتی
دەمباش Pirehelokan، کاک پیرەھەڵۆ دەتوانیت ھەرسێ پەڕەی خۆکوشتنی بەهاوکاری، خۆکوژیی بەهاوکاری و خۆکوژی بە ھاوکاری ڕێک بخەیت؟ بەڕاستی سەرم لێ تێکچووە و نازانم کامە ناوە ڕاستەکەیە، کامە ڕەوانەکەر و ... . زۆر سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٢٧، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
هەڵوەشاندنەوەی هەژمار
سڵاو پیرەھەڵۆ دەمەوێت هەژمارەکەم هەڵبوەشێتەوە تۆ دەتوانی چۆن یارمەتیم بدەی.سووپاسدیاکۆ (لێدوان) ١٩:١٨، ١١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
- @دیاکۆ:، سڵاو، لێرە دەڵێت ناتوانی ھەژمارەکەت بسڕیتەوە، بەڵام دەتوانی ناوەکەت بگۆڕیت. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٩:٣٣، ١١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
پشکنینی دەستکاری
دەمباش Pirehelokan، تکایە گەر دەتوانیت، لە وتاری مەلا عەبدولکەریم مودەریسدا بەسەر دەستکارییەکانی Abdurrahman.ashkouh دا بچۆرەوە. زۆر سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٤٦، ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
- کرا. ٠٤:١٩، ١٨ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
سلاوم لی بیت
سلاو کاکه من بشداری له ویکی پدیا دکم به کیبوردی معمولی باقی هاو ریان و خوشهویستانی ویکی پدیا کوردیه دکنو کاری گروهی چاک تره Farid 1982 (لێدوان) ٠٤:٣١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- سپاس @Farid 1982:، سپاس بۆ پەیامەکەت. کیبۆردی مەعموولی و نامەعموولیمان نیە. ئەو کیبۆردی ئێوە فارسییە. بەداخەوە مەجبوور ئەبین وتارەکانتان دلیت بکەین ئەگەر بەوە بنووسن. ئەگەر حەز دەکەن ئەتوانم کۆمەکتان بکەم. ویندۆز ٨ خۆی کیبۆردی کوردیی ھەیە. ئەگەر سیستم عامڵێکی ترتان ھەیە بووشن من کۆمەکتان بکەم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٤:٤٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
== سیستم عاملی سیستمکم ویندوزی ١٠ اگر دتوانی کومک کی بە تیلیگرامم پیام بنیرە == paul_wesley_1982@ Farid 1982 (لێدوان) ١٤:٢٠، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- @Farid 1982:، تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکە. یا بۆ ویندۆز ١٠ ئاوا بکە: ١. لەسەر ستارت (عەلامەتی ویندۆز) کلیک بکە. ٢. تێیدا بنووسە language. ٣. لەسەرlanguage settings کلیک بکە. ٤. کە ئەو سەفحە باز بوو لەسەر Add Language کلیک بکە. ٥. لەو باکسەکەدا بنووسە Kurdish ٦. لەسەر Central Kurdish یا کوردیی ناوەڕاست کلیک بکە و زیادی بکە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٤:٥٠، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
خوێندنەوە
سڵاو Pirehelokan، وەکوو بزانی ئەمە چۆن ئەخوێنرێتەوە؟ سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٣:٠٧، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- @ئارام بکر:، سڵام، بان چاو. گونبەدی کاووس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٥:٢٣، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
چالاکبوونی لیژنەی ناوبژی
بەشداربووانی بەڕێز: لە ماوەی ڕابردوودا چەند کێشە و ناکۆکییەک ڕوویدا لە نێوان ھەندێک لە ئەندامانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کە بووە ھۆی ساردبوونەوەی ھەندێکیان و وازھێنانی ھەندێکیان لە دەستکاری. ھۆکاری سەرەکی ئەمە نەگەیشتن بە ئەنجامی کێشە و ناکۆکییەکانی کۆمەڵگەیە. لەسەر داواکاریی زۆرینەی کۆمەڵگە، لیژنەی ناوبژی بەم زووانە لە ویکیپیدیای کوردی دەکەوێتە کار و پاڵاوتن بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی دەکرێت.
لە داھاتوودا، ئەم لیژنەیە بەرپرسیار دەبن لە چارەسەرکردنی ھەر کێشە و ناکۆکییەک کە ڕەنگە لە کۆمەڵگەکەدا سەرھەڵ بدات. ئێستا ئەو سیاسەتانەی کە لیژنە پێویستە لەسەری بڕۆن نووسراونەتەوە، لەسەر وەشانی حوزەیرانی ٢٠١١ی ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگیراوە کە بە یەکدەنگییەکی زۆر چەسپاوە. ماوەی دیاریکراو بۆ وتووێژکردن لەسەر سیاسەتەکان و پێشنیارکردنی چاکسازی ھەتاکوو ١٥ی تەممووزە، ڕەنگە لەدوای ئەمەوە تەنیا لیژنە بۆی ھەبێت بڕیاری گۆڕینی سیاسەتەکانی بات.
بە ھیوای ئەوەی چاوێک بە سیاسەتەکانی حازر کراون بخشێننەوە و لێدوان و بۆچوونی خۆتان دەرببڕن. بەشداربوونتان یارمەتی دەدات کە پڕۆسەی پاڵاوتن بە خێرایی دەست پێ بکات و لیژنەکە زوو دابمەزرێت. سپاس، لەگەڵ ڕێزدا.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ٠٣:٠٦، ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)
کرانەوەی ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی
سڵاو! ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لیژنەی ناوبژی لە ١ی ئاب دەست پێ دەکات، کە دوو ڕۆژی تر دەکات. ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن پێویستە پەڕەی ھەڵبژاردنەکان بخوێننەوە و لە پەڕەی پاڵاوتنەوە خۆیان بپاڵێون. پڕۆسەی پاڵاوتن مانگێکی تەواو دەخاێنێت و لە ماوەی ئەو مانگەدا ھەموو ئەندامانی کۆمەڵگە دەتوانن بەشداری لە وتووێژ و دەنگدان بکەن و ھەموو ئەو بەکارھێنەرانە ھەڵبسەنگێنن کە خۆیان پاڵاوتووە. دوو ڕۆژ پێش پاڵاوتن (لەمڕۆوە ھەژمار دەکرێت) بەکارھێنەران دەتوانن وتووێژێکی گشتی بکەن و خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکان ئامادە بکەن؛ ئێوەش بانگھێشت کراون تاکوو بەشداری بکەن! بەختێکی باش بۆ ھەموو ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ٠٨:٠٨، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)
Community Insights Survey
Share your experience in this survey
Hi Pirehelokan,
The Wikimedia Foundation is asking for your feedback in a survey about your experience with ویکیپیدیا and Wikimedia. The purpose of this survey is to learn how well the Foundation is supporting your work on wiki and how we can change or improve things in the future. The opinions you share will directly affect the current and future work of the Wikimedia Foundation.
Please take 15 to 25 minutes to give your feedback through this survey. It is available in various languages.
This survey is hosted by a third-party and governed by this privacy statement (in English).
Find more information about this project. Email us if you have any questions, or if you don't want to receive future messages about taking this survey.
Sincerely,
RMaung (WMF) ٠٠:٤٩، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)
Community Insights Survey
Share your experience in this survey
Hi Pirehelokan,
The Wikimedia Foundation is asking for your feedback in a survey about your experience with ویکیپیدیا and Wikimedia. The purpose of this survey is to learn how well the Foundation is supporting your work on wiki and how we can change or improve things in the future. The opinions you share will directly affect the current and future work of the Wikimedia Foundation.
Please take 15 to 25 minutes to give your feedback through this survey. It is available in various languages.
This survey is hosted by a third-party and governed by this privacy statement (in English).
Find more information about this project. Email us if you have any questions, or if you don't want to receive future messages about taking this survey.
Sincerely,
RMaung (WMF) ٠٠:٥٠، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)
Community Insights Survey
Share your experience in this survey
Hi Pirehelokan,
The Wikimedia Foundation is asking for your feedback in a survey about your experience with ویکیپیدیا and Wikimedia. The purpose of this survey is to learn how well the Foundation is supporting your work on wiki and how we can change or improve things in the future. The opinions you share will directly affect the current and future work of the Wikimedia Foundation.
Please take 15 to 25 minutes to give your feedback through this survey. It is available in various languages.
This survey is hosted by a third-party and governed by this privacy statement (in English).
Find more information about this project. Email us if you have any questions, or if you don't want to receive future messages about taking this survey.
Sincerely,
RMaung (WMF) ٠٠:٥٦، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)
Reminder: Community Insights Survey
Share your experience in this survey
Hi Pirehelokan,
A couple of weeks ago, we invited you to take the Community Insights Survey. It is the Wikimedia Foundation’s annual survey of our global communities. We want to learn how well we support your work on wiki. We are 10% towards our goal for participation. If you have not already taken the survey, you can help us reach our goal! Your voice matters to us.
Please take 15 to 25 minutes to give your feedback through this survey. It is available in various languages.
This survey is hosted by a third-party and governed by this privacy statement (in English).
Find more information about this project. Email us if you have any questions, or if you don't want to receive future messages about taking this survey.
Sincerely,
RMaung (WMF) ١٨:٥٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)
Reminder: Community Insights Survey
Share your experience in this survey
Hi Pirehelokan,
There are only a few weeks left to take the Community Insights Survey! We are 30% towards our goal for participation. If you have not already taken the survey, you can help us reach our goal! With this poll, the Wikimedia Foundation gathers feedback on how well we support your work on wiki. It only takes 15-25 minutes to complete, and it has a direct impact on the support we provide.
Please take 15 to 25 minutes to give your feedback through this survey. It is available in various languages.
This survey is hosted by a third-party and governed by this privacy statement (in English).
Find more information about this project. Email us if you have any questions, or if you don't want to receive future messages about taking this survey.
Sincerely,
RMaung (WMF) ١٥:٢٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)
وتووێژ دەربارەی کێشەکانی بەکارھێنەری نوێ
دەمباش Pirehelokan,
سلاو من وەک بەکارهێنەرێکی تازە کۆمەڵێک گرفتم بۆ دروست بوە -- Barez Dara (لێدوان) ٠٤:٠٩، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)
دەمباش Pirehelokan,
سلاو من وەک بەکارهێنەریکی نوێ توشی کۆمەڵێک گرفتم بومەتەوە -- Barez Dara (لێدوان) ٠٤:١٩، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)
- سڵاو @Barez Dara:، ئێمە لە خزمەتداین. چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٤:٤٢، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)
دەمباش Pirehelokan,
سلاو من لە کارکردن لەسەر وەرگێرانی پڕەیەکم کە بابەتەکە تەواو ئەدازیاریە بەڵام کەسێک هەمان بابەتی کردوە بەلام هەم زۆر کەم و زۆر نازانستی کە لە چەند پەڕەگرافێک دەرناچێت.بەڵام ئاماژەی سڕێنەوە هاتۆتە سەر پەرەکە من چۆن بتوانم مافی هێشتنەوەی پەبڕەکەبەدەست بهێنم. -- Barez Dara (لێدوان) ٠٢:٥٩، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)
بەسەرداچوونەوە
دەمباش Pirehelokan، تکایە دەتوانیت بەسەر بەشدارییەکانی ئەم بەکارھێنەرەدا بچیتەوە؟ بڕێک وشەی داناوە کە خۆم سەرم لێیان دەرناچێ بۆ نموونە وشەی «ئینتەرنێت» ی گۆڕی بوو بۆ «ڕەشکە»! ھەڵبەت ھەندێکیانم گەڕاندەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٥١، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)
ویب له زمانی ئینگلیسیدا واته مالی جالجالوکه نهک تور!!! وشهی net یانی توری ماسیگرتن
ویب له زمانی ئینگلیسیدا واته مالی جالجالوکه نهک تورر!!! وشهی net یانی توری ماسیگرتن. Hassan Alimohammadi Saqqez (لێدوان) ١١:٥٨، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)
- @Hassan Alimohammadi Saqqez:، سپاس بۆ پەیامەکەتان. دەی ماڵی جاڵجاڵۆکە ھەر تۆڕە بەڕێزم. بۆ نموونە ئەگەر سەیری فەرھەنگەکان بکەی وەک ھەمانە بۆرینە یا نووسراوە کوردییەکان تۆڕ یا بە واتای تۆڕداو ھاتووە واتە داوێک کە لە تۆڕ دروست بووە و قاچی تێدەگیرێ (یا بە وتای تۆڕی ماسیگر) یا بە مەعنای چنراوێک کە کونی تیایە و ئەو دیوی دیارە. ماڵی جۆڵاییکەرە ھەردووکی ئەمانەیە بۆیە تۆڕە. دەکرێ بوترێ جۆرێک تەونیشە، چون چنراوە. بەڵام تەون و تەونە زیاتر بۆ قاڵی و بەڕە و لێفە و... دەوترێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٨:١٣، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)
ئهمیشه واتهی ویب به ئینگلیسی
Web a thin, silken material spun by spiders and the larvae of some insects, as the webworms and tent caterpillars; cobweb. Hassan Alimohammadi Saqqez (لێدوان) ١٢:٠٥، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)
ئهمیشه وشهی تورر یان نت
Net
a device for catching fish, birds, or insects Hassan Alimohammadi Saqqez (لێدوان) ١٢:٠٩، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)
جال
بیری شتیکی زور جوانت خستمو بهریزم. ئیمه له روژههلات به ویب دهلهین جال. وشهی جالجالوکه یا عنکبوتیش ههر لیرهوه هاتوه. بهلام بوچی گرنگه که جیابکریتهوه لهگهل نِت؟ چون له ئینگلیسیدا به ویب و نت وشهی تر ساز دهبیت و وشهی تور به تهنهایی ناتوانیت ههمویان ساپورت بکات. وهک: Webpage Webbrowser Weblog Webcam و ... سپاس Hassan Alimohammadi Saqqez (لێدوان) ٠٧:٥٦، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)
nowiki
دەمباش Pirehelokan، تکایە لەنێوان بەستەر و پاشگر یان وشەی دوای بەستەرەکان تاگی nowiki بەکار مەھێنە. بڕوانە ئێرە سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٠٩، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)
داواکاری
دەمباش Pirehelokan، تکایە دەتوانیت لە وتارە دروستکراوەکانی بەکارھێنەرە نوێیەکانی وتارە میکانیکییەکان کە قوتابیی زانکۆن ھاوکاری بکەیت جا بە ھەر جۆرێک بێت؟ ئاگادار بە! ھەندێکیان وەرگێڕی ئەلیکترۆنی وەکوو ئینکوردیشیان دەکار بردووە و مەھێڵە بەسەریانەوە بچێت و تاگی سڕینەوەیان لێ بدە. ھەریەکەیان چەند وتارێکیان دروست کردوون. بەیانی کۆتا ڕۆژە و ماوەی ئەرکەکەیان تەواو دەبێت! گەر ھاوکار بیت، سپاست دەکەم. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:٤٩، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)
- @Aram:، یەک دوانێکیانم سەیر کردن. باش نییە کوردییەکەیان. تێگەیشتنیان ئاسان نییە. بەبڕوام ھەرچیمان بۆ چاک بوو، چاکی بکەین. باقییەکەی پێشنیاری سڕینەوەیان لێ بەین. ئەگەر چاک نەکران دوای ماوەیەک بیانسڕینەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٥:٢٤، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)
- سڵاو Pirehelokan، زۆر سپاس! ڕاستە بڕێکیان تەنیا لەبەر وەرگرتنی نمرە لەکۆڵیان کردوونەتەوە، بەڵام بەعزێکیان زۆر نایاب ئیشەکەیان کردووە. دەبێت وردەوردە خەریکیان ببین. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:٥٢، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Aram:، یەک دوانێکیانم سەیر کردن. باش نییە کوردییەکەیان. تێگەیشتنیان ئاسان نییە. بەبڕوام ھەرچیمان بۆ چاک بوو، چاکی بکەین. باقییەکەی پێشنیاری سڕینەوەیان لێ بەین. ئەگەر چاک نەکران دوای ماوەیەک بیانسڕینەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٥:٢٤، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)
وتارگەلی ژمارەکانی ئەم دوایییە
دەمباش Pirehelokan، وا دیارە بەکارھێنەرێک کۆمەڵە وتارێکی بێسوودی دروستکردووە وەک ٢١٣ کە لەبەر بێناوەڕۆکییەوە تاگی سڕینەوەیشیان لێی داوە. بۆ وتارەکانی تری بڕوانە تایبەت:پەڕە کورتەکان. بەدەست من بێ گشتیان دەسڕمەوە. تۆ چی دەڵێی؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٤:٣٣، ٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Aram:، سپاس بۆ پێزانینەکەت. ئاگاداری ئەوە بووم. بە بڕوام تەواو بێسوود نین، چون بوونیان پێویستە و باقیی ویکییەکانیش ھەیانە. بەڵام دوو کێشەیان ھەیە: یەکەم، ژمارە خاڵییەکان، بۆ نموونە ١٩٨٢، بە ستانداردی گشت ویکییەکان ساڵن نەک ژمارە و ژمارەکان بە نووسینی ژمارە لە کەوانەدا دیاری دەکەن، وەک ٢ (ژمارە). دووھەم، وتارەکان تەواو کورتن و ھاوشێوە نین. بەبڕوام ئەو وتارانە بە بۆتێک دروست بکەین وەک باقیی ویکییەکان. داوا لە @Dahras sam: زانیارییەکان بەو شێوەیە کە پێویستە تەبیولەیت بکات (یانی بیانخاتە خشتەیەک)، جا @Calak: ئەرکی دروستکردنی وتارەکان بکێشێ. کاتێک ھەموو ویکییەکان ھەیانە ئێمە بۆ نەمانبێت؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٧:١٧، ٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)
- جا منیش لە خوام دەوێ شتێکی وا بکرێت! من مەبەستم ئەوەیە ئەو کارە تەنیا ژمارەی وتارەکان زۆر دەکات و ھیچی تر. مانای نییە وتاری ٢١٣ ئەمە ناوەڕۆکەکەی بێت و بەس: ٢١٣ ژمارەیەکی سروشتیە کەوتۆتە نێوان ٢١٢ و ٢١٤. ئەو بەکاربەرەی تاگەکەی لێی داوە ئەسڵەن لێرە نییە! چۆن زانیویەتی کە وتارەکە بێناوەڕۆکە؟ بەھەرحاڵ، گەر بە کەمێکی تر لە ناوەڕۆکەوە دروست بکرێن، پێم خۆشە گەر نا دڵنیام تا ١٠ ساڵی تریش کەس بەلایانەوە ناچێت. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٨:٤٥، ٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)
پۆلساز
دەمباش Pirehelokan، ماندوو نەبیت! تێبینیم کرد کە پۆلەکان بەدەست دروست دەکەیت. کاتێک پۆلێکی نوێ دروست دەکەیت بە ئامرازی پۆلساز ئەنجامی بدە (بۆ چالاککردن بڕۆ بۆ بەشی ھەڵبژاردەکان > ئامرازەکان > لە بەشی دەستکاری ئامرازی پۆلساز ببینەوە، چالاکی بکە و پاشەکەوتی بکە)؛ لە بەشی ڕاست دەبینیت ئامرازەکە زیادبووە. بەمشێوەیە پۆلەکان زیاد بکە:
ناوی پۆلە کوردییەکە بەبێ بۆشایی ناوی پۆل@Category:Category name by enwiki
بە ھێڵێکی نوێ پۆلێکی تر زیاد بکە و بە ھێڵێکی تری نوێ پۆلێکی تر و... (بەکورتی ئەوەندەی دەتەوێت) دوای داگرتنی دوگمەی دروستکردنی پۆل پۆلەکە/پۆلەکان دروست دەبێت/دەبن و ئەمە خۆکارانە ئەو پۆلانەی وا پێشتر دروستکراوان بۆ پۆلە نوێیەکە زیاددەکات، و دواتر بۆتێک دێت و نێوانویکییان بۆ دەکات. دەستکاریکردنێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١١:٥٩، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)
- Pirehelokan سپاس بۆ بەکارھێنانی ئامرازەکە، بەڵام ھەڵەیەکی بچووکت لە پۆل:قاوەخانەکان ھەیە. ئێستا بۆ نموونە تۆ دەتەوێت بە پۆلساز پۆلی کورد دروست بکەیت دەبێت بەم شێوەیە بکەیت:
کورد@Category:Kurd
. دەشتوانیت دەیان پۆل بە یەک جار دروست بکەیت. ھەر ڕیزە کۆدێک بە ھێڵێکی نوێ جیا بکەرەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٧:٥٤، ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)
بەسەرداچوونەوە
دەمباش Pirehelokan، تکایە دەتوانیت بەسەر دوایین دەستکارییەکان لە کۆڵبەر و گەورەدێ، گاپیڵۆن دا بچیتەوە؟ سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٠:٣٧، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Aram:، دەستکارییە ساڵی ٢٠٢٠ی وتاری کۆڵبەر بگەڕێتەوە، چون وتارەکەیان خراپ کردووە تا باش. سەرچاوەکان کوژێنراونەتەوە و کەمێکیش ڕیکلام کراوە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٥:١١، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)