دەروازە:ئەفریقا
پێشەکیئەفریقا، لە دوای ئاسیاوە لە ڕووی گەورەیی و ئاپۆرەوە دووھەمین کیشوەری جیھانە. ئەگەر دوورگە دراوسێیەکانیشی ھەژمار بکەین بە نزیکەی ٣٠٫٢ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، ٦٪ی گشت ڕووبەری زەوین و٢٣٪ی گشت ڕووبەری وشکایییەکانی داپۆشیوە. وڵاتێکی ئەفریقیلیبیا (بە عەرەبی: الجماھیریة العربیة اللیبیة الشعبیة الاشتراکیة العظمی) وڵاتێکی عەرەبییە لە باکووری کیشوەری ئافریقا. پایتەختەکەی ترابلوسە. دانیشتووانەکەی ٥٢٤٠٥٩٩ کەس دەبێت، کە زۆرینەیان لە شارەکانی قەراخ دەریا نیشتەجێن. گیانلەبەرانی ئەفریقافیل یان فێل گیانلەبەرێکی گوانداری ڕوەکییە (گیاخۆر) کە خاوەن لاشەیەکی زەبەلاحی گەورەیە و بە گەورەترین گیانلەبەری سەر وشکانی دادەنرێت. جوگرافیای ئەفریقاپڕۆژەی ڕووباری مەزنی دەستکرد (بە عەرەبی: النهر الصناعي العظيم، بە ئینگلیزی: Great Man-Made River) بریتییە لە گەورەترین پڕۆژەی گوستنەوەی ئاو لە جیھاندا، لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ موعەمەر قەزافی سەرۆکی شۆڕشی گەلی لیبیا بەردی بناغەکەی دانا وەک پێشگیرییەک لە ڕووبەرووبوونەوەی وشکە ساڵی و تێنوێتی خەڵکی لیبیا، بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیە درێژەپێدەری ھەمان پڕۆژەی ڕووباری دەستکردی ناوچەی سەریرە لە شاری جالۆ کە موعەممەر قەزافی لە ٢٨ی ئابی ١٩٨٤ جێبەجێی کرد. ئاڵاکانی وڵاتانی ئەفریقاجەزائیر · ئەنگۆلا · بێنین · بۆتسوانا · بورکینافاسۆ · بوروندی · کامیروون · کەیپڤەرد · کۆماری ئەفریقای ناوەندی · چاد · دوورگەکانی قەمەر · کۆماری کۆنگۆ · کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ · کۆتدیڤوار · میسر · ئێریتریا · ئیتیۆپیا · گابۆن · گامبیا · گانا · جیبووتی · گینێ · گینێ بیساو · گینێی ئیستوایی · کینیا · لیسۆتۆ · لیبێریا · لیبیا · ماداگاسکار · مالاوی · مالی · مەغریب · مۆریتانیا · مۆریس · مۆزامبیک · نامیبیا · نیجەر · نێجیریا · ڕواندا · ساوتۆمێ و پرینسیپی · سێنیگال · سیشێل · سیەرالیۆن · سۆماڵیا · ئەفریقای باشوور · سوودان · سوودانی باشوور· ئێسواتینی · تانزانیا · تۆگۆ · توونس · ئووگاندا · زامبیا · زیمبابوی
دەڤەر و شارەکانی ئەفریقاتەرابلوس بە ئینگلیزی (Tripoli) پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی لیبیایە. ناوی تەرابلوس بە مانای (سێ شار) دێت. بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦ دانیشتوانی ئەم شارە دەگاتە ١،٠٦٥،٤١٥ کەس. وێنەیەک لە ئەفریقاوەمێژووی ئەفریقا
پۆلەکانکەسایەتییە ئەفریقییەکاننیڵسۆن ماندێلا (بە ئینگلیزی: Nelson Mandela؛ ١٨ی تەممووزی ١٩١٨- ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣) لە ئەفریقای باشوور لە دایکبووە لە زنجێکدا لە گوندێکی بچووکی ھەرێمی ترانسکایی، ساڵی ١٩٤٦ دەبرێت بۆ دورگەی رۆبیبین لە ئەنجامی ھەوڵی ماندبوونی ئاشتیانەی ماندێلا و ھاورێکانی بۆ سەربەخۆی ئازادی بیرکردنەوە وتن و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆخەڵکی ئەفەریقای باشوور، بۆیە ساڵی ١٩٩٠ دی کلێرک سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئەفەریقای باشوور لە راگەیاندنێکی چاوەرواننەکراودا وتی دەبێت رێگا بە (ANG, PAG) پارتی کۆمۆنیست بدرێت و ٣١ رێکخراوی دیکەی سیاسی ھەموو ئەو بەندیانەی کە تاوانی توندوتیژیان نەکردووە ڕیگەیان پێ بدرێن کاری خۆیان بکەن و ھەموو لە سێدارە دانێک ھەڵبووە شێتەوە. ئەفەریقای باشوور لەو شەوەدا گۆرا و ئالای ANG لەھەوادا دەشەکایەوە و چیدی ماندێلا قەدەغەنەبوو، ماندێلا لەنێوان ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٩ سەرۆکی ئەفریقیای باشوور بوولە ئێستادا ماندێلا وەک سیموبووڵی ئاشتی و مافی مرۆڤ لە ووڵاتان دەناسرێت، ماندێلا لە ساڵی ١٩٩٣ دا خەڵاتی نۆبێل ی لە ئاشتیدا پێبەخشرا پانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتدەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |