گومەز
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گومەز (بە ئینگلیزی: Dome) پێکهاتەیەکە کە فۆرمێکی گردی هەیە و بە زۆری وەکوو سرمیچ یان داپۆشەری پێکهاتەیەکی دیکە بە کار دێت. گومەز لە ڕاستیدا لە سووڕانەوەی کەوانێک بە دەوری تەوەرەیەکدا دروست دەبێت. قازانجی گومەز ئەوەیە کە دەبێت بە هۆی لابردنی کۆڵەکەکانی سرمیچەوە، بۆیە بە دروست کردنی گومەز جێگەیەکی زیاتر بۆ بەکارهێنەرانی پێکهاتەکە دەمێنێتەوە. هەر ئەم قازانجە بووە بە هۆی ئەوەوە کە لە مزگەوتەکان و کڵێسەکاندا زۆر بە کار بهێنرێت.