لێدوانی بەکارھێنەر:Delan.jaff

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

درێژەی کێشەکە[دەستکاری]

دیلان گیان با لێرەدا باسەکە درێژە بدەین. دارێژەکە پارامەتری ئایینی تێدایە تەنیا پێویستە |religion= فڵان زیاد بکەی خۆی دەردەکەوێ. بۆ کێشەی پێش و پاش و تێکەڵبوونەکە وەختی ئاوا کۆنترۆل+شیقتی لای چەپ لێدە دەقەکە دەچێتە لای ئەو لاوە و راحەتتر دەتوانی دەستکاری بکەی. بۆ دوایین پرسیارت کە وتت Modeling information دەرناکەوێ لە مەبەستت نەگەییشتم. سەیری جیجی حەدید حەدید بکە ئەوە نییە Modeling information نیشان دراوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥١، ١٤ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ده‌ست خۆش چاڵاك گیان كێشه‌ی پاش و پێش بوونه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بوو .

وه‌ بۆ بابه‌تی Modeling information من نامه‌وێت ده‌ر بكه‌وێت چونكه‌ بۆ من پێویست ناكات ده‌ر بكه‌ویت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئه‌و داڕێژه‌یه‌ بۆ وتاری تر به‌كار ئه‌هێنم--Delan.jaff (لێدوان) ‏١٣:٠٨، ١٤ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نابێ ئەم داڕێژەیە بۆ وتارێک کە مۆدێل نییە بەکاربھێنی بەڵکوو دەبێ داڕێژەیەکی تایبەتی خۆی بەکاربھێنی. بۆ نموونە پێم بڵێ بۆ چ وتارێک دەتەوێ ئەم داڕێژەیە بەکاربھێنی کە ناتەوێ Modeling information دەربکەوێ؟--چالاک وتووێژ ‏١٣:٣٦، ١٤ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ نمونه‌ (ئه‌كته‌ر ، گۆرانی بێژ ، ڕاگه‌یاندن كار ) به‌ڵام ئه‌مه‌وێت هه‌مان ئه‌و داڕێژانه‌ی تێدا هه‌بێت كه‌ پێشتر داوام كردبوو بۆ مۆدێله‌كان --Delan.jaff (لێدوان) ‏١٤:١٢، ١٤ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر یەک لەمانە داڕێژەی تایبەتی خۆی ھەیە. بۆ نموونە بۆ ئەکتەر داڕێژە:زانیاریدانی ئەکتەر بۆ گۆرانیبێژ داڕێژە:زانیاریدانی ئەکتەر و ... . بۆ دیتنی پێرستی ھەموو ئەم داڕێژانە بڕوانە: ویکیپرۆژە:زانیاریدانەکان. ھەر زانیاریدانەش پارامەتری تایبەتی خۆی ھەیە بۆ نموونە لە زانیاریدانی نووسەردا خۆ ئیتر پارمەتری ئەندازەی جل یان کەوش مانای نییە. بۆ دانانی داڕێژە لە ناو وتارەکاندا ئاسانترین کار ئەمەیە داڕێژەکە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی کۆپی بکەی و لێرە بە کاری بھێنی. ئەگەر داڕێژەکە ھەبوو ئەوە کار دەکا نەبوو ئاگادارم کەوە دروستی دەکەم. لەگەڵ ڕێز.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٢٧، ١٤ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌مه‌ بكه‌یت ئه‌بینی زۆر پارامەتره‌ی كه‌مه‌ ٫ وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش

بشم بوره‌ زۆر بێزارم كردوویت--Delan.jaff (لێدوان) ‏١٤:٥٥، ١٤ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نا کاکە بێزاربوونی چی من لە خزمەتدام. ئەوەی دەفەرمووی ئەم داڕێژانە کێشەیان ھەیە ڕاست دەکەی و پێویستیان بە نوێکردنەونە ھەیە. ئەو داڕێژانەی زۆرت پێویستە و پێت وایە کێشەیان ھەیە پێم بڵێ با لەسەریان کار بکەم و وەکوو داڕێژەی مۆدێل چارەسەریان بکەم. رێزم ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٦، ١٥ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

كاك چاڵاك

ئەکتەر ، گۆرانیبێژ

ئه‌گه‌ر بكرێت ئه‌و دوو داڕێژه‌یه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پی كردووه‌ ، هه‌مان زانیاریه‌كانی كه‌ له‌ داڕێژه‌ی مۆدێل دا هه‌یه‌ له‌وانیش هه‌بێت--Delan.jaff (لێدوان) ‏١٤:٣٧، ١٥ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک دیلان ھەر ئێستا زانیم لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا بۆ ئەکتەر و گۆرانیبێژ داڕێژەی تایبەتیان نییە و ئەوان ھەر Infobox person بەکاردەھێنن. جنابیشت تکایە ھەر ئەم داڕێژەیە بەکاربھێنە. بۆ دیتنی ھەموو پارامەترەکانیشی بڕوانە: en:Template:Infobox person. ئەوجار با پێت بڵێمەوە پێویست نییە بۆ دانانی داڕێژەکان زۆر خۆت ماندوو کەی. تەنیا پێویستە لەو وتارەیدا کە دەینووسی بچی سەر وتارەکە بە زمانی ئینگلیزی و لەوێدا داڕێژەکە کۆپی کەی و لێرەدا پەیستی کەی. ئەوجار دەقە ئینگلیزییەکان بکەیە کوردی. ئەمە ئاسانترین ڕێگایە بۆ دانان داڕێژەکانی زانیاریدان.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٤، ١٨ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس كاكه‌ چاڵاكی گوڵ ، ئێستا كێشه‌ی داڕێژه‌م نه‌ما . به‌ڵام من كێشه‌م له‌گه‌ڵ وشه‌ی Model هه‌یه‌ بۆ وه‌رگێران ، من له‌ بابه‌تی كیم كارداشیان نوسیبووم نمایشكار به‌ڵام نازانم كێ ده‌ستكاری كردبوو كردبووی به‌ مۆدێل ، من ئه‌ڵێم پێویسته‌ له‌ بری مۆدێل بنووسرێ نمایشكار ڕوون تره‌ . ڕای خۆتم پێبڵێی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ سوپاست ئه‌كه‌م ، له‌گه‌ل ڕێزدا--Delan.jaff (لێدوان) ‏٢٣:٠٧، ١٨ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵڵا کێشە لەسەر وشە زۆرە. دروستە مۆدیل کوردی نییە بەڵام وشەی نمایشیش وشەیەکی ڕەسەنی فارسییە (سەیری ئێرە بکە) بۆیە ڕەنگە یەکێک وشە ئینگلیزیەکەی لە فارسیەکەی پێ باشتر بێ. منیش دەڵێم فایدەی نییە وشەی ئینگلیزی لابەی و فارسی لە جیات دانێی. بەڵام بە بڕوای من وا باشترە زۆر لەسەر ئەم شتانە ھەستیار نەبین. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٨، ١٩ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

كاك چاڵاك من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌مه‌ كه‌ ئه‌زانن مۆدێل مه‌به‌ستی چیه‌ به‌ڵام نمایشكار هه‌موو كه‌سێك ئه‌زانی واتای چیه‌--Delan.jaff (لێدوان) ‏١٢:٣٤، ١٩ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵڵا کاک دیلان ئەمە شتێکی نیسبیە. من خۆم لەم وتووێژەدا زانیم نمایشکار بە مۆدێل دەڵێن. بۆ من گرنگ نییە کامەیان بێ بەڵام ئەگەر بمانەوێ یەکلا بینەوە دەبێ بیر و ڕای بەکاھێنەرانی تریش بپرسین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:١٣، ١٩ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس كاك چاڵاك عه‌زیه‌تم دایت

بەستەر[دەستکاری]

سڵاو، تکایە بەستەری میدیاکان دامەنێ لەنێو وتارەکانی ویکیپیدیادا مەگەر ھی پەڕەی بەکارھێنەری خۆت نەبێت ئەوە دژ بە یاساکانی ویکیپیدیایە. تەنھا بەستەر بۆ ماڵپەڕ ڕێگە پێدراوە. سوپاس.—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٨:٤٨، ١٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەکارھێنەر:Zhyar Merlin ئه‌م سایته‌ http://healthyceleb.com باوه‌ڕ پێكراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ زانیاری كه‌سی--Delan.jaff (لێدوان) ‏١٨:٥٥، ١٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەبەستم لە ھەژماری فەیسبووک و گووگڵ پڵەس و ھتد تایبەت بە کەسایەتییەکان بوو. بۆ سەرچاوە کێشە نییە. بەس بەستەر بۆ ئەو ھەژمارانە لە وتارەکاندا دامەنێن تکایە. دەست خۆش بۆ دەستکارییەکانت.—ژیار مێرلن وتووێژ‏٢٠:٤٠، ١٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]