ئاوازدانەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاوازدانەر لویس نیکۆڵاس کڵێرامباوڵتی فەرەنسیی، لەکاتی ئاواز دانان لەسەر تەختەکلیلی مۆسیقایی

ئاوازدانەر (بە ئینگلیزی: Composer) ئەو کەسەیە کە مۆسیقا دادەڕێژێت یان دەنووسێت یان دروستدەکات بەھەموو شێوەکانییەوە، کەواتە مۆسیقاناس یان ئاوازداڕێژ ئەو کەسەیە کە بیر دەکاتەوە و مۆسیقا دەنووسێت کە سیستمێکیی بەکێش/ڕیتمداری دیاریکراو لەخۆدەگرێت، و دەشێت وەرگێرێک ھەبێت بۆ ئەو ڕیتمانە، کە یان گۆرانیبێژە یان ئەو ئامێرانەن کە ئادائەکان جێبەجێ دەکەن، ھەروەھا ئەرکی ڕیزکردنی ڕەگەزەکانی دەکەوێتە سەر بەشێوەیەکی کە ڕوخسارێکی جوانی پێوەدیاربێت. ئەو ڕەگەزانەش ئەمانە دەگرێتەوە: لەرینەوە، ئاواز، ڕیتم، تۆن و زەنگی مۆسیقایی. تێگەیشتن و تێروانینەکان لە ئاوازدانەران لەسەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر گۆڕاوە و جیاواز بووە. سەرەتای ناسینمان و ئاشنابوونمان بە ئاوازدانەر دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چواردەھەم (کۆتایییەکانی سەدەکانی ناوەڕاست). لەو ماوەیەدا، زۆربەی ئاوازدانەران کارییان دەکرد بۆ کەنیسە یان بۆ کەسێکی دەوڵەمەند یان بۆ سەرخەرێکی پادشایی/پادشایەک، و زۆر بەکەمی ئەم کەسانە کاری ترییان نەبووە، زۆرێکییان ھۆنراوەنووس بوون. زۆرێک لەو مۆسیقاانەی کە ئاوازدانەران نووسیوییانە لە سەدەکانی ناوەڕاست و سەرەتاکانی چەرخی ڕێنیسانس (سەدەی پانزەھەمیی زاینیی)، دەکرێت دەنگەکان یان ئامێرە مۆسیقایییەکان جێبەجێیان کردبێت جێگۆڕکێیانە.

زاراوەی ئاوازنووس (ملحن) زۆر جار بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بۆ ئاوازنووسێک کە لاسایی (تقلید) ـێکی ڕۆژاوایی مۆسیقای کلاسیک دەکات؛ و لە مۆسیقای گەلیی و مۆسیقای فۆلکلۆر دا، ئاوازنووس بە نووسەری ئاواز بانگ دەکرێت (لەو کاتەوەی کە مۆسیقا شێوەی گۆرانیی گرتووە بەگشتیی).

سەرچاوەکان[دەستکاری]