لێدوانی بەکارھێنەر:Yad nursi

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Yad nursi!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢١ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٤٢، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەخێر بێیت بۆ ویکیی سۆرانی. سپاس بۆ بەشداریت لە ویکیپیدیادا. ئەو نووسراوانەی سەرەوە یارمەتیی باشی تێدایە. سەبارەت بە پرسیارەکەیشت ئەگەر وێنەکە ئازادە خۆت بەمجۆرە باری بکە. لە لای ڕاستی پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیاوە کلیک بکە لە سەر پەڕگەیەک بار بکە. لەوێوە دەتوانیت ھەموو جۆرە فایلێک بار بکەیت. بەو مەرجەی کە ئازاد بێت. ئەگەر ئازاد نیە داوا بکە با خۆمان بۆت بار بکەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٤٣، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزم ئەو وێنانەی بارت کردبوون ئازاد نەبوون و لە ئینتەرنێت وەرگیرابوون. بۆیە بە زوویی لە سەر کۆمنزیش لادەبرێن. بۆ دانانی وێنەیش سەیری ئێرە بکە با فێر بیت چۆن وێنەکە لە ناو دەقەکەدا دابنێیت. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٣٤، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو سپاس بۆ نووسینی وتاری نوێ لە ویکیی سۆرانیدا. شتێک ھەیە کە ئەگەر بەرچاوی بگریت زۆر باش دەبێت. ئەویش بەستەر دانە لە ناو وتارەکاندا. بۆ بۆ نموونە لە وتاری شەمسی تەبرێزیدا دەتوانیت بەستەر بدەیت بە وتاری مەولانای ڕۆمی یان قۆنیە. بەم جۆرە کەسانێکی زیاتر دەتوانن وتارەکەی جەنابت و وتارەکانی تریش ببینن و کەڵکی لێ وەربگرن. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٤٧، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزم یارمەتی دانی بەکارھێنەرانی نوێ ئەرکی سەرشانی ھەمووی ئەندامانی ویکیپیدیایە. ئەگەر ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو لە خزمەتتداین. تکایە ئەگەر لە پەڕەی لێدوانی کەسێکدا یان لە پەڕەی وتووێژی وتارێکدا شت دەنووسیت، لە ئاخری نووسراوەکەتدا چوار نیشانەی ~ دابنێ کە نووسراوەکەت ئیمزا بکات. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٣٧، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ وتارەکەی شێخ نەجمەددین تەھا، تکایە با بڕێک وشە و ئاوەڵناو کە ڕەنگ و بۆی تاریف و ھەڵکێشانیان ھەیە (وەکوو زانای پایەبەرز، لەخواترس، بەفیراسەت و ھتد) لە وتارەکەدا نەبن و وتارەکە ئینسایکلۆپیدیایی بێت. ئەگەرنا مەجبوور ئەبین تاگی بێلایەنی و شێوازی ناڕێکی لێ بدەین. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٣٤، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ ئەوە دەزانم کە سەرچاوەکان تاریفیان داوە. بەڵام لە ئینسایکلۆپیدیا نووسیندا مافی ئەوەمان نیە کە کەسێک ھەڵبکێشین یان بە پێچەوانە بیکوتین. بۆ نموونە عەتتار بە ئیبراھیمی ئەدھەم دەڵێت ئەو شاھی دنیا و دینە. یان سەعدی بە بایەزید دەڵێت تاووسی عاریفان یان عەلائەدین سەجادی دەیان ئاوەڵناوی جوانی بۆ شاعیرانی کورد نووسیوە. بەڵام لە ویکیپیدیادا مافی ئەوەمان نیە کە ئەو جۆرە ھەڵکێشانانە بنووسینەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥٦، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ دانانی وێنەش پێویستە کلیک بکەیت لە لای ڕاستی لاپەڕەکانەوە نووسراوە پەڕگەیەک بار بکە. لە سەر ئەوە کلیک بکە و ئەگەر وێنەکە ئازادە لە کۆمنزدا باری بکە. بۆ ئەوەی باشتر تێبگەیت سەیرێکی ئەم ڤیدیۆیە بکە کە تازە دامناوە. بەڵام بە داخەوە دەنگەکەی زۆر کزە و لە دەرفەتێکدا دەبێت خاسی بکەم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٠٠، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ نووسینی وتاری جونەیدی بەغدادی. تکایە بەستەری بدە بە وتارەکانی ترەوە با ھەتیو نەکەوێت و زۆرترین کەس کەڵکی لێ وەربگرێت. ئەوەش لینکی ڤیدیۆی فێرکارییەکە. ئەم جارە بە دەنگێکی باشەوە. سەرکەوتوو بیت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:١٩، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو و ڕێز؛ سەبارەت بە پرسیارەکەتان، لە ویکیپیدیادا ناکرێت وشە بە وشە لە دەقێکەوە کۆپی بکرێت، چون ئەوە ژێرپێ خستنی مافی بڵاو کردنەوەیە؛ بەڵام دەکرێت لە سەرچاوەی بڕواپێکراو وەکوو ئەو کتێبەی نووسیوتانە کەڵک وەربگیرێت و ناوەکەی لە سەرچاوەکاندا بنووسرێت. بەڵام من بەداخەوە تێنەگەیشتم بۆچی دەتانھەوێت وتارەکانتان بکوژێننەوە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]