ژن لە ئیسلامدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئافرەتان لە ئیسلامداەوە ڕەوانە کراوە)

ئەزموونی ژنانی موسوڵمان بەشێوەیەکی فراوان دەگۆرێت لە نێوان کۆمەڵگە جیاوازەکان دا[١] و پابەندبوونیان بە ئایینی ئیسلامەوە ھۆکارێکی ھاوبەشە کە کاریگەری لە ژیانیان دەکات و ناسنامەیەکی ھاوبەشیان پێ دەبەخشێت کە دەکرێت وەک پردێک بێت لە نێوان جیاوازییە کلتووری، کۆمەڵایەتی و ئاببورییە فراوانەکەی نێوانیان.[١]

لە چوارچێوەی ئەو کاریگەرییانەی کە دەورێکی گرنگی بینیوە لە پێناسەکردنی ڕەوشە کۆمەڵایەتی، رۆحی و گەردوونییەکانی ژن بە درێژای مێژووی ئیسلام دەقە پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلامە وەک قورئان و وتەکانی پێغەمبەر (حدیث).

کاریگەرییەکانی دی بریتییە لە دابونەریتە کلتوورییەکانی پێش ئیسلام، وەک: یاسا عەلمانییەکان کە بە تەواوی لەلایەن ئیسلامەوە پەسەندکراون بەمەرجێک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دژایەتی بنەماکانی ئایینی ئیسلام نەکەن،[٢] دەسەڵاتە ئایینییەکان و دەزگاکانی سەر بە حوکمەت (وەک: ئەنجومەنی زانایانی ئەندەنوسیا و بەڕێوبەرایەتی کاروباری ئایینی کە بە دیانەتی تورکیاش ناسراوە) و مامۆستا و ڕابەرە رۆحانییەکان کە زۆر گرنگە لە ڕێبازی سۆفیگەری (لْتَّصَوُّف‎) ئیسلامی دا و زۆرێک لە شوێنکەوتووانی ئەم ڕێبازە و یەکێک لە بەناوبانگرتینیان (ئیبن ئەل عەرەبی) ھەستاون بە نووسینی کتێب و نووسراو کە بەمەبەست لێیان ڕوونکردنەوەی چەمکی ئەو ھێماگەرییەی دەرەوەی سروشت بووە لە بنەمای ژندۆستی ئایینی ئیسلام دا.[٣]

بەڵام ناکۆکییەکەی زۆر ھەیە لەسەر شێوازی لێکدانەوەی ئەم سەرچاوە و بەرھەمانە لەلایەن ھەردوو ڕێبازە ئیسلامییە سونی و شیعییەکانەوە. دیارترینیان ئەوانەی سەر بە وەھابی یان سەلەفییەکانن کە بەنزیکی ڕێژەی ٩٪ ی تێکڕای موسوڵمانانی جیھان پێکدەھێنن[٤] و زۆر بە دیاریکراوی و ئاشکرا ڕەتی ڕێبازی سۆفیگەری دەکەنەوە کە ئەم ڕەت کردنەوەیە کاریگەرییەکی قوڵی دەبێت لەسەر شێوە و وێنەی ژنان لەو ڕێبازانەدا.[٥]

سەرچاوە کاریگەرەکان[دەستکاری]

لە ئیسلام دا چوار سەرچاوە ھەیە کە کاریگەرییان ھەیە لەسەر ژن. قورئان و وتەکانی پێغەمبەر (حدیث) بە سەرچاوەی سەرەکی و (إجماع‎) و (قیاس) بە سەرچاوەی لاوەکی دادەنرێن کە لە ڕێبازە جۆراوجۆرەکانی ئیسلام و سیستمی یاسایی (فقھ) داتاشراون و بەرجەستە دەکرێن لەسەر شێوازەکانی (فتوی) و (اجتھاد‎).[٦][٧][٨]

سەرچاوەی سەرەکی[دەستکاری]

ئیسلام لەڕێی قورئان و وتەکانی پێغەمبەرەوە (حدیث) چەند ڕێنمایی و ڕێکارێکی داناوە بۆ ژن وەک ئەوەی ڕوون بۆتەوە لەڕێی (فقھ - سیستمی یاسایی ئیسلامی) و شیکردنەوەی (حدیث)ەکان کە زۆربەی زانا گەورەکانی سوونی دەقەکانیان ناساندووە بە ڕەسەن و دروست.[٩][١٠] بە ڕادەیەکی بەرچاو ئەم شیکردنەوانە و کارپێکەرییەکانیان شێوە کراون بە ڕەوشی دونیای ئیسلامی ئەو سەردەمەی تێیدا نووسراوەتەوە.

پێغەمبەر محەممەد، لە ماوەی ژیانی دا ھاوسەرگیری لەگەڵ نۆ بۆ یازدە ژن کردووە (بەپێی ئەوەی کێ بە ھاوسەری دادەنرێت و کێ بە ھاوسەری دانانرێت). لە کلتووری عەرەبی دا ھاوسەرگیری بە گشتی ئەنجام دراوە بەپێی پێویستییە سەرەکی و گرنگەکانی تیرەکان و بەند بووە لەسەر پێکھێنانی ھاوپەیمانی لەگەڵ تیرەکانی تردا. مێژوونووس ویڵیەم مۆنتگۆمری وات ئاماژە بەوە دەکات کە گشت ھاوسەرگیرییەکانی محەممەد دیدێکی سیاسی لە پشتەوە بووە بە مەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و بەند بووە لەسەر دابونەریتی عەرەبی.[١١]

سەرچاوەی لاوەکی[دەستکاری]

سەرچاوە سەرەکییەکانی باسکرا کە کاریگەرییان ھەیە لەسەر ئافەرەت بەتەواوی ناتوانن مامەڵە بکەن لەگەڵ ھەموو ئەو ڕەوشانەی ئەگەریان ھەیە بێنە کایەوە بۆیە ئەمە بووە بە پاڵنەر بۆ دامەزراندن و گەشەسەندنی (فقھ - سیستمی یاسایی ئیسلامی) و ناوەندە ئایینییەکان کە زانا ئیسلامییەکان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەکرد لەڕێی گەڕانەوە بۆ بەڵگەنامە ڕەسەنەکان، گفتووگۆ داخراوەکان و وتەکان بەمەبەستی دانانی پەیڕەوێکی کۆدەنگی پەسەندکراو بۆ موسوڵمانان و بووە ھۆی ھاتنە کایەی سەرچاوە لاوەکییە کاریگەرییەکان بۆ ژنان.

سەڕچاوە لاوەکییەکان (فتوی) ش لەخۆدەگرێت کە وتاری دەنگیین لە مزگەوت یان نووسراون لەلایەن پیاوە ئایینییەکانەوە بەسەر کۆمەڵانی خەڵکی دابەشدەکرێت و بە زمانی ناوچەکە نووسراون کە دەکرێت ھەڵسێت بە ناساندنی ھوڵسوکەوت، ئەرک و مافی ژنان کە پەسەندە لەگەڵ داواکاریی و یاسا ئایینییەکان. ھەرچەندە سەرچاوە لاوەکییەکان جێێ زۆر مشتومڕ و ناکۆکین و گۆڕاون بەپێی کات بەڵام (فتوی) بەھەند وەردەگیرێت و بەگشتی لەلایەن باوەڕدارە موسوڵمانەکانەوە کاری پێدەکرێت.

سەرچاوە لاوەکییەکان ھەڵدەستێت بە دیاریکردن و پۆلێن کردنی ئەرک یان ھەڵسوکەوتی موسوڵمانان بۆ ھەردوو ژن و پیاو بەسەر پێنج جۆری جیاوازەدا: کردەی ناچاری، کردەی جێ ستایش، کردەی رپێدراو، کردەی ڕقلێبۆوە و کردەی قەدەغەکراو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Herbert L. Bodman; Nayereh Esfahlani Tohidi, eds. (1998). Women in Muslim Societies: Diversity Within Unity. Lynne Rienner Publishers. pp. 2–3. ISBN 978-1-55587-578-7.
  2. ^ iGlassé, Cyril (1989). The Concise Encyclopaedia of Islam. London, England: Stacey International. pp. 141–143.
  3. ^ Glassé, Cyril (1989). The Concise Encyclopaedia of Islam. London, England: Stacey International. p. 182.
  4. ^ Glassé, Cyril (1989). The Concise Encyclopaedia of Islam. London, England: Stacey International. p. 325.
  5. ^ Nasr, Seyyed Hossein (2004). The Heart of Islam: Enduring Values for Humanity. New York: HarperOne. pp. 121–122. ISBN 978-0-06-073064-2.
  6. ^ Motahhari, Morteza (1983). Jurisprudence and Its Principles, translator:Salman Tawhidi, ISBN 0-940368-28-5.
  7. ^ Kamali, Mohammad Hashim. Principles of Islamic Jurisprudence, Cambridge: Islamic Text Society, 1991. ISBN 0-946621-24-1
  8. ^ "Shari'ah and Fiqh". USC-MSA Compendium of Muslim Texts. University of Southern California. Archived from the original on September 18, 2008. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Haddad and Esposito, (1998), Islam, Gender, and Social Change, Oxford University Press, داڕێژە:Pp..
  10. ^ Stowasser, B. F. (1994). Women in the Qur'an, Traditions, and Interpretation. Oxford University Press
  11. ^ Amira Sonbol, Rise of Islam: 6th to 9th century, Encyclopedia of Women and Islamic Cultures