تیرەی ئیمامی
ڕواڵەت
(لە ئیمامیەوە ڕەوانە کراوە)
ئیمامی یەکێک لە هۆزە گەورە و گرینگەکانی جافە کە لە ناوچەی جوانڕۆ و سنووری کوردستانی ئێران و عێراق ئەژین. ڕەسەنی ئەم هۆزە ئەگەڕێتەوە بۆ کەسێک بەناوی «ئیمام ئاغە»، لەو ئەو کاتە کە میرعەبدووڵڵای میراولی کچی خۆی مارەی ئەم دەکات، لە گوێی چۆمی سیروان هەندێ گوندیان ئەداتێ کە تیابژین، لەبەر ئەمەیە کە ناوی ئەم هۆزە ئیمامی کە لە ناوی ئیمام ئاغە گیراوە.
ئەم هۆزە پاییز و زستانان بەرەو شوێنە گەرمانیەکان وەکوو: دڕۆلە، کولور، لاوران و... ڕێ ئەکەوتن و کاتی بەهار و هاوین بەرەو کوێستان و هەوارگەکان وەکوو: شاهۆ، ماکوان، مەیگۆڕێ، سوروان و... دەهاتنەوە. دوای شەڕی ئێران و عێراق خەلکی ئەم هۆزە لە گوندێک دانیشتو بوون و بەرەبەرە شاری بانەوڕێیان پێکهاورد. ئیستەش زۆربەی ئەم هۆزە لە شاری بانەوڕێ ئەژین و هەندی تریان لە کوردستانی عێراق و شوێنانیتر زیان بەسەر ئەبەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- هۆزی ئیمامی، وشەنامەی پارسی ویکی.
- مەلا ساڵح، حەکیم دیوانی یوسف بەگی ئیمامی چاپهمهنی و ئۆفسێتی پهیڤ، ٢٠٠٩ ١٤١ پەڕە
- خالیدی مەکی، محەممەد جاذبههای گردشگری اورامانات کرمانشاه: مؤسسه فرهنگی، هنری و سینمایی کوثر، ١٤ی بەهمەنی ١٣٨٣ی هەتاوی ١٤٤ پەڕە (مصور) ISBN ٩٦٤٧٠٣١٦٦١ Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیرەی ئیمامی تێدایە. |