بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مستەفا کەمال ئاتاتورک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەتاتورکەوە ڕەوانە کراوە)
مستەفا کەمال ئاتاتورک
Mustafa Kemal Atatürk لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونAli Rıza oğlu Mustafa لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
١٨٨١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
سەلانیک (ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٥٧ )
کۆشکی دۆڵمەباخچە (تورکیا) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕAnıtkabir، Ethnography Museum of Ankara لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Turkish Military Academy
  • Monastir Military High School
  • کۆلێژی سەربازیی عوسمانی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، کەسایەتی دەوڵەت، نووسەر، شۆڕشگێڕانە، army officer لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبپارتی کۆماریی گەل لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرلەتیفە ئوشاکی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵسەبیحە گۆکچەن، Ülkü Adatepe، Abdurrahim Tuncak، Afet İnan، Zehra Aylin، Rukiye Erkin، Nebile İrdelp، Sığırtmaç Mustafa لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
خێزانمەقبوولە ئەتادان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Order of St Alexander
  • Medal of Independence (١٩٢٣)
  • مەدالیای لیاکات (١٩١٥)
  • Gallipoli Star (١٩١٨)
  • مەدالیای ئیمتیاز (١٩١٥)
  • Iron Cross (١٩١٥)
  • Military Merit Cross III. Class (١٩١٦)
  • Bronze Military Merit Medal (١٩١٦)
  • Silver Military Merit Medal (١٩١٧)
  • 1st Class Order of the Crown (١٩١٨)
  • پۆلی یەکەم، ڕێکخراوی مێدجیدی (١٩١٧)
  • 2nd class, Order of the Medjidie (١٩١٦)
  • 5th class, Order of the Medjidie (١٩٠٦)
  • Order of Osmanieh 2nd Class (١٩١٦)
  • Order of Osmanieh 3rd Class (١٩١٥)
  • Order of Osmanieh 4th Class (١٩١٢)
  • Iron Cross 2nd Class (١٩١٧)
  • Order of Osmanieh
  • Order of the Crown (Prussia)
  • Military Merit Cross
  • Military Merit Medal (Austria-Hungary) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەسەرۆک کۆماری تورکیا (١٩٢٣–١٩٣٨)، ئەندام پەرلەمانی تورکیا، Chairman of the Cabinet of the Executive Ministers of Turkey (١٩٢٠–١٩٢١)، سەرۆک وەزیرانی تورکیا (١٩٢٠–١٩٢١) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankmareşal (١٩٢١–١٩٢٧) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لقTurkish Land Forces لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Titlesپاشا، ghazi لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

مستەفا کەمال ئاتاتورک (بە تورکی: Mustafa Kemal Atatürk؛ زۆر جار دەنووسرێت کەمال ئاتاتورک[١][٢] یان مستەفا کەمال پاشا[ئ]؛ دەورووبەری ١٨٨١ - ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨) سەرباز، مارشال، پیاوی دەوڵەتی شۆڕشگێڕ، نووسەر، باوک و دامەزرێنەری کۆماری تورکیا بوو. یەکەمین سەرۆککۆماری تورکیا بوو لە ماوەی ١٩٢٣ تاکوو مردنی لە ساڵی ١٩٣٨. و کۆمەڵێک چاکسازی لە ناو دەوڵەت کرد، ئەمەش لە پێناو بە ھاوچەرخکردنی تورکیا بوو بەرەو سێکولاریزم و دەوڵەتێکی پیشەسازی.[٣][٤][٥] ئەتاتورک کەسێکی سێکولار و نەتەوەپەرست بوو، سیاسەتەکانی ئەتاتورک بە کەمالیزم دەناسرێتەوە. بەھۆی دەستکەوتە سەربازی و سیاسییەکانییەوە، ئەتاتورک بەیەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی سەدەی بیستەم دادەنرێت.[٦]

ئەتاتورک لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەم و لە ساڵی ١٩١٥ بەھۆی سەرکەوتنەکەی لە شەڕی گالیپۆلی ناسرا، کە تێیدا وەک کەسایەتییەکی سەرەکی لە ناو تورکی عوسمانی دژ بە ھێزە ھاوپەیمانەکان بەشدار بوو.[٧] دوای شکست و کەوتنی دەوڵەتی عوسمانی ئەوا ئەتاتورک ڕێبەرایەتی لە بزووتنەوەی نەتەوەپەرستیی تورکی کرد، ئەم بزووتنەوەی داکۆکی دەکرد لە مانەوەی سنووری تورکیا بەیەکپارچەیی. لەو دەمە ئەتاتورک حکوومەتێکی لە ئەنقەرە دامەزراند، ئەو ھێزە ھاوپەیمانەکانی بەزاند کە دواتر لەلایەن تورکەکان ناونرا جەنگی سەربەخۆیی تورک. دوابەدوای ئەوە، ئەتاتورک پڕۆسەی ھەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دەستپێکرد و دامەزراندنی کۆماری تورکیای لەجێگای ئەودا ڕاگەیاند.

وەک یەکەم سەرۆکی تازەکار، کەمال ئەتاتورک دەستیکرد بە داڕشتنی پڕۆگرامێکی دەستپێشخەری بۆ چاکسازیکردن لە بوارەکانی سیاسەت، ئابووری و کەلتوور بەو ئامانجەی کە وڵاتێکی پێشکەوتوو و سێکولار دامەزرێنێت. لەم ھەنگاوەیدا، خوێندنی سەرەتایی کرایە خۆڕایی، ئەلفووبێی زمانی تورکی عوسمانی گۆڕدرا بۆ تورکی لاتینی. مافی سیاسەتکردنی یەکسان درایە ژنان،[٨] ھەروەھا مافی دەنگدانیش درایە ژنان.[٩]

حکوومەتەکەی ئەتاتورک پڕۆسەیەکی بە تورکاندنی دەستپێکرد، ھەوڵیدا وڵات بکاتە وڵاتێکی یەک نەتەوە.[١٠][١١][١٢] لەژێر دەسەڵاتی ئەتاتورکدا، کورد، کۆمەڵە و کەمایەتییە ناتورکەکان لەژێر زەبر و فشاردا دەبوو بە تورکی قسە بکەن،[١٣] لەلایەکی دیکەش، پاشناو و ناوی شوێنی لەدایکبوونیان دەبوو بکرێتە تورکی.[١٤][١٥] ھەر لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەتاتورک ڕەشەکووژیی دەرسیم ڕوویدا. لە ساڵی ١٩٣٤، پەرلەمانی تورکیا پاشناوی ئەتاتورکی بە مستەفا پاشا بەخشی کە بەمانای «باوکی تورکەکان» دێت، ئەمەش وەک ڕێزێک بوو لە کارەکانی بۆ دروستکردنی دەوڵەتی تورکیا.[١٦] ئەتاتورک لە ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨ لە کۆشکی دۆلمەباخچە، ئەستەمبول لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[١٧] سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی تورکیا، عیسمەت ئینۆنو شوێنی ئەوی گرتەوە. لە ساڵی ١٩٥٧ ئارامگەکەی لە ئەنقەرە بۆ دروست کرا، کە لە دەوریدا پارکی ئاشتی ھەیە کە ئەم پارکە لەژێر وتەیەکی ئەتاتورک ئەو ناوەی وەرگرتووە، «ئاشتی لە وڵات، سەقامگیرییە لە جیھان».

سەرەتای ژیان

[دەستکاری]

کەمال ئەتاتورک لە دایکبووی (لەژێر ناوی عەلی ڕەزا ئۆغلو مستەفا واتە مستەفای کوڕی عەلی ڕەزا) مانگە سەرەتاکانی ١٨٨١ بوو، یان ئەوەیە لە گەڕەکی فەرماندە ئەحمەد یانیش لە ماڵێک (ئێستا کراوەتە مۆزەخانە) لە شەقامی ئسلاحخانە (ئێستا پێی دەگوترێت ئەپۆستۆلو پاڤلۆو)، لە شاری سەلانیک لە دەوڵەتی عوسمانی، ئێستا ئەو شارە بەھەمان ناوەوە دەکەوێتە وڵاتی یۆنان.[١٨] باوکی ئەتاتورک، عەلی ڕەزا ئەفەندی ئەفسەرێکی سەربازی بوو کە لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی کۆجاجیک بوو، کە ئێستا ئەو گوندە دەکەوێتە مەکدۆنیای باکوور. دایکی ئەتاتورک ناوی زوبەیدە خانم بوو. لە خێزانەکەیدا، تەنیا یەک خوشکی ئەتاتورک بە سەلامەتی مایەوە ئەویش ناوی مەقبولە بوو، ناوبراو لە ساڵی ١٩٥٦ کۆچی دوایی کرد.[١٩] بە قسەی قسەی نووسەر ئەندرو مانگەر، ئەوا خێزانەکەی ئەتاتورک موسڵمانێکی تورکزمان بوون و تاڕادەیەک بە چینی ناوەڕاستدا ھەژمار دەکران.[٢٠] ھەندێ لە نووسەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە باوکی ئەتاتورک لە بنچەدا ئەلبانییە.[٢١][٢٢][٢٣] لەبەرامبەردا کۆمەڵێک نووسەر وەک فالیح ئەتایی، ڤامک دی ڤۆلکان و نۆرمان ئتزکۆویتز لەو بڕوایەدان کە عەلی ڕەزا تورک بووە، ھەروەھا خەڵکی سۆکە بووە لە پارێزگای ئایدین.[٢٤][٢٥][٢٦][٢٧][٢٨][٢٩] توێژەران لەو بڕوایەدان کە زوبەیدە خانمی دایکی ئەتاتورک تورک بووە.[٣٠][٣١]

ئەو ناوی یەکەمی مستەفا بوو، ھەروەھا ناوی دووەمی کەمال بوو (واتە کەسێکی تەواو یان پێگەیشتوو)، بەپێی سەرچاوەکان ئەو ناوە لەلایەن مامۆستای بیرکاری پێی درابوو. بە قسەی ژنە مێژوونووسی تورک، عفەت عنان ئەوا لەبەر پێگەیشتوویی و کارامەیی مستەفا بوو ئەوا مامۆستاکەی ناوی کەمالی لێ نابوو،[٣٢][٣٣] لەبەرامبەردا ھەندێ سەرچاوەی دیکە ھەن کە دەڵێن بۆئەوەبووە کە مامۆستاکە بتوانێت قوتابیانی پۆلەکەی لێک جیا بکاتەوە.[٣٤][٣٥] ھەروەھا ژیاننامەنووس ئەندرو مانگۆ ئەوەی ورووژاندووە کە مستەفا ناوی کەمالی لە خۆ نابێت لەبەر خۆشەویستی بۆ شاعیری نەتەوەیی تورک نامق کەمال.[٣٦] لە تەمەنی منداڵیدا، دایکی ھانی داوە بۆ ئەوەی بچێتە حوجرە و مەکتبە ئایینییەکان، ئەتاتورک ماوەیەکی کەم لە قوتابخانە ئایینییەکان ماوەتەوە. دواتر لەسەر خواستی باوکی چووەتە قوتابخانەی شەمسی ئەفەندی (قوتابخانەیەکی ناحکومی بوو کە زیاتر مەیلیان بۆ سێکولاریزم ھەبوو). ئەتاتورک کاتێک تەمەنی گەیشتبوو بە حەوت ساڵان، باوکی مرد.[٣٧] دواتر دایکی حەزی بەوە بووە کە کوڕەکەی بچێتە ناو بواری بازرگانی، بەڵام ئەتاتورک بەبێ ڕاوێژکردن بە ماڵەوە ئەوا لە ساڵی ١٨٩٣ پەیوەندی کردووە بە قوتابخانەی سەربازیی سالۆنیکا. لە ساڵی ١٨٩٦، ئەتاتورک چووەتە ناو دواناوەندی سەربازیی مۆناستیر (لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا دەکەوێتە شاری بیتۆلا، مەقدۆنیای باکوور). لە ١٤ی ئازاری ١٨٩٩،[٣٨] ئەتاتورک بەھاوڕێیەتی لەگەڵ ھەریەکە لە عەلی فوئاد و لووتفی موفیت چوو بۆ ئەکادیمیای سەربازیی عوسمانی لە ناوچەیەک لە شاری قوستەنتینە (ئەمڕۆ: ئەستەمبوڵ)، دواتر لە ساڵی ١٩٠٢ لە ئەکادیمیاکە دەردەچێت. ھەروەھا لە ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٥ لە کۆلێجی سەربازیی عوسمانی دەرچووە.[٣٨]

ژیانی سەربازی

[دەستکاری]

دەستپێک

[دەستکاری]

بەماوەیەکی کورت دوای تەواوکردنی خوێندن، بەھۆی بەشداریکردنی لە چەند چالاکی و ڕێپێوانێک دژی دەسەڵاتی شاھانە دەستگیرکرا. دوای چەند مانگێک بەھەوڵی بەڕێوبەری قوتابخانەکەی، ڕەزا پاشا ئازادکرا.[٣٩] دوای ئازادبوونی، ئەتاتورک ئەرکی ئەوەی خرایە سەرشان کە بچێتە ناو سوپای پێنجەم لە دیمەشق ئەمەش وەک یەکێک لە ستافەکانی کاپتنێک بوو.[٤٠] لەو دەمە ئەتاتورک چووە پاڵ کۆمەڵەیەکی شۆڕشگێریی بچووک کە بەنھێنی کاریان دەکرد بە سەرکردایەتی بازرگان مستەفا جانتەکین، ناوی کۆمەڵەکەش ئازادی و نیشتمان بوو. لە ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٠٧، پلەی کەمال ئەتاتورک بەرزکرایەوە بۆ کاپتنی باڵا ھەروەھا لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵ، گواسترایەوە بۆ بنکەی سەرەکی سوپای سێیەم لە ماناستر.[٤١] ئەتاتورک چووەتە ناو کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی (یەکێتیی و پێشکەوتن)، بەئەندامی ژمارە ٣٢٢، لەگەڵ ئەوەشدا دوای چەند ساڵێک ئەوا بۆچوونەکانی لەگەڵ پارتەکە بوونە دژییەک و بەکەسێکی ئۆپۆزسیۆنی ناو پارتەکە دادەنرا ئەمەش بەوەی بەردەوام ڕەخنەی ھەبوو لە سیاسەت و کارەکانی سەرکردایەتی کۆمەڵەکە. لە ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٠٨، بوو بە پشکنەر لە ھێڵی ئاسنینی دەوڵەتی عوسمانی لە ڕۆژھەڵاتی ڕومێلیا.[٤٢] لە تەممووزی ١٩٠٨، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە ناو شۆڕشی لاوانی تورک کە تێیدا دەسەڵاتیان لە سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم سەند و دەستووری وڵاتان بۆ دەستووری ساڵی ١٨٧٦ گەڕاندەوە.

کەمال پێشنیارێکی ئەوەی دا کە سوپا لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسیی جیابکرێتەوە، ئەم پێشنیارە بەلای کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی پەسەند نەبوو ھەربۆیە ناوبراویان دوور خستەوە بۆ ویلایەتی تریپۆلیتانیا (لیبیای ئەمڕۆ، ئەوکاتە ناوچەیەک بوو لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی) ئەمەش بۆ ئەوەی کاربکات لەسەر سەرکوتکردنی یاخیبوونە خێلەکییەکانی ناوچەکە،[٤٣] ئەم دوورخستنەوەیە تاکوو ساڵی ١٩٠٨ بوو. بە قسەی میکوش ئەوا ئەتاتورک خۆبەخشانە ئەم ئەرکەی لەسەر بوو. کەمال لە سەرکوتکردنی ئەم شۆڕش و جووڵانەوە سەرکەوتوو بوو بەمەش لە کانوونی دووەمی ١٩٠٩ گەڕایەوە قوستەنتینییە. لە نیسانی ١٩٠٩ لە قوستەنتینە گرووپێکی دژە-شۆڕش دامەزرا. ئەتاتورک لە سەرکوتکردنی شۆڕشەکانی ئەو دەمە ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا.[٤٤]

لە ساڵی ١٩١٠، کەمال بانگکرا بۆ ئەوەی بچێتە ھەرێمی ئەلبانیای عوسمانی.[٤٥][٤٦] لەو دەمە عیسا بۆلەتینی ڕێبەرایەتی سەرھەڵدانەکانی ئەلبانیای دەکرد لە کۆسۆڤۆ، ھەروەھا لە شۆڕشی ئەلبانیش.[٤٧][٤٨] ھەر لەو ساڵەدا، ئەتاتورک چاوی کەوت بە ئەکرەم ڤلۆرا دەسەڵاتداری ئەلبانی، سیاسی، نووسەر ھەروەھا یەکێکیش بوو لە پشتیوانە سەرەکییەکان بۆ سەربەخۆیی ئەلبانیا.[٤٩][٥٠] لە ساڵی ١٩١١، بۆ ماوەیەکی کەم کەمال کرایە وەزیری جەنگ لە قوستەنتینە.

جەنگی تورک-ئیتالی (١٩١١–١٢)

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩١١، کەمال ئەتاتورک خۆبەخشانە لە جەنگی ئیتالی-تورک بەشداری کرد،[٥١] جەنگەکە لە ویلایەتی ترابلووس بوو (لیبای ئەمڕۆ).[٥٢] ئەو لە ناوچەکانی نزیک دەرنا و تەبروق بەشدار بوو.[٥٣] ئیتالیا بە ھێزی ١٥٠ ھەزار پیاو؛[٥٤] بەرامبەر بە ٢٠ ھەزار لە تیرەی بەدەوییەکان و ٨٠٠٠ تورک جەنگا.[٥٥] بەماوەیەکی کورت بەر لەوەی کە ئیتالیا ئەم جەنگە ڕابگەیەنێت، ئەوا دەوڵەتی عوسمانی بەشێکی زۆر لە ھێز و چەکەکانی لیبای بردە ویلایەتی یەمەن بۆ ئەوەی یاخیبووەکانی ئەوێ سەرکوت بکات، بەھۆی ئەمەشەوە عوسمانییەکان لە جەنگی بەرامبەر ئیتالیا دۆڕان. لەلایەکی دیکەشەوە ھێزەکانی بەریتانیا کە سنووری ھەرێمەکانی میسر و سوودانی عوسمانییان گرتبوو ئەوا ڕێگەیان نەدەدا لە سنووری ئەوانەوە ھێز و چەکی عوسمانی بگاتە لیبیا. سەربازە عوسمانییەکانی لەنێویاندا ئەتاتورک لەوانەیە بە جلوبەرگی عەرەبەوە چووبن بۆ لیبیا (سەرباری مەترسی زیندانیکردنیان لە ئەگەری گیرانیان لەلایەن دەسەڵاتی بەریتانییەوە)یانیش بەھۆی ئەو کەشتییە زۆر کەمانەی کە بەردەست بوون لەو کاتە (ئیتالییەکان کە ھێزی دەریایی باڵایان ھەبوو، بە چڕی ڕێگا دەریایییەکانیان بۆ تەرابلوس کۆنترۆڵ کرد بوو). بەڵام سەرەڕای ھەموو سەختییەکان، ھێزەکانی ئەتاتورک لە لیبیا لە چەندین بۆنەدا توانیان ئیتالییەکان بەرپەرچ بدەنەوە، وەک لە شەڕی تۆبروک لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩١١.

لە شەڕی دێرنا لە ١٦–١٧ی کانوونی دووەمی ١٩١٢، لەکاتێکدا ئەتاتورک ھێرشی دەکردە سەر قەڵای قەسری ھارون کە لەژێر کۆنترۆڵی ئیتالیادا بوو، دوو فڕۆکەی ئیتاڵی بۆمبیان خستە سەر ھێزەکانی عوسمانی؛ بەردێک لە باڵەخانەیەکی ڕووخاودا کەوت و بە چاوی چەپی ئەتاتورک کەوت، ئەمەش بووە ھۆی تێکچوونی ھەمیشەیی شانەکانی چاوی، بەڵام بینینی بەتەواوی لە دەست نەدا. دواتر نزیکەی مانگێک چارەسەری پزیشکی وەرگرت. لە ٦ی ئازاری ١٩١٢دا، ئەتاتورک بووە فەرماندەی ھێزەکانی عوسمانی لە دێرنە. تا کۆتایی جەنگی ئیتالیا-تورکیا لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩١٢دا توانی بەرگری لە شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری بکات. دواتر ئەتاتورک، ئەنوەر بەی و فەتحی بەی گەڕانەوە دەوڵەتی عوسمانی ئەمەش دوای ئەوەی لە کۆتاییدا بە ئیتالییەکان دۆڕان. لە ئەنجامی ئەم جەنگدا، دەوڵەتی عوسمانی ناوچە و شارەکانی تەڕابلووس، فیزان و بەرقەی لە دەستدا بۆ شانشینی ئیتالیا.[٥٦] دوای دە ڕۆژ پەیمانی ئۆوچی لە شاری لۆزان واژووکرا، ئەمەش دوای ئەوەھات کە ئیتالییەکان دەیان ویست سوود لە باروودۆخی ئەو سەرکەوتنەیان وەربگرن.[٥٦]

جەنگی جیھانیی یەکەم (١٩١٤–١٩١٨)

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩١٤، دەوڵەتی عوسمانی ھاتە ناو جەنگی جیھانیی یەکەم و لە شەڕەکانی ناوچە ئەورووپییەکان و ڕۆژھەڵاتی ناوین بەشداری کرد، لەو جەنگەدا عوسمانییەکان بوونە ھاوپەیمانی ھێزە ناوەندییەکان لە پاڵ ئیمپراتۆریەتیی ئاڵمانی، بولگاریا، نەمسا-ھەنگاریا. لەو کاتەدا، ئەتاتورک ئەرکی ڕێکخستن و فەرماندەیی فیرقەی نۆزدەھەمی پەیوەست بە سوپای پێنجەم لە کاتی شەڕی گالیپۆلی پێدرا. ئەو بوو بە فەرماندەی ھێزەکانی ھێڵی پێشەوە، ئەمەش دوای ئەوە بوو کە بە دروستی پێشبینی کرد کە ھاوپەیمانان لە کوێ ھێرش دەکەن، ئەتاتورک پێگەی خۆی گرت لەو پۆستە تا ئەو دەمەی کە پاشەکشەیان کرد. ئەتاتورک تا ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩١٦ لە ئەدیرنە خزمەتی سەربازیی کردووە، دواتر بۆ فەرماندەیی فەیلەقی شازدەھەمی سوپای دووەم دەستنیشانکرا و دوای ئەوەی ھێرشە بەرفراوانەکەی ڕووسیا گەیشتە شارە سەرەکییەکانی ئەنادۆڵ، ڕەوانەی کەمپەینی قەفقاز کرا، ئەمەش دوای ھێرشە بەرفراوانەکەی ڕووسیا بوو کە گەیشتە شارە سەرەکییەکانی ئەنادۆڵ. لە ٧ی ئابدا، سەربازەکانی کۆکردەوە و ھێرشێکی بەرپەرچدانەوەی ئەنجامدا. دوو لە فیرقەکانی شارەکانی بیتلیس و مووشیان گرت.[٥٧][٥٨]

دواتر حکوومەتی یەکێتیی و پێشکەوتن (CUP) لە قوستەنتینییە، پێشنیازی دامەزراندنی سوپایەکی نوێ لە حیجاز و دانانی ئەتاتورک وەک فەرماندەی ئەو سوپایە کرد، بەڵام ئەتاتورک پێشنیازەکەی ڕەتکردەوە و دواتریش ھەرگیز ئەم سوپایە دانەمەزرا.[٥٩] بەڵکو لە ٧ی ئازاری ١٩١٧دا، ئەتاتورک لە فەرماندەیی فەیلەقی شازدەھەمەوە بەرزکرایەوە بۆ فەرماندەیی گشتی سوپای دووەم، لەو دەمە ھەر زوو سوپای ڕووس کشانەوە کاتێک شۆڕشی ڕووسیا سەریھەڵدا.[٦٠][٦١]

لە تەممووزی ١٩١٧ وەک فەرماندەیی سوپای حەوتەم دامەزرا، لە ٧ی ئابی ١٩١٧دا جێگەی فەوزی پاشای گرتەوە، کە لەژێر فەرماندەیی گرووپی سوپای یڵدرم سەر بە ژەنەڕاڵی ئەڵمانی ئێریچ ڤۆن فالکنھاین بوو (بەڵام دوای ئەوەی ھێزەکانی ئینگلیز توانیان ئوورشەلیم بگرن، ئەوا ئۆتۆ لیمان ڤۆن ساندەرس شوێنی ئێرچی گرتەوە وەک فەرماندەی سوپای یڵدرم لە سەرەتاکانی ١٩١٨).[٦٢][٦٣] دوای ڕەتکردنەوەی چەند پێشنیازێکی سەربازیی، ئەوا ئەتاتورک دەستی لە کار کێشانەوە و گەڕایەوە قوستەنتینە.[٦٣] لەوێدا ئەرکی یاوەریکردنی شازادەی جێنشین (سوڵتانی داھاتوو) محەممەد وەحیدەدین پێسپێردرا لە گەشتە شەمەندەفەرەکەیدا بۆ نەمسا-ھەنگاریا و ئەڵمانیا.[٦٣]

کاتێک محەممەدی شەشەم لە تەممووزی ١٩١٨ بوو بە سوڵتانی نوێی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، ئەتاتورکی بانگ کرد بۆ قوستەنتینیە و دوای چەندین کۆبوونەوە لە مانگەکانی تەممووز و ئابی ١٩١٨، دووبارە بۆ فەرماندەیی سوپای حەوتەم لە فەلەستین ڕاسپێردرا.[٦٤] ئەتاتورک لە ٢٦ی ئابی ١٩١٨ گەیشتە حەلەب، پاشان بەرەو باشوور بەردەوام بوو تا بنکەی سەرەکیی خۆی لە نابلوس. سوپای حەوتەم بەشی ناوەندیی ھێڵەکانی پێشەوەی بەدەستەوە بوو. لە ١٩ی ئەیلوولدا، لە سەرەتای شەڕی مەگیدۆدا، سوپای ھەشتەم لایەنی کەنار دەریاکانی گرتبوو بەڵام لەیەک کەوتن و لیمان پاشا فەرمانی بە سوپای حەوتەمی کرد کە بەرەو باکوور بکشێنەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە ھێزی بەریتانی بکەن لە گرتنی ڕووباری ئەردەن. دواتر ئەم پلانە لە ٢١ی ئەیلوولی ١٩١٨، بەھۆی بۆردومانی ئاسمانی بەریتانیا لەناوچوو.[٦٥] لەو دەمە، سوپای عوسمانی تەنیا توانی بەرگری لە حەلەب بکات.[٦٦]

دواتر، شەڕەکە لە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩١٨ بە ئاگربەستی مودرۆس کۆتایی ھات. ھەموو سەربازانی ئەڵمانیا و نەمسا-ھەنگاریا لە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا کاتێکی زۆریان پێدرا بۆ کشانەوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمدا ئەتاتورک بۆ فەرماندەیی گرووپی سوپای یڵدرم دەستنیشانکرا و جێگەی لیمان ڤۆن ساندەرز گرتەوە.[٦٣]

سەرۆکایەتی

[دەستکاری]

لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری تورکیا، ھەوڵەکان بۆ مۆدێرنکردنی ئەو وڵاتە دەستی پێکرد. حکوومەتی نوێ شیکاری بۆ دامەزراوە و دەستوورەکانی وڵاتە ڕۆژاواییەکانی وەک فەڕەنسا، سوید، ئیتالیا و سویسرا کرد و لەگەڵ پێداویستی و تایبەتمەندییەکانی نەتەوەی تورکدا گونجاندیان. بەھۆی کەم شارەزاییانەوە لە نیازەکانی ئەتاتورک، خەڵکی دڵخۆشبوون و پێیان وابوو کە دەگەڕێتەوە سەرەتاکانی سەردەمی خەلافەتی ڕاشدین.[٦٧] ئەتاتورک پلەی سیاسیی بە ھەریەکە لە فەوزی چاکماک، کازم ئۆزلاپ و عیسمەت ئینۆنو بەخشی تاکوو دەست بکەن بە چاکسازییەکان. سوودی لە ناوبانگەکەی وەک سەرکردەیەکی سەربازی وەرگرت و ساڵانی دواتر تا مردنی لە ساڵی ١٩٣٨دا بە دامەزراندنی چاکسازی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بەسەر برد. بەم کارە کۆمەڵگای تورکی لە ھەستکردن بەخۆی وەک بەشێکی موسڵمان لە ئیمپراتۆریەتێکی فراوان گۆڕی بۆ دەوڵەتێکی نەتەوەیی مۆدێرن و سێکولاریزم.[٦٨]

سیاسەتی ناوخۆیی

[دەستکاری]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ داڕێژە:Lang-ota
    He was known for most of his lifetime as Mustafa Kemal, but is referred to in this article as Atatürk for readability reasons.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ID card from 1934
  2. ^ ID card from 1935
  3. ^ «Atatürk, Kemal»، World Encyclopedia (بە ئینگلیزی)، Philip's، ٢٠١٤، doi:١٠.١٠٩٣/acref/٩٧٨٠١٩٩٥٤٦٠٩١.٠٠١.٠٠٠١، ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٥٤٦٠٩-١، لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە
  4. ^ Books، Market House Books Market House (٢٠٠٣)، Books، Market House (ed.)، «Atatürk, Kemal»، Who's Who in the Twentieth Century (بە ئینگلیزی)، Oxford University Press، doi:١٠.١٠٩٣/acref/٩٧٨٠١٩٢٨٠٠٩١٦.٠٠١.٠٠٠١، ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٢٨٠٠٩١-٦، لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە
  5. ^ Harold Courtenay Armstrong Gray Wolf, Mustafa Kemal: An Intimate Study of a Dictator. page 225
  6. ^ EINSTEIN AND ATATURK (Part 1), National Geographic Society Newsroom ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Zürcher, Turkey: a modern history, 142
  8. ^ Mastering Modern World History by Norman Lowe, second edition
  9. ^ Türkiye'nin 75 yılı, Tempo Yayıncılık, İstanbul, 1998, pp. 48, 59, 250
  10. ^ Sofos، Umut Özkırımlı & Spyros A. (٢٠٠٨). Tormented by history: nationalism in Greece and Turkey. New York: Columbia University Press. لاپەڕە ١٦٧. ژپنک ٩٧٨٠٢٣١٧٠٠٥٢٨.
  11. ^ Toktaş، Şule (٢٠٠٥). «Citizenship and Minorities: A Historical Overview of Turkey's Jewish Minority». Journal of Historical Sociology. ١٨ (4): ٣٩٤–٤٢٩. doi:١٠.١١١١/j.١٤٦٧-٦٤٤٣.٢٠٠٥.٠٠٢٦٢.x. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  12. ^ Jongerden، Joost؛ Verheij، Jelle، eds. (٣ی ئابی ٢٠١٢). Social relations in Ottoman Diyarbekir, 1870–1915. Leiden: Brill. لاپەڕە ٣٠٠. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٠٤-٢٢٥١٨-٣.
  13. ^ Kieser، Hans-Lukas، ed. (٢٠٠٦). Turkey beyond nationalism: towards post-nationalist identities (چاپی [Online-Ausg.]). London: Tauris. لاپەڕە ٤٥. ژپنک ٩٧٨١٨٤٥١١١٤١٠. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  14. ^ Öktem، Kerem (٢٠٠٨). «The Nation's Imprint: Demographic Engineering and the Change of Toponymes in Republican Turkey». European Journal of Turkish Studies (7). doi:١٠.٤٠٠٠/ejts.٢٢٤٣. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  15. ^ Aslan، Senem (٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩). «Incoherent State: The Controversy over Kurdish Naming in Turkey». European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (10). doi:١٠.٤٠٠٠/ejts.٤١٤٢. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە. the Surname Law was meant to foster a sense of Turkishness within society and prohibited surnames that were related to foreign ethnicities and nations
  16. ^ «Mustafa Kemal Atatürk'ün Nüfus Hüviyet Cüzdanı. (24.11.1934)». www.isteataturk.com. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  17. ^ «Turkey commemorates Atatürk on 78th anniversary of his passing». Hürriyet Daily News (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  18. ^ Méropi Anastassiadou؛ Méropi Anastassiadou-Dumont (١٩٩٧). Salonique, 1830–1912: une ville ottomane à l'âge des Réformes. BRILL. لاپەڕە ٧١. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٠٤-١٠٧٩٨-٤.
  19. ^ Cemal Çelebi Granda (٢٠٠٧). Cemal Granda anlatıyor. Pal Medya ve Organizasyon. ژپنک ٩٧٨-٩٩٤٤-٢٠٣-٠١-٢. [پەڕە پێویستە]
  20. ^ Andrew Mango Atatürk: The Biography of the Founder of Modern Turkey, Overlook Press, 2002, ISBN 978-1-58567-334-6, p. 25-27, p.27ff. – "Feyzullah's family is said to have come from the country near Vodina (now Edhessa in western Greek Macedonia). The surname Sofuzade, meaning 'son of a pious man', suggests that the ancestors of Zübeyde and Ali Rıza had a similar background. Cemil Bozok, son of Salih Bozok, who was a distant cousin of Atatürk and, later, his ADC, claims to have been related to both Ali Rıza's and Zübeyde's families. This would mean that the families of Atatürk's parents were interrelated. Cemil Bozok also notes that his paternal grandfather, Safer Efendi, was of Albanian origin. This may have a bearing on the vexed question of Atatürk's ethnic origin. Atatürk's parents and relatives all used Turkish as their mother tongue. This suggests that some at least of their ancestors had originally come from Turkey, since local Muslims of Albanian and Slav origin who had no ethnic connection with Turkey spoke Albanian, Serbo-Croat or Bulgarian, at least so long as they remained in their native land. But in looks Atatürk resembled local Albanians and Slavs.[...] But there is no evidence that either Ali Riza or Zübeyde was descended from such Turkish nomads." page 28; "It is much more likely that Atatürk inherited his looks from his Balkan ancestors.[...] But Albanians and Slavs are likely to have figured among his ancestors."
  21. ^ Mango, Andrew, Atatürk: the biography of the founder of modern Turkey, (Overlook TP, 2002), p. 27.
  22. ^ Jackh, Ernest, The Rising Crescent, (Goemaere Press, 2007), p. 31, Turkish mother and Albanian father
  23. ^ Isaac Frederick Marcosson, Turbulent Years, Ayer Publishing, 1969, p. 144.
  24. ^ Falih Rıfkı Atay, Çankaya: Atatürk'ün doğumundan ölümüne kadar, İstanbul: Betaş, 1984, p. 17. (تورکی)
  25. ^ Vamık D. Volkan & Norman Itzkowitz, Ölümsüz Atatürk (Immortal Atatürk), Bağlam Yayınları, 1998, ISBN 975-7696-97-8, p. 37, dipnote no. 6 (Atay, 1980, s. 17)
  26. ^ Cunbur, Müjgân. Türk dünyası edebiyatçıları ansiklopedisi, 2. cilt (2004), Atatürk Kültür Merkezi Başkanlığı: "Babası Ali Rıza Efendi (doğ. 1839), annesi Zübeyde Hanımdır, baba dedesi Hafız Ahmet Efendi, 14–15. yy.da Anadolu'dan göç ederek Makedonya'ya yerleşen Kocacık Yörüklerindendir."
  27. ^ Kartal, Numan. Atatürk ve Kocacık Türkleri (2002), T.C. Kültür Bakanlığı: "Aile Selânik'e Manastır ilinin Debrei Bâlâ sancağına bağlı Kocacık bucağından gelmişti. Ali Rıza Efendi'nin doğum yeri olan Kocacık bucağı halkı da Anadolu'dan gitme ve tamamıyla Türk, Müslüman Oğuzların Türkmen boylarındandırlar."
  28. ^ Dinamo, Hasan İzzettin. Kutsal İsyan: Millî Kurtuluş Savaşı'nın Gerçek Hikâyesi, 2. cilt (1986), Tekin Yayınevi.
  29. ^ «Mustafa Kemal Ataturk – memorial museum in village Kodzadzik (Коџаџик) in Municipality Centar Zupa (Центар Жупа)». Macedonia Travel Blog. ٢٤ی ئایاری ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  30. ^ Jackh, Ernest, The Rising Crescent, (Goemaere Press, 2007), p. 31, Turkish mother and Albanian father
  31. ^ Isaac Frederick Marcosson, Turbulent Years, Ayer Publishing, 1969, p. 144.
  32. ^ Afet İnan, Atatürk hakkında hâtıralar ve belgeler, Türk Tarih Kurumu Basımevi, 1959, p. 8.
  33. ^ «Mustafa Kemal Atatürk». Turkish Embassy website. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  34. ^ Ali Fuat Cebesoy, Sınıf arkadaşım Atatürk: okul ve genç subaylık hâtıraları, İnkılâp ve Aka Kitabevleri, 1967, p. 6. Benim adım Mustafa. Senin adın da Musfata. Arada bir fark olmalı, ne dersin, senin adının sonuna bir de Kemal koyalım.
  35. ^ Rustow، Dankwart A. (١٩٦٨). «Atatürk as Founder of a State». Daedalus. ٩٧ (3): ٧٩٣–٨٢٨. ISSN ٠٠١١-٥٢٦٦. JSTOR ٢٠٠٢٣٨٤٢ – لەڕێگەی JSTOR.
  36. ^ Mango, Atatürk, p. 37.
  37. ^ Bernd Rill: Kemal Atatürk. Rowohlt, Reinbek 1985
  38. ^ ئ ا T. C. Genelkurmay Harp Tarihi Başkanlığı Yayınları, Türk İstiklâl Harbine Katılan Tümen ve Daha Üst Kademelerdeki Komutanların Biyografileri, Ankara: Genkurmay Başkanlığı Basımevi, 1972, p. 1. (تورکی)
  39. ^ Falih Rıfkı Atay: Çankaya, Pozitif Yayınları, İstanbul, 2004 ISBN 975-6461-05-5
  40. ^ T. C. Genelkurmay Harp Tarihi Başkanlığı Yayınları, Türk İstiklâl Harbine Katılan Tümen ve Daha Üst Kademelerdeki Komutanların Biyografileri, Ankara: Genkurmay Başkanlığı Basımevi, 1972, p. 1. (تورکی)
  41. ^ T.C. Genelkurmay Başkanlığı Yayınları, ibid, p. 2.
  42. ^ T.C. Genelkurmay Başkanlığı Yayınları, ibid, p. 2.
  43. ^ Falih Rıfkı Atay: Çankaya, Pozitif Yayınları, İstanbul, 2004 ISBN 975-6461-05-5
  44. ^ Patrick Kinross: Rebirth of a Nation (translation Ayhan Tezel), Sander yayınları, İstanbul, 1972 p.68
  45. ^ «1910, Albania broke a major uprising. Minister of War, Shefqet Mahmut Pasha, was personally involved in its printing. For this purpose decided to call his war headquarters Qemali Mustafa who was known as one of the generals prepared and laid him drafting the plan of operations. Mustafa at this time was in the Fifth Army Headquarters in Salonica». Albania.dyndns.org. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  46. ^ «Mustafa Atatürk had assisted in the military operation in Albania in 1910». Zeriyt.com. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  47. ^ «1912 | Aubrey Herbert: A Meeting with Isa Boletini». Albanianhistory.net. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  48. ^ Enstehung und Ausbau der Königsdiktatur in Albanien, 1912–1939 Von Michael Schmidt-Neke
  49. ^ «I remember well the meeting very interesting, I had casually with Mustafa Qemali in 1910, at the time, still a mere lieutenant». Albislam.com. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  50. ^ KUJTIME nga: Eqrem Bej Vlora. Ekrem Bey Vlora, Lebenserinnerungen – Teilband II: 1912–1925
  51. ^ Landau، Jacob M. (١٩٨٤). Atatürk and the Modernization of Turkey (بە ئینگلیزی). Boulder: Westview Press. لاپەڕە ١٧. ژپنک ٠٨٦٥٣١٩٨٦٣.
  52. ^ Jacob M. Landau, (1984), p. 48
  53. ^ Landau، Jacob M. (١٩٨٤). Atatürk and the Modernization of Turkey (بە ئینگلیزی). Boulder: Westview Press. لاپەڕە ١٧. ژپنک ٠٨٦٥٣١٩٨٦٣.
  54. ^ William Henry Beehler, The History of the Italian-Turkish War, page 96
  55. ^ Beehler, page 14
  56. ^ ئ ا Erik Goldstein (٢٠٠٥). Wars and Peace Treaties: 1816 to 1991. Routledge. لاپەڕە ٣٧. ژپنک ٩٧٨١١٣٤٨٩٩١٢٨.
  57. ^ Lengyel, They called him Atatürk, 68
  58. ^ Patrick Kinross, Atatürk: The Rebirth of a Nation, 100
  59. ^ Ana Britannica (1987) Vol. 2 (Ami – Avr): Atatürk, Mustafa Kemal. Page: 490.
  60. ^ Ana Britannica (1987) Vol. 2 (Ami – Avr): Atatürk, Mustafa Kemal. Page: 490.
  61. ^ Lengyel, They called him Atatürk, 68
  62. ^ Ana Britannica (1987) Vol. 2 (Ami – Avr): Atatürk, Mustafa Kemal. Page: 490.
  63. ^ ئ ا ب پ Ana Britannica (1987) Vol. 2 (Ami – Avr): Atatürk, Mustafa Kemal. Page: 490.
  64. ^ Jäschke، Gotthard (١٩٧٥). «Mustafa Kemal und England in Neuer Sicht». Die Welt des Islams. ١٦ (1/4): ١٦٩. doi:١٠.٢٣٠٧/١٥٦٩٩٥٩. ISSN ٠٠٤٣-٢٥٣٩. JSTOR ١٥٦٩٩٥٩.
  65. ^ «RAF History – Bomber Command 60th Anniversary». Raf.mod.uk. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  66. ^ Patrick Kinross, Rebirth of a Nation (translation Ayhan Tezel), Sander yayınları, İstanbul, 1972 p.210
  67. ^ Mango, Atatürk, 394
  68. ^ Baten, Jörg (٢٠١٦). A History of the Global Economy. From 1500 to the Present. Cambridge University Press. لاپەڕە ٢٢٦. ژپنک ٩٧٨١١٠٧٥٠٧١٨٠.