گەواھیدان
بەشی زنجیرەیەک لەسەر |
ئیسلام |
---|
شایەتمان یان گەواھیدان لە ئیسلامدا، باوەڕھێنانە بەوەی کە ھیچ خوایەک نییە بێجگە لە اللە (خوای تاک و تەنیا) و باوەڕھێنان بەوەی محەممەد پێغەمبەری نێردراوی خوایە، (و بە پێی شەریعەتی ئیسلامی) کەسێک موسوڵمان ئەبێت بە وتنی گەواھیدان لەکاتێکدا باوەڕی تەواوی بە واتاکەی ھەبێت.
واتای گەواھیدان (شایەتمان)
[دەستکاری]مەبەستی ئیسلام لەو ڕستەیە؛ باوەڕھێنانی تەواوە بەوەی کە تەنھا خوا شایەنی ئەوەیە بپەرسترێت و دروستکارە و تەنھا ئەو شایەنی پەرستنی ھەیە، محەمەد پێغەمبەری خوایە کە ناردوویەتی بۆ مرۆڤایەتی تا ئیسلام بڵاوبکاتەوە و خەڵک بەدوای پەیامەکەیدا بچن، ھەروەک گەواھیدان بە یەکەم پایەی ئیسلام دادەنرێت و موسوڵمانبوون تەواو نابێت بەبێ گەواھیدان، و دوو بنەمای بنەڕەتی لەخۆ دەگرێت کە ئیسلام لەسەری دامەزراوە، کە ئەوانیش دڵسۆزی و بەدواداچوونە، واتە؛ دڵسۆزبوون بۆ خوا لە پەرستن و بیروباوەڕ و کاروباردا، و بەدواداچوونی سوننەتی پێغەمبەرەکەی. ھەروەک لە پێویستیەکانی گەواھیدان گوێڕایەڵبوونە بۆ پێغەمبەر لە فەرمانەکانی و خۆلادان لەوەی ڕێی لێگرتووە.
گەواھیدان بنەمای ھەموو شتێکە
[دەستکاری]گەواھیدان بنەمای ھەموو شتێکە بۆ موسڵمان کە ھەموو باوەڕ دەگرێتەوە، بە بێ ئەو ھیچ ئیشێکی موسڵمان ڕاست نابێت و پاداشتی لەسەر وەرناگرێت و نە نوێژ و نە ڕۆژوو ڕاست نابن بەبێ ھاتنەدی بنچینەی ئەو باوەڕەی لە گەواھیدان دا ھەیە، وەک خوای گەورە لە قورئاندا دەڵێت: "فَاعْلَمْ أَنَّەُ لَا إِلَٰەَ إِلَّا اللَّەُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِکَ وَلِلْمُؤْمِنِینَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ۗ وَاللَّەُ یَعْلَمُ مُتَقَلَّبَکُمْ وَمَثْوَاکُمْ"(محمد؛ ١٩) واتە: ئەی مرۆڤ!! دەی کەواتا چاک بزانە و دڵنیابە جگە لە خوا، ھیچ خوایەکی دیکە نییە، داوای لێخۆشبوونی گوناھ بۆ خۆت و باوەڕداران لەپیاوان و ئافرەتان ھەر لەو بکە و دڵنیابە کە خوا دەزانێت لە رۆژدا بەچییەوە خەریکن و لە شەویشدا لەکوێ دەحەوێنەوە و ئارام دەگرن، یاخود دەزانێت چی دەکەن لە جیھاندا و دەرەنجامەکەشی لە زیندووبوونەوەشدا چۆنە.
لە وتەکان سەبارەت بە گەواھیدان
[دەستکاری]لە وتەکانی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد سەبارەت بە گەواھیدان؛
- عن ابن عمر (رضی اللە عنە) قال:قال رسول اللھ (صلی اللە علیە وسلم): بنی الاسلام علی خمس: شھادة ان لا الە اللە وان محمدا رسول اللە، واقام الصلاە وایتاء الزکاة والحج وصوم رمضان) اخرجە البخاری (اللؤلؤ والمرجان: باب قول النبی (بنی الاسلام علی خمس).
واتە: ئیسلام لەسەر پێنج پایە دامەزراوە، گەواھیدان بەوەی کەس بەکەڵکی ئەوە نایەت بیکەیتە خودا زاتی پاکی (اللە) نەبێت و گەواھیدانیش بەوەی کە محەممەد پێغەمبەری خوایە، نوێژ ڕاگرتن و زەکاتدان و حەجکردن و ڕۆژوگرتنی ڕەمەزان.
مەرجەکانی گەواھیدان
[دەستکاری]ئەو مەرجانەی کە پێویستە لە گەواھیداندا بێنە دی وەک لە پەرتووکی گەواھیدانی سەعید حەوا دا ھاتووە ئەم مەرجانەی خوارەوەن؛
- باوەڕکردن و بڕواکردن لە ناخی دڵ و دەروون و ژیرییدا بەوەی کە ھیچ شتێک شایەنی پەرستن نییە جگە لە خوای پەروەردگار.
- دەربڕین و ئاشکراکردنی ئەو باوەڕ و بڕیارە بە زمان.
- دڵنیایی بنوێنێت و دوور بێت لە دوودڵی و ڕاڕایی.
و جێگەی ئاماژەیە شیعە ئەم نیشانەیە بۆ گەواھیدان زیاتر دەکەن؛ "علی ولی اللە" واتە؛ عەلی وەلی خوایە، بەگەڕانەوە بۆ ئەم وتەی پێغەمبەر؛ " من کنت مولاە فھذا علی مولاە، اللھم والی من والاە و عادی من عاداە ".
بابەتە پەیوەندیدارەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکی عەرەبی
- پەرتووکی گەواھیدان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گەواھیدان تێدایە. |