ماکۆ (کارەکتەر)
ماکۆ | |
---|---|
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نەژاد | مرۆڤ |
ڕەگەز | نێر |
پیشە |
|
خێزان |
|
نەتەوە | کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان، نەتەوەی ئاگر |
ملکەچپێکردنەکان | ئاگر، ڕووناکی |
ماکۆ (بە چینی: 馬高؛ Mǎ Gāo) کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەفسانەی کۆرایە، لەسەر پەخشی نیکلۆدیۆن کە لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٤ پەخشکرا، دروست کراوە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ. ماکۆ ئاگر ملکەچپێکەرە، ھەروەھا توانای ئەوەی ھەیە ڕەشەبا و ڕووناکی دروست بکات. ناوی کارەکتەرەکە وەک ڕێزێک بۆ ماکۆ ئیواماتسۆی کۆچکردوو ناونراوە کە دەنگی کارەکتەری ئایرۆ بوو لە دوو وەرزی سەرەتای زنجیرەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا.[١]
پوختەی دەرکەوتنەکان
[دەستکاری]ماکۆ و برا بچووکەکەی بۆڵین لە شەقامەکانی شاری کۆمار وەک ھەتیو گەورە بوون. لە ڕووی جەستەیییەوە، ماکۆ خاوەنی باڵایەکی بەرز و ڕێکە و کەشخەیە. ماکۆ لە دوو وەرزی یەکەمی ئەفسانەی کۆرا، خۆشەویستی کۆرایە، بەڵام لە کۆتایی وەرزی دووەمدا بڕیار دەدەن کە تەنیا وەک ھاوڕێ بمێننەوە.[٢] ماکۆ وەک کەسایەتی سەرەکی لە زۆر دیمەنی زنجیرەکە دەرکەوتنی ھەبووە، لە وەرزەکانی دووەم و سێیەم پیشەی پۆلیسی لە شاری کۆمار تاقی دەکاتەوە و وەک پاسەوانی پاشای داھاتووی شانشینی زەوی دیاری دەکرێت.[٣][٤][٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Racebending in Cinema». Racebending in Cinema (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Hero Complex». Los Angeles Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Mako». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ ww7.avatarspirit.net http://ww7.avatarspirit.net/transcripts.php?num=408&usid=27&utid=4158421190. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «'Legend Of Korra' Season 4: Janet Varney, David Faustino Talk Book 3 Finale Plus Book 4!». Latin Times (بە ئینگلیزی). ٢٧ی ئابی ٢٠١٤. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «The 20 Best Characters From The Avatar Universe». Paste Magazine (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماکۆ (کارەکتەر) تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- Articles using infoboxes for fictional elements with invalid color combination
- کارەکتەرەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- ئەفسانەی کۆرا
- ئاڤاتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە توانای ئاگر یان گەرمییان ھەیە
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە توانای کارەبایی یان موگناتیسییان ھەیە
- لێکۆڵەرانی پۆلیسی خەیاڵی
- ئەفسەرانی پۆلیسی خەیاڵی