کۆڵبەر
ڕواڵەت
کۆڵبەر ئەو کرێکارەیە کە لە ڕێگەی گواستنەوەی کاڵاوە بۆ ئەو دیو سنوورەکانی وڵاتێک ڕۆژگار دەگوزەرێنێت. وەک لە ناوەکەیەوە دیارە کۆڵبەر شتەکان بە کۆڵ دەگوێزێتەوە.[١] ئەو شتوومەکانە دەکرێ بە قاچاغ یا بە یاسایی بگوێزرێنەوە.
کۆڵبەر لە ئێران
[دەستکاری]لە ئێران ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە کوردستان و بەلووچستان خەریکی کۆڵبەرین. ھەموو ساڵێک ژمارەیەک کۆڵبەر لە ئێران گیانی خۆیان لە دەست دەدەن .[٢][٣]
کۆڵبەر لە تورکیا
[دەستکاری]کۆڵبەری لە شار و گوندەکانی سەر سنوورەکانی تورکیا و عێراقیشدا بوونی ھەیە. لە ساڵی ٢٠١١دا نزیکەی ٣٠ کەس لە کۆڵبەرانی کورد بوونە قوربانیی ھێرشێکی ھێزی ھەوایی تورکیا. ئەم کوشتارە بە کوشتاری ڕۆبۆسکی ناوی دەرکرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Foreign Policy: For Kurdish Smugglers, Iran Sanctions Are Starting to Bite». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ڕادیۆ زەمانە ٤ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Foreign Policy: For Kurdish Smugglers, Iran Sanctions Are Starting to Bite». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆڵبەر تێدایە. |