قەڵای ھەولێر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
قەڵای هەولێر

قەڵای‌ ھەولێر تەپۆلکەیەکی بازنەیی ڕووتەختە، ڕووبەری (١٠٢.١٩٠) م٢، ناوەڕاستی شاری ھەولێر داگیر دەکات، ٤١٥م لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزترە و بە بەرەنجامی ٢٦م و ٢٥سم لە ئاستی رووی شاری ھەولێر بەزرترە، کە لە بەرزترین شوێن دەگاتە نزیکەی ٣٠م. ھەندێک بیروڕا ھەیە کە دەڵێت قەڵای ھەولێر لەوەی ئێستا بەرزتر بووە.






[دەستکاری] مێژوو

لە ساڵی ٢١٦ز ئیمپراتۆڕی ڕۆمانی، کراکلا کاتێ ھێرشی بۆ سەر تیسفۆن لە ھەولێردا ڕۆیشتووە و تەپۆلکەکەی قەڵا کە گۆڕستانی پاشا فۆرپییەکان بووە ڕووخاندووە و ئێسک و پروسکی مردووەکانی دەرھێناوە. زانای ئەمەریکی ئێداورد کەبیرا، مامۆستای زانستی ئاشوورییەکان لە زانکۆی چیکاگۆ دەڵێت لە عێراقی ئێستادا ھەندێک شار ھەن کە تاکو ئێستا خەڵکیان تیا دەژی کە چی خۆی لەسەر گوند و شاری کۆن دروستکراوە، لەوانەش شاری ھەولێر و شاری کەرکووک، تەمەنی قەڵای ھەولێر بە تەواوی دیار نییە بەڵام لە سەروبەندی ساڵی ٢٠٠٠ پ.ز لە نووسراوەکانی پادشای سۆمەری شۆلکی بەناوی ئوربیلوم (urbilum) ھاتووە. بەر لەوە و لەچاخی ئەکەدی ٣٣٥٠ - ٢١٥٠ پ.ز و لە سەردەمی یەکەم پاشایان، سەرجۆنی ئەکەدی و لە ھەڵمەتەکەی بەرەو باکور بۆ فراوانکردنی ئیپمراتۆریەتەکەی بە ھەولێردا ڕۆیشتووە و باس لە ھەولێر دەکات. ئیتر لەم مێژووە بەدواوە و لە سەرجەم چاخەکان باس لە ھەولێر کراوە، کە دەڵێین ھەولێر واتا قەڵا، قەڵای ھەولێر کە بەپێی توێژەران تەمەنی ٦٠٠٠ ساڵە. لە سەردەمی سۆمەرییەکان دروستکراوە و دوای ئەوان بە دەیەھا نەتەوە و شارستانیەت لەسەری ژیاون، لەم ماوەیەدا چەندین جار مەبەست لە بوونی گۆڕاوە و جگە لە جێنشین چەندین مەبەستی تری پێکاوە، لە سەردەمی ئاشورییەوە، بەدیار دەکەوێت کە پەرستگای خواوەند عەشتار بووە و بەم مەبەستەش پادشا ئاشورییەکان حەجیان بەرەو قەڵای ھەولێر دەکرد.

[دەستکاری] گەنجینەی وێنە

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر