یەمەن لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەمەن بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٢ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کردووە، پێشتر لە ژێر ناوی باکووری یەمەن بەشداری ئۆڵۆمپیادی ١٩٨٤ کردبوو، دوای جیابوونەوەیان بە دوو شاندنی جیاواز بەشدارییان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کرد باکوور بە ناوی (کۆماری عەرەبی یەمەن؛ ١٩٨٤ و ١٩٨٨) باشووری یەمەن بەناوی (کۆماری دیموکراتی گەلی یەمەن؛ ١٩٨٨). بەڵام لە ساڵی ١٩٩٠ یەکیان گرتەوە، یەمەن تا ئێستا ھیچ مەدالیایەکی ئۆڵۆمپیادی بەدەست نەھێناوە. ھەروەھا بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی نەکردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]