تاوگۆزی
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Pagetype/setindex' not found.ە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
تاوگۆزی ناوی ھۆزێکی کوردە، یەکێکیشە تیرەکانی هۆزی جاف [١]لە ھەردوو کوردستانی ڕۆژھەڵات و باشوور.
ناوچەکەیان کە پێی دەوترێت "ناوچەی تاوگۆزی" دەکەوێتە سەر سنووری ھەردوو ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان، لە ڕۆھەڵات دەکەوێتە بەر ھەردوو شارستانی جوانڕۆ بەخشی کڵاش - شەروێنە، و سەلاسی باوەجانی بەخشی ناوەندیی تازاوە لە پارێزگای کرماشان، دراوسێیە لەگەڵ ھۆزەکانی باوەجانی، قوبادی، ئیمامی، کڵاشی و گوندی مزران. ھەرچی لە باشووریشە ناوچەکەیان دەکەوێتە سنووری ناحیەی بەمۆ لە پارێزگای ھەڵەبجە و قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی و ناحیەی سیروان لە پارێزگای ھەڵەبجە، لەگەڵ ھۆزەکانی شەمێرانی، باوایی، شەرەفبەیانی، نەورۆڵی، ھارونی و گڵێجاڵی ھاوسنوورن. شاعیری بەناوبانگی کورد،مەولەوی لەم ھۆزەیە، و گۆڕەکەی لە گوندی سەرشاتەی سەرووە لە ناوچەکەیان لە باشووری کوردستان.
گوندەکان
[دەستکاری]ھۆزی تاوگۆزی خاوەنی نزیکەی ٣٥ گوندە، و نزیکەی ٢٠ گوند لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ١٥ گوندیش لە باشووری کوردستان.
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
[دەستکاری]ئەم حەوت گوندەی خوارەوە دەکەونە دەڤەری تاوگۆزی تاوگۆز:
ئەم شەش گوندەی خوارەوە دەکەونە ناوچەی دۆڵی دەرە:
- بەشی ناوخاس
- ئالیخانی
- ھۆزی ستە
- ھەماجگە (ئاوایی بەشی حەمەجان)
- ملەکەوە
- پوینە (ئاوایی دەسێردی لە کوێستان، ناکەوێتە دۆڵی دەرە، بەڵام نزیکە) ئەم حەوت گوندەی خوارەوە دەکەونە گەرمەسێر:
- گەزەنە (ئاوایی بەشی ئەلیوەیس)
- دڕێمی
- بانینار (ئاوایی بەشی مەحموود)
- ئەشکێ (ئاوایی ھۆزی کوێخا)
- بناوەچ (ئاوایی دەسێردی لە گەرمەسێر)
- خازنۆک (ئاوایی ڕەجەوی)
- شێخ سێڵە (ئاوایی شێخ سێڵە گەورەدێیە، زۆربەی دانیشتووەکانی لە دەسێردی و ھۆزی کوێخا و دڕێمی پێک دێن)
باشووری کوردستان
[دەستکاری]- گمە
- پشتە
- قەڵپ
- مۆرتکە
- بانی بۆڵان
- زارێن
- کانی ژەنان
- سەرشاتەی خواروو
- سەرشاتەی سەروو
- پشتقەڵا
- گورگەچیا (ئەم گوندە دەکەوێتە دەڤەری شارەزوور)
- بێمارۆک
- بەشی عەلی
- گەڕاو
- دێ سوتک یان دێ سوتاو (ئەو گوندەیە کە کتێبخانەکەی مەولەوی تێدا سوتا).
ئەگەرچی گوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی بە شێوەیەکی بەرچاو ئاوەدانن و تاوگۆزییەکان زۆرێکیان گوندنشینن، بەڵام ژمارەیەکی زۆریشیان بە شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا بڵاون و نیشتەجێن. لە ڕۆژھەڵات زۆربەی تاوگۆزییەکانی دانیشتووی شارەکانی: کرماشان، جوانڕۆ و تازاوەی سەلاس، لە باشووریش لە شارەکانی: ھەڵەبجە، سلێمانی، دەربەندیخان، سیروان، ھەڵەبجەی تازە و لە ھەولێریش: بنەسڵاوە، کەسنەزان و کەلار، بەڵام بە شێوەیەکی فراوان لە زەڕایەن کە زۆربەی دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیە تاوگۆزین.
لەمەڕ جوگرافیای سروشتییەوە دەوڵەمەندە و خاوەنی سەرجەم ڕەگەزەگانی جوگرافیایە وەک چیا، زنجیرەچیا، گرد، چەم و دۆڵ، دەشت، کانی و دەریاچە، ڕووبار، دورگە و ڕووەک و گژوگیای سروشتی، چیای بێزەل و سورمەر و زنجیرەچیاکانی زەواڵی و خۆشک و بەمۆ بەسنوری ڕۆژھەڵاتی دەڤەرەکەدا و ھتد.. و لوتکەچیاکانی سورمەر و دووبرا دەکەونە ئەم ناوچەیەوە. ڕووبارەکانی زمکان، کاسمان و سیروان بە ناوچەی تاوگۆزیدا تێپەڕ دەبن و ھەر لە ناوچەی تاوگۆزیدا یەک دەگرن لە[دورگەی ملەھاڵە] کەپێشتر پێی وتراوە (شەتەکە) کەناوی ھەردوو گوندی سەرشاتەکان لەو ناوەوە وەرگیراوە بۆ پێکھێنانی دەریاچەی دەربەندیخان. ھەروەھا خاوەنی چەندین ھاوینەھەوارە وەک: ھاوینەھەواری پوینە، ھووکانی و تاریکە، لە ڕۆژھەڵات، لە باشووری: بێمارۆک، پشتقەڵا و.. ھتد. لەڕوی ئابوریشە دەڤەرێکی باشە بۆ لەوەڕداری و بەخێوکردنی ئاژەڵ و کشتوکاڵ کردن و بەدەست ھێنانی بەرھەمە خۆڕسکە وەرزیەکانی ساڵ جگە لە بەرھەمی بنێشت و ڕاوەماسی و زۆری تر. وە [مەرزی پشتە] حاڵی حازر لە ھەوڵی ئەوەدان بکرێت بە نێو دەوڵەتی دەکەوێتە ئەم سنورەوە. لەڕوی نیشتمانپەروەری و گیانفیدای نیشتمان خاوەنی سەدان شەھیدە بۆ ئازادی و ڕزگاری گەلی کورد لە ژێر دەستەیی و ستەمی وڵاتە دراوسێکانی...
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ پشتیوان ئەکبەر حەفتاچەشمەیی, Kurdipedia (Jan 30 2019). "باسێک دەربارەی ئێڵی جاف و هۆز و تیرەکانی". Kurdipedia.
{{cite web}}
: Check date values in:|date=
(help)CS1 maint: url-status (link)
کوردیپیدیا سەیید عەبدولقادر تاوگۆزی پیرخدری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تاوگۆزی تێدایە. |