وەڵەبەگی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەڵەدبەگی بە وەڵەوەیش ناسراون کەریم بەگ لەپەرتوکەکەی ئاماژەی پێکردووە کەبەگزادەی جافن وەنەوەی (وەڵەدبەگن)خەڵکانی ڕۆشنبیر و ناوداری بەگزادەی جافن، زۆربەیان لە دەرەوەی کوردستان دەژین .

وەڵەدبەگی تیرەی وەڵەدبەگی لە تیرە ناسراو و مەزنەکانی جافی جوانڕۆیە، لە نێو جافی موڕادیی کوردستانی باشووریشدا چەند لق و پۆیەکی ھەیە.

وەڵەد بەگییەکان لە چەندین ناوچە و گوندی کوردستانی ئێراندا نیشتەجێن وەک: کرە، کرە قەلعە سفید، رەئیس، بناوجکو، کزازی، دەسرخ، حەسەن ئاباد، شەش بید، شاینگان، مامان، گراب دولت اباد علیا، نھر اب، علی اباد، بان شلە، خانم ئاباد، ھلول، گمشتر، تیلەکۆ، باویسێ، شێخ روزبھان، تەپە ڕەش، پشت کیلە، جیگران، چوتە.

سنووری باکووریان ناوچەی جوانڕۆیە، سنووری ڕۆژھەڵاتیان ناوچەی ڕوانسەرە، سنووری ڕۆژئاوایان ناوچەی قوبادییەکانە، سنووری باشووریان ناوچەکانی عەشیرەتەکانی گۆران و سنجاوییە. ئەم تیرەیە چەند ھۆزێک دەگرێتە خۆ: بەگزادەی وەڵە بەگی ناوی بەگزادەکانی وەڵەبەگی لە ناوی باپیرە گەورەیانەوە وەڵەد بەگ کوڕی سەیید ئەحمەدی گەورەوە ھاتووە و، ژمارەیان سەد خێزانە. ھەردوو مێژوونووس شمیم و محسنی دەربارەی ئەم خێڵە گوتوویانە:

جاران لە دیارترین و بەھێزترین خێڵەکانی جافی جوانڕۆ بوون و دەسەڵاتیان بەسەر ھەموویاندا ھەبوو، ھەرووەھا ھەردوو میرنشینی ئەردەڵان و گۆران نەیانتوانی ژێردەستەیان بکەن بۆیە ھەمیشە لە شەڕ و ململانێدا بوون (کتێبی تحفە الناصری لا/ 460)..

لە سەرۆکەکانی تیرەی وەڵە بەگی وەڵەد بەگ: ئەم زاتە بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکانی وەک (تاریخ مستورە خان کوردستانی و حدیقە ناصری) یەکێک بووە لە سەرکردە مەزنەکانی سەردەمی خۆی. ناوبراو لەگەڵ کوڕەکانیدا لەلایەن ئەمانوڵڵا خانی میری ئەردەڵانەوە بەندکران.

خۆی لە شاری سنەی پایتەختی میرنشینی ئەردەڵانیەکاندا بە زیندانیکراوی مایەوە، کوڕەکانیشی (ڕۆستەم بەگ و حەسەن بەگ) لە قەڵای قەسڵاندا زیندانی کرابون، ئەوجا پاش ساڵێک ئازاد کران.

ئەوەبوو بە مەبەستی ئاشتکردنەوەی وەڵەد بەگییەکان و دڵدانەوەیان، حسێن قولی خان کوڕی میری ئەردەڵان کچی وەڵەد بەگی خواست. وەڵەد بەگ بە ماوەیەکی کورت لە پاش ئازاد کردنی، کۆچی دوایی کرد.

دواتر نەوە و کوڕەزاکانی لە شاری سنەدا بە نیشتەجێی مانەوە ، بە خانەوادەی (مستوفی) ناویان دەرکرد. بەگشتی وەڵەبەگییەکان تا ساڵی 1300ک لە ململانێ و ناکۆکیی بەردەوامدا بوون لەگەڵ میرەکانی ئەردەڵاندا.

لە بەگزادە ناودارەکانی وەڵەبەگی: یەعقوب بەگی یەکەم، بارام بەگی گەورە، سەعید بەگی یەکەم، ڕۆستەم بەگ، فەتاح بەگی یەکەم، سۆفی بەگ، حاجی یەعقوب بەگ، سەردار ئەمجەد، فەتاح بەگ ئەمجەدی کوڕی یەعقوب بەگ,

سەبارەت بە فەتاح بەگ ئەمجەدی دەڵێین، ئەم زاتە یەکێک بووە لە بەگزادە ھەڵکەوتوو و ڕۆشنبیرەکانی وەڵەد بەگی کە بە دڵسۆزی و وەفادارییان بۆ گەل و ھۆزیان ناسراون.

شایەنی گوتنە، دوای ئەوەی داوود بەگی جاف، سەرۆکی خێڵی جاف، ساڵی 1959 پەنای بردە ئێران، ئەم فەتاح بەگە گشت سەرۆک تیرە و ھۆزەکانی جافی ئێرانی کۆکردەوە و پێکەوە چوونە سەردانی داوود بەگ لە کرماشاندا و، وەک سەرۆکی باڵای جاف بەگشت بەشەکانییەوە، پشتگیری و وەفاداریی خۆیان بۆ ئەو زاتە دووپات کردەوە.