کورمانج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کورمانج
کرمانج
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٢١٬٠٠٠٬٠٠٠
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
 تورکیا (ئادییەمان، ئاگری، ئەرزگان، ئەرزیڕۆم، ئیدر، باتمان، بدلیس، بینگۆل، حەکاری، خارپێت، دیاربەکر، دێرسم، ڕحا، سێرت، شرنەخ، عوسمانییە، گازی ئانتەپ، قەرس، کلیس، مووش، مەرعەش، مەلەدی، مێردین، وان)١٥٬٠٠٠٬٠٠٠
 سووریا (حەسیچە، حەلەب)٢٬٠٠٠٬٠٠٠
 عێراق (ھەولێر، دھۆک، سلێمانی، نەینەوا)٢٬٠٠٠٬٠٠٠
 ئێران (ئازەربایجانی ڕۆژاوا، خۆراسانی باکوور)٢٬٠٠٠٬٠٠٠
زمانەکان
کوردیی باکووری
ئایین
ئیسلامی سوننە، عەلەوی، ئیسلامی شیعە، ئێزیدی، مەسیحییەت، یەھوودی
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کوردەکانی دیکە (لەک، گۆران، کوردی باشوور، سۆران، زازا)

کورمانج یان کرمانج گەلێکی کوردییە کە لە باکوور، باشوور، ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای کوردستان و ھەروەھا لە ھەندێک ناوچەی دیکەی دەرەوەی کوردستاندا دەژین. زمانی زگماکیی کرمانجەکان زاراوەی کرمانجییە کە بەشێک لە زمانی کوردی دێت بە ئەژمار. کورمانجەکان پرگەڵھەترین ھۆزی کوردیین و حەشیمەتیان زۆرتر لە ٢٠ ملیۆن کەس ھەزیر دەکرێت. لە باری ئایینییەوە زۆربەی کورمانجەکان سەر بە ئایینی ئیسلامی سوننەن، بەڵام جەماوەرێکی بەرچاویشیان سەربە ئایینەکانی عەلەوی، ئیسلامی شیعە و ھەروەھا ئێزیدییە.

وشەڕەت[دەستکاری]

وشەی کورمانج یان کرمانج، ھەروەھا لە ئاخافتنی ھەندێک ھۆزی کورد بەکوردتی دەئاخیڤێندرێت و وەکوو کرماج یان کرمان لەسەر زار دێتەوە.[١] ھەروەھا دەتوانرێت لە کوردیی باکووری بە شێوەی کوردمانج بئاخیڤێندرێت و بنووسرێت.[٢] مایکل چایت لە فەرھەنگۆکە کوردیی کورمانجی-ئینگلیزییەکەی خۆیدا نووسیوە کە لەنێو کوردەکانی تورکیا وشەی کورمانج بە خەڵکی لادێ دەوترێت کە سەر بە عەشیرەتەکان نەبن، بەڵام لە باشووری کوردستان بە بەشێک لە سەرانی عەشیرەتەکان دەوترێتەوە.[٢] وشەی کورمانج ھەروەھا بە واتای گوندنشین و خەڵکی لادێ و ڕەعییەت بە کار دەچێت.[١]

ڤلادیمیر مینۆرسکی وشەی کورمانجی بریتی لە دوو بەشی کورد و مانایی/مانتیانی (manneans/mantianoi) زانیوە و ئەم گریمانەی پێش خستووە کە کوردە کورمانجەکان لە ڕابردووی زۆر دوورەوە لە تێکەڵبوونی دوو عەشیرەتی کورتیۆیی و مەردۆیی بەدیھاتوونەتەوە.[٢] ھەروەھا نیکۆلاس مار زمانناسی گورجستانی ئەم شەی لەگەڵ وشەی ئەرمەنیی (Armenian) لە پەیوەندیدا زانیوە و ئەم گریمانەی پێش خستووە کە وشەی ھار+من، بە شێوەی کار+منچ و دواتر کار+مِنج گۆڕدراوە و لە درێژای مێژوودا بەشێوەی کورمانج ئاخێندراوەتەوە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا شەرەفکەندی، عەبدولڕەحمان (ھەژار)، ھەنبانەبۆرینە: فەرھەنگی کوردی-فارسی، ویراستار: محەممەد ماجید مەردۆخ ڕۆحانی، تاران: سوورووش (پەخشانگەی ڕێکخراوەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران)، چاپی یەکەم: ۱۳۶۹[=١٩٩٠]؛ پ ٦١٢.
  2. ^ ئ ا ب پ چایت، مایکل، فەرھەنگی کوردی-ئینگلیزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: پەخشانگەی زانستگای یەیل، چاپی یەکەم: ۲۰۰۳؛ پ ٣٣٨–٣٣٩.