خۆکوژیی بەهاوکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

خۆکوژیی بەهاوکاری (بە ئینگلیزی: Assisted suicide) بریتییە لەو خۆکوژییەی ئەنجام دەدرێت بەهاوکاری کەسێکی تر. ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ "خۆکوژی بەهاوکاری پزیشک،" بە ئینگلیزی دەکاتە "physician-assisted suicide،" کە ئەوەش بریتییە لە خۆکوژییەک کە لەلایەن پزیشکێکەوە یاخود کارمەندێکی تری چاودێری تەندروستییەوە ئەنجام دەدرێت. کاتێک بڕیار دەدرێت کە بارودۆخی کەسێک ئەو مەرجانەی تێدایە کە یاسای شوێنەکەی خۆی داوای دەکات، ئەوا هاوکاری پزیشکەکە زۆربەی کات بریتی دەبێت لە پێدانی ڕەچەتەی بڕە دەرمانی کوژەر.

لە زۆرێک لە دەسەڵاتی دادوەرییەکاندا یارمەتیدانی کەسێک تا بمرێت لەڕێگەی خۆکوژییەوە بە تاوان دادەندرێت. ئەو کەسانەی پشتگیری بەیاساییکردنی خۆکوژیی بەهاوکاری دەکەن دەیانەوێت ئەو کەسانەی کە هاوکاری دەکەن لە خۆکوژیی خۆویستانە ببەخشرێن لە ڕووبەڕووکردنەوەی یاسایی لەسەر تاوانی کوشتنی بێ مەبەست یاخوود هەر تاوانێکی تری هاوشێوە. خۆکوژیی بەهاوکاری لە هەندێک وڵاتان لەژێر مەرجی دیاریکراودا یاساییە، لەوانە کەنەدا، بەلجیکا، هۆڵەندا، لوکسمێرک، کۆڵۆمبیا، سویسڕا، و هەندێک بەشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئوستوڕاڵیا. لەزۆربەی ئەو وڵاتانەی ئاماژەی پێدرا تا کەسێک کە دەیەوێت بە شێوازی خۆکوژیی بەهاوکاری بمرێت بتوانێ مەرجەکانی هاکاریکردنی یاساییانە بیگرێتەوە دەبێت چەند مەرجێکی تێدابێت، لەوانە هەبوونی نەخۆشییەکی بێچارەسەر، دڵنیاکردنەوە لەوەی ئەقڵێکی سەلیمیان هەیە، خۆویستانە و چەندبارە دووپاتی بکەنەوە کە دەخوازن بمرن و دەیانەوێت بڕە دەرمانێکی دیاریکراوی کوژەر بخۆن.

زاراوەکان[دەستکاری]

خۆکوژیی کرداری کوشتنی خوودە.

خۆکوژیی بەهاوکاری هەرکەسێک دەگرێتەوە کە بەشێوەیەکی مادیی یارمەتی کەسێکی تر بدات تا بمرێت لەڕێگەی خۆکوژییەوە، وەک پێدانی ئامڕاز و ئامێر.

خۆکوژیی بەهاوکاری پزیشک پزیشکێک لەخۆ دەگرێت کە "زانیارانە و بەمەبەستانە زانیاری یان هۆکاری پێویست یان هەردووکی دەبەخشێت بە کەسێک تا خۆی بکوژێت، لەوانە ڕاوێژکردن لەبارەی ژەمی کوژەری دەرمان، ڕەچەتە نووسین بۆ ژەمێکی کوژەری لەو جۆرە یان دابینکردنی دەرمانەکان.

کوشتنی بەبەزەیی (Euthanasia) کوشتنی کەسێکە بە یان بەبێ ڕەزامەندی کەسەکە خۆی، تا وابکرێت چیتر کەسەکە ئازاری زیاتر نەچێژێت. کوشتنی کەسێک بە ڕەزامەندی خۆی دەوترێت کوشتنی بەبەزەیی خۆویستانە. کوشتنی کەسێک لەکاتێکدا کە لەتوانایاندا نییە ڕەزامەندی دەرببڕێت پێی دەوترێت کوشتنی بەبەزەیی خۆنەویستانە. کوشتنی کەسێک کە نایەوێت بمرێت، یاخوود لە توانایدایە ڕەزامەندی دەرببڕێت بەڵام ڕەزامەندییەکەی داوانەکراوە، ئەوا تاوانی کوشتنی بەبەزەیی نەخوازراوە.

مافی مردن ئەو بڕوایەیە کە پێی وایە خەڵکی مافی مردنیان هەیە، ئیتر بە ڕێگە جیاوازەکانی خۆکوژیی و کوشتنی بەبەزەیی بێت، یاخوود ڕەتکردنەوەی چارەسەرە پزیشکییە ژیان پارێزەکان بن.

مردنی بەهاوکاری بەرانبەر خۆکوژیی بەهاوکاری[دەستکاری]

هەندێک داکۆکیکاری خۆکوژیی بەهاوکاری بەتووندی دژی بەکارهێنانی "خۆکوژیی بەهاوکاری" و "خۆکوژیی" دەوەستنەوە کاتێک کە ئەو زاراوانە ئاماژە دەکەن بە خۆکوژیی بەهاوکاری پزیشک، و دەستەواژەی "مردنی بەهاوکاری"یان لە لا پەسەندە. هۆکار و پاڵنەری پشت ئەمەش ئەوەیە کە گفتوگۆی ئەم بابەتە دووربخرێتەوە لەو خۆکوژییانەی بەشێوەیەکی باو ئەنجام دەدرێن لەلایەن ئەو کەسانەی نەخۆشی بێچارەسەریان نییە و ئەو هاوکارییەش نایانگرێتەوە لەو شوێنانەی هاوکارییەکە یاساییە. ئەوان پێیان وایە ئەو حاڵەتانە بەشێوەیەکی نەرێنی کارگەری کردووەتە سەر وشەی "خۆکوژیی" تا ئاستێک کە هیچ پەیوەندییەکی بەو بەرودۆخەوە نەهێشتووەتەوە کە کەسێک بێچارانە ئازار ئەچێژێت و پەنا دەباتە بەر مردنێکی ئارام.

هۆڵەندا[دەستکاری]

هۆڵەندا یەکەمین وڵاتە لە جیهاندا کە بەفەرمی کوشتنی بەبەزەیی تێدا بەیاسایی کرد. خۆکوژیی بەهاوکاری پزیشک یاساییە بە هەمان ئەو مەرجانەی بۆ کوشتنی بەبەزەیی داندراون. خۆکوژیی بەهاوکاری پزیشک ڕێگەی پێدرا بە مادەی ٢٠٠١، کە تێیدا ڕێسا و پێداویستییە دیاریکراوەکان ڕا دەگەیەنێت لەپێناو بەخشینی ئەو جۆرە هاوکارییە. خۆکوژیی بەهاوکاری لە هۆڵەندادا دوابەدوای مۆدێلێکی پزیشکیی دێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە تەنیا پزیشکانی ئەو نەخۆشانەی ئازار دەچێژن "ناتوانن چیتر بەرگە بگرن و هیوایەکیان نەماوە" ڕێگە پێدراون داوایەکی وەها بۆ خۆکوژیی بەهاوکاری جێبەجێ بکەن. هۆڵەندا ڕێگە بە کەسانی سەروو تەمەنی ١٢ ساڵی دەدات خۆکوژیی بەهاوکاری بگرنە بەر کاتێک واداندرا پێویستییە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان[دەستکاری]