گرانەتا
گرانه‌تا (بە ئینگلیزی: Typhoid fever) یه‌كێكه له نه‌خۆشیه‌كانی کۆئه‌ندامی هه‌رس و یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیه بڵاوانه‌ی كه‌له زۆربه‌ی وڵاتانی نیمچه پێگه‌یشتوو هه‌یه‌و ساڵانه به هه‌زاران كه‌س تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن . هۆكاری توش بوون به نه‌خۆشیه‌كه به‌كتریایه‌كه به‌ناوی (salmonella typhi) كه له ڕێگه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ی پیس بوو به به‌كتریای نه‌خۆشیه‌كه ده‌گوازرێته‌وه . ئه‌م نه‌خۆشیه له ناوچه‌كانی هیندستان و ئەفریقا و ئەمریکای لاتین زۆر بڵاوه. به‌كتریاكه له‌وانه‌یه ته‌نانه‌ت دوای چاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ش له توره‌كه‌ی زراوی نه‌خۆشه‌كه‌دا بۆ ماوه‌ی چەندین مانگ یان ساڵ بمێنێته‌وه واته ئه‌و كه‌سه ئه‌بێت به‌هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه كه هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ تووشكردنی كه‌سانی تر .
ماوه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی به‌كتریاكه یۆله‌شی نه‌خۆشه‌كه هه‌تا ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه (١٠-١٤) ڕۆژه .
پێرست |
[دەستکاری] نیشاته‌كانی نه‌خۆشیه‌كه
[دەستکاری] له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا
- تا ( كه دیارترین نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یه).
- سه‌ر ئێشه
- ئازاری ماسولكه‌كان
- كه‌مبونه‌وه‌ی لێدانی دڵ.
- قه‌بزی
- سك چوون و ڕشانه‌وه به تایبه‌تی له‌مناڵدا.
[دەستکاری] له كۆتایی هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا
- ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه له سنگی ته‌خۆشه‌كه.
- گه‌وره بوونی سپڵ.
- كۆكه
- ئاوسانی سك
- سك چوون
[دەستکاری] له كۆتایی هه‌فته‌ی دووه‌مدا
1-ووڕ بوون 2-بوورانه‌وه 3-مردن ( ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت)
[دەستکاری] تێبینی
- مه‌رج نیه نه‌خۆشه‌كه هه‌موو نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌ی هه‌بێت.
- ئێستا گرانه‌تا له ناوچه‌كه‌ی ئێمه زۆر بڵاو بۆته‌وه پێده‌چێت به‌هۆی سه‌رچاوه‌ی ئاوی پیس یان ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌وه هاتوون( كه له‌وانه‌یه هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه بن) .
[دەستکاری] ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه
- Blood Culture چاندنی خوێن. (له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا باشترین دیاریكه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌یه )
- كه‌مبوونه‌وه‌س خرووكه سپیه‌كانی خوێن .
- له‌وانه‌یه به‌كتریاكه له پیسایی نه‌خۆشه‌كه ببینرێت به مایكرۆسكۆپ.
- Bone Marrow Culture چاندنی مۆخی ئێسك.
- Widal Test ویداڵ تێست. ( كه ناتوانین زۆر پشتی پێبه‌ستین)
[دەستکاری] چاره‌سه‌ر
- chloramphenicol له‌وانه‌یه تا له‌دوای چاره‌سه‌ریش بۆ ماوه‌ی ٥ ڕۆژ هه‌ر به‌رده‌وام بێت .
- ciprofloxacin چاره‌سه‌ر پێویسته بۆماوه‌ی بۆ ماوه‌ی ١٤ ڕۆژ به‌رده‌وام بێت
له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌بێت پێویسته بۆماوه‌ی بۆ ماوه‌ی 4 هه‌فته به‌رده‌وام بێت و هوندێكیان پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی زراو هه‌یه .
[دەستکاری] خۆپاراستن
- هۆشیاری خه‌ڵكی له به‌كارهێنانی خواردن و خواردنه‌وه‌ی پاك.
- بوونی سیسته‌می ئاو و ئاوه‌رۆی چاك و كۆنترۆڵكراو.
- سه‌فه‌ر نه‌كردن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه نه‌حۆشیه‌كه‌ی تیا بڵاوه , یان به‌كارهێنانی ڤاكسین پێش سه‌فه‌ركردن بۆ ئه‌و ناوچانه .
[دەستکاری] سەرچاوە
- DAVIDSONs principles and practice of medicine
- CECIL essentials of medicine
- USMLE step 3 volume 1 internal medicine and neurology.
- INTERNET .
- my daily practise
- ماڵپەڕی کوردژین