یارمەتی:پەڕگەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ویکیپیدیا:بارکردنی وێنەکانەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
بۆشایی ناوی بابەتەکان وتووێژی بۆشایی ناوەکان
٠ (سەرەکی/وتارەکان) وتووێژ ١
٢ بەکارھێنەر لێدوانی بەکارھێنەر ٣
٤ ویکیپیدیا لێدوانی ویکیپیدیا ٥
٦ پەڕگە وتووێژی پەڕگە ٧
٨ میدیاویکی وتووێژی میدیاویکی ٩
١٠ داڕێژە وتووێژی داڕێژە ١١
١٢ یارمەتی وتووێژی یارمەتی ١٣
١٤ پۆل وتووێژی پۆل ١٥
١٠٠ دەروازە لێدوانی دەروازە ١٠١
٨٢٨ مۆدیوول لێدوانی مۆدیوول ٨٢٩
٢٣٠٠ ئامراز وتووێژی ئامراز ٢٣٠١
٢٣٠٢ پێناسه‌ی ئامراز وتووێژی پێناسه‌ی ئامراز ٢٣٠٣
تایبەت
میدیا

پەڕگەکان چەند میدیایەکن کە ویکیپیدیا بەکاری دەھێنێت کە پێکھاتووە لە وێنە، دەنگ (ئۆدیۆ) و ڤیدیۆ بە چەند فۆرماتێکی جیاواز، کە ویکیپیدیا چەند دانەیەکیان بەکاردەھێنێت. وێنەکان بە گشتی پێکھاتوون لە وێنەی ئاسایی، تابلۆ، لۆگۆ و ھەندێکجار گراف بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتێک. وێنەکان (و ھەموو پەڕگەکانی تر) لە ھەردوو خەزێنەی ویکیپیدیا و ویکیمیدیا کۆمنز ھەڵدەگیرێن. ئەو پەڕگانەی کە لە ویکیمیدیا کۆمنز ھەن ھەموو بەکارھێنانی ئازادیان ھەیە، واتا ھەموو کەسێک دەتوابێت وەریان بگرێت و بەکاریان بهێنێت. بەڵام ئەوانەی لە ویکیپیدیا بارکراون (کە تەنھا ئەو بەکارھێنەرانەی مافی بارکەریان ھەیە دەتوانن لە ناو ویکیپیدیا خۆی میدیا باربکەن) کە نائازادن و تەنھا لەناو خودی ویکیپیدیای کوردی (ئەگەر لێرە بارکرابێت) بەکاردێت. زۆربەی پەڕگە نائازادەکان پێکھاتوون لە وێنەی پۆستەری فیلمەکان و بەرگی کتێب...ھتد

چۆنێتی بارکردن و دانانی پەڕگە لە ویکیپیدیا[دەستکاری]

بۆ زانیاری بە وێنە ئەمە بخوێنەوە

سەرەتا دەبێت سەردانی ماڵپەڕی ویکیمیدیا کۆمنز بکەیت، لەوێ دەتوانیت بەدوای پەڕگەکاندا بگەڕێیت لە بەشی گەڕاندا. لە ویکیمیدیا کۆمنز بە ھەزارەھا وێنە، دەنگ و ڤیدیۆی ئازاد ھەن و دەتوانیت بۆ وتارەکان بە دڵی خۆت بەکاریان بھێنیت، بە مەرجێک کە پەیوەندییەکی ھەبێت لەگەڵ وتارەکاندا. باشتر وایە پەڕگەی jpg بۆ وێنە فۆتۆگرافیەکان و پەڕگەی png بۆ نەخشەکان و وێنە بچووکەکان بەکار بهێندرێت. بۆ ئەوەی بتوانیت پەڕگەکان بخەیتە ناو وتارێکەوە دەبێت یەکەم جار باری بکەیت بۆ: ویکیمیدیا کۆمنز، کە شوێنێکی سەرەکی هاوبەش تەرخان دەکات بۆ پاشه‌كه‌وت كردنى پەڕگەکان بۆ هەموو پڕۆژەکانى دامەزراوەی ویکیمیدیا. ئەو پەڕگانەی کە لەکۆمنزدا هەیە دەتوانرێت بۆ هەر وتارێک بار بکرێ بۆ هەموو زمانەکانى ویکیپیدیا یان هەریەک لە پرۆژە خوشکەکانى ویکیپیدیا، ئەم شوێنە زۆر پەسەندە بۆ وێنە ئازادەکان (مۆلەت پێدراو لە ژێر مۆڵەتنامەیەکی ئازاد دا). بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ پەڕگەیەک باربکەیت کرتە لێرە بکە و دوای زانیارییەکان بکەوە. ئاگاداربە کە دەبێت زانیارییەکان پڕبکەیتەوە و ناوێکی تایبەتیی بۆ پەڕگە دابنێیت. ئەگەر زانیارییەکان پشتگوێ بخەیت لەوانەیە پەڕگەکە بە دزراو دیاریبکرێت و بەخێرایی بسڕدرێتەوە، لەکاتی دووبارەبوونەوەی بارکردنی وێنەی ڕێپێنەدراو، لەوانەیە پەڕەی بەکارھێنەرەکەت بەربەست بکرێت بۆ ماوەی جیاواز.

ئایا دەتوانم پەڕگە بار بکەم ئەگەر ھەژمارم نەبێت؟[دەستکاری]

نەخێر، بۆ ئەوەی بتوانیت پەڕگەیەک باربکەیت دەبێت ھەژمارت ھەبێت کە چوار ڕۆژ بەسەر دروستکردنیدا تێپەڕبووبێت و زیاتر لە ٥٠ دەستکاری ھەبێت. ئەگەر نەتویست ھەژمار دروست بکەیت و ویستت پەڕگەکەت لەسەر ویکیپیدیا یاخود ویکیمیدیا کۆمنز باربکرێت بەھەرحاڵ، یەکێک لە ئەندامەکانی تری ویکیپیدیا ئاگادار بکەرەوە تاکو بۆتی باربکات.

پەڕگەکەم نائازادە، چی بکەم؟[دەستکاری]

ھەندێکجار واپێویست دەکات کە پەڕگەیەکی نائازاد لە ویکیپیدیا بەکاربێت، لەبەر ئەم ھۆکارە دۆزینەوەی پەڕگەی خوازراو سەختە یاخود نادۆزرێتەوە لەبەر نەبوونی، لەم حاڵەتەدا پێویستە داوا لە بەکارھێنەرێک بکەیت کە مافی بارکەری ھەیە پەڕگەکەت بۆ باربکات یاخود بەرزبکاتەوە. بۆ ئەوەی ئەو بەکارھێنەرانە ببینیت کە مافی بارکەریان ھەیە، کرتە لێرە بکە. بارکەران تەنھا کاتێک وێنە باردەکەن کە بەرگی فیلم، ئەلبوم، پۆستەر یان لۆگۆ بن و دڵنیا بن کە نائازادە. وێنەی کەسایەتییەکان تەنھا کاتێک باردەکرێن ئەگەر لە ویکیمیدیا کۆمنز ھیچ وێنەیەکی کەسایەتییەکە یاخود وێنەیەکی ڕوونی دەمووچاوی نەبێت. بزانە ویکیمیدیا کۆمنز سیاسەتێکی مۆڵەتنامەی توند پەیڕەو دەکات. بۆت هەیە تەنها وێنە و پەڕگەی ئازاد باربکەی. بە هیچ شێوەیەک بۆت نییە وێنەیەک باربکەی کە مافی پارێزراوە (تەنها مەگەر خاوەن وێنەکە ڕازی بێ وبیخاتە ژێر بەڵگەی ئازادەوە) لە ژێر بیانوی بەکارهێنانی دادوه‌رانه (وەکو هێما بازرگانیەکان). ویکیمیدیا تاقمێکی زۆر لە بەڵگەی ئازاد پاشه‌كه‌وت دەکا کە دادەنرێ لە کاتی بارکردنی وێنەکە. بۆ بارکردنی وێنەیەک کرتە بکە لە سەر بەستەری "پەرگەیەک بار بکە."

چۆنێتی بەکارھێنانی وێنەکان لە ویکیپیدیا[دەستکاری]

باسکردن بە نووسینی ئەمە ئەمە بەدەست دەھێنیت
دانانی وێنە
(لەگەڵ چوارچێوەی نووسین)

[[پەڕگە:Example.jpg|وێنۆک|تەنھا نموونەیەک]]

تەنھا نموونەیەک
بەستەردان بە پەڕەی زانیاری

[[:پەڕگە:Example.jpg]]
[[:پەڕگە:Example.jpg|تەنھا نموونەیەک]]

پەڕگە:Example.jpg
تەنھا نموونەیەک

بەستەردانی ڕاستەوخۆ بە پەڕگەکەوە

[[Media:Example.jpg]]
[[Media:Example.jpg|تەنھا نموونەیەک]]

Media:Example.jpg
تەنھا نموونەیەک

وێنۆک
(ناوەڕاست، ١٠٠ پیکسڵ
قەبارەی، لەگەڵ نووسین)

[[پەڕگە:Example.jpg|ناوەڕاست|وێنۆک|100px|تەنھا نموونەیەک]]

تەنھا نموونەیەک
سنوور
(١٠٠ پیکسڵ)
دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی سنوورێکی زۆر بچوکی ڕەساسی

[[image:blank.jpg|border|100px]]

Blank.jpg

بێ سنوور
وەک وێنۆک وایە، بەڵام بەبێ سنوور.

[[Image:Example.jpg|frameless]]

Example.jpg

شوێنی دانان[دەستکاری]

[[پەڕگە:Wikipedia-logo-v2-simple.svg|50px]] (شوێنی پێناسە نەکراو، یاخود شوێنی سەرەکی خۆی) نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین Wikipedia-logo-v2-simple.svg نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین نووسین

[[پەڕگە:Wikipedia-logo-v2-simple.svg|50px|]] (بۆ ھیچ ھیچ مەنووسە.) ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ ھیچ

[[پەڕگە:Wikipedia-logo-v2-simple.svg|50px|ناوەڕاست]] ناوەڕاست ناوەڕاست ناوەڕاست ناوەڕاست ناوەڕاست ناوەڕاست ناوەڕاست

Wikipedia-logo-v2-simple.svg

ناوەڕاست ناوەڕاست ناوەڕاست ناوەڕاست ناوەڕاست ناوەڕاست ناوەڕاست

[[پەڕگە:Wikipedia-logo-v2-simple.svg|50px|چەپ]] چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ

Wikipedia-logo-v2-simple.svg

چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ چەپ

[[پەڕگە:Wikipedia-logo-v2-simple.svg|50px|ڕاست]] ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست

Wikipedia-logo-v2-simple.svg

ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست ڕاست

چۆنێتی دروستکردنی گەلەری[دەستکاری]

بە شێوەیەکی ئاسان و بە دوو ڕێگا دەتوانیت کۆمەڵە وێنەیەک کۆبکەیتەوە و دایانبنێیت لە وتارێکدا بەبێ تێکچوونی وتارەکە، یەکەمیان بە بەکارھێنانی دوگمەی تێخستنە، کە زۆر خێراتر و ئاسانترە، دووەمیشیان بە نووسین بە تاگی <gallery>. بەم شێوەیەی خوارەوە:

<gallery>
وێنە:{ناوی پەڕگر}|{سەردێڕ}
وێنە:{ناوی پەڕگە}|{سەردێڕ}
{...}
</gallery>

لەبیرت بێت کە وێنەکان بەینێکیان دەبێت بۆ تێکەڵ نەبوونیان و ناتوانیت دەستکاری ئەمە بکەیت.
سەردێڕەکان دەتوانرێن دانەندرێن.

بۆ نموونە:

<gallery>
Image:Example.jpg|پەڕگەی ١
پەڕگە:Example.jpg|ئەمە نموونەیە]]
پەڕگە:Example.jpg
پەڕگە:Example.jpg
پەڕگە:Example.jpg|''نووسینی ئیتالیک''
پەڕگە:Example.jpg|لەسەر پەڕەی "{{PAGENAME}}"
</gallery>

بەم شێوازە فۆرمات دەبێت:

گەڕان بەدوای پەڕگەکاندا[دەستکاری]

بۆ ئاسانکاری، دەتوانیت ئەم سندوقی گەڕانەی خوارەوە بەکاربھێنیت بۆ دۆزینەوەی پەڕگەکان. لەبیرت بێت کە ناو بە ئینگلیزی بنووسیت بۆ ئەنجامی تێرتر و باشتر.

فێرکاری بە ڤیدیۆ[دەستکاری]

دەتوانن بەهۆی ئەم ڤیدیۆیەوە لە چۆنیەتی بارکردن و دانانی وێنە باشتر شارەزا بن. ئەم ڤیدیۆیە لەسەر ماڵپەڕێکی دەرەکی بارکراوە بەناوی یوتیووب کە پەیوەندی بە ویکیپیدیاوە نییە.