ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠٢٤
ئەم وتار یان بەشە لە پڕۆسەی فراوانکردن یان داڕشتنەوەیەکی سەرەکیدایە. ھەروەھا تۆیش دەتوانیت یارمەتیی بنیاتنانی بدەیت. ئەگەر ئەم وتار یان بەشە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستکاری نەکرا، ئەوا تکایە ئەم داڕێژە لابە. ئەگەر تۆ ئەو دەستکاریکەرەی کە ئەم داڕێژەیەت زیاد کردووە و ھێشتاش بەچالاکی دەستکاریی دەکەیت، ئەوا تکایە دڵنیا ببەوە کە لەکاتی دەستکاریکردنە چالاکەکەدا، ئەم داڕێژە بە {{لە بەکارھێنان دایە}} دەگۆڕیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنانی پارامەترەکانی داڕێژە، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
ئەم وتار دوایین جار لەلایەن 5.234.187.29 (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ١٠ خولەک لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە) |
| |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
پێکھاتەی پەرلەمانی کوردستان پاش ھەڵبژاردن | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ شەشەمین خولی ھەڵبژێردراو بڕیارە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامبدرێت پاڵپشت بە یاسای ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ ھەموارکراو و تانەلێدراو. دووەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە کە بەشێوازی فرەبازنەیی ئەنجامدەدرێت و ھەرێمی کوردستان بەسەر ٤ بازنەی ھەڵبژاردن دابەشکراوە، یەکەمین خولی پەرلەمان دەبێت کە ژمارەی ئەندامانی دەبێتە ١٠٠ ئەندامی ھەڵبژێردراو.
دیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن
[دەستکاری]بەھۆی گشتپرسییەکەی ٢٠١٧ی ھەرێمی کوردستانەوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی دروستکرا، کە سەرپەرشتی گشتپرسییەکە و ھەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کرد. ماوەی یاسایی کۆمیسیۆنەکە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بەسەرچوو.
لە کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان لە ٤ی نیسانی ٢٠٢١، پرسی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن لەچوارچێوەی کاری پەرلەمانیدا تاوتوێکرا.[١]
لە میانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پاش بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند ھەڵبژاردن لەو ماوەیەدا بەڕێوەدەچێت کە لە یاسادا ھاتووە و ھێشتا کات ماوە.[٢] لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری مێریدا لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ڕایگەیاند کە ھەرێمی کوردستان پێویستی بە دەستوورە ھەوڵدەدەین پێش ھەڵبژاردنی داھاتووی ھەرێم ئامادەی بکەین.[٣]
بۆ کاراکردنەوەی دامەزراوەکە، سەرۆکایەتی پەرلەمان ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ی وەکو دوا دەرفەت دیاریکرد بۆ وەرگرتنی پێشنیاری فراکسیۆنەکان لەبارەی داھاتووی دامەزراوەکە.[٤][٥] پێشنیارەکان لەبارەی زیادکردنی ٢ ئەندامی پێکھاتەکان بوو بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران.
مونا قەھوەچی سکرتێری پەرلەمان لە ڕۆژی زمان و کەلتور و ڕۆژنامەگەریی تورکماندا ڕایگەیاند کە کەمکردنەوە یان دەستکاریکردنی کورسی کۆتای پێکھاتەکان ڕەتدەکەنەوە.[٦][٧]
پارتی پێشنیاری کردبوو ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ٢٠١٨ دابەشبکرێتەوە، دەست لەبیرۆکەی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن ھەڵبگیرێت. گۆڕان و یەکێتی لەگەڵ مانەوەی پێکھاتەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بوون، یەکێتی داوای فرەبازنەیی دەکرد و گۆڕانیش لیستی داخراو.[٨]
پارتی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی بە بیانوو بۆ ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردن دەبینی.[٩] یەکگرتوو سەرەڕای پێداگری لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەوادەی یاساییدا، داوای فرەبازنەیی دەکرد، ھەروەھا پێکھاتەکان خۆیان نوێنەرەکانیان ھەڵبژێرن.[١٠]
حازم تەحسین میری ئێزیدیان لە دیدارێکی لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان، داوایکرد لەکاتی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن ٥ کورسی کۆتا بۆ پێکھاتەی ئێزیدی تەرخان بکرێت.[١١]
نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتیرێس کۆبوونەوە و جەخت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی لەکاتی خۆیدا کرایەوە.[١٢]
ڕۆژی ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢، نێچیرڤان بارزانی بە مەرسومێکی ھەرێمی ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ی وەکوو ڕۆژی ھەڵبژاردن دیاریکرد.[١٣]
جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسانی بیانی باسی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەرێمیان کرد.[١٤][١٥] لەمیانەی دیدارێکدا، سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند یاسای ھەڵبژاردن پێویستی بەڕێککەوتن و سازانی سیاسی ھەیە.[١٦]
لە وتەی کردنەوەی خولی بەھارەی ساڵی چوارەمدا، ڕێواز فایەق جەختی لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وادەی یاسایی خۆیدا کردەوە.[١٧]
لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ پێکھاتەکان کۆبووەوە و جەخت لە پاراستنی مافەکانیان لە ھەڵبژاردن کرایەوە.[١٨] سێ ڕۆژ دواتر، نێچیرڤان بارزانی و جینین پلاسخارت و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی ھەڵبژاردنەکان و ئاستەنگەکانی کۆبوونەوە و بڕیاردرا تا ١ی تەممووز ڕاپۆرتێک ئامادە بکرێت.[١٩] لە ١٠ی ئاب، جارێکی تر کۆبوونەوە و ڕاپۆرتەکە خوێندرایەوە، بڕیاردرا لە سەرەتای مانگی ئەیلوول دوا کۆبوونەوە بۆ بڕیاردان ئەنجامبدرێت.[٢٠]
لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢، ھێمن ھەورامی باسی ئەگەری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کرد، لەکاتێکدا سەرۆکی ھەرێم ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ی دیاریکردبوو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.[٢١] لەبەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ٩ی ئاسایی پایزە، پێشنیارە یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنحەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی یەکەم ھات.[٢٢] لەدانیشتنەکە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا و ئاڕاستەی لیژنەی یاسایی کرا و سیفەتی بەپەلەی پێدرا.[٢٣] لە دانیشتنی ژمارە ١٠ خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا و لە دانیشتنی ژمارە ١١ بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار پەسەندکرا، کە لە ٣ ماددە و ھۆکاری دەرچواندنی پێکھاتبوو.[٢٤][٢٥][٢٦][٢٧] یاساکە بە بێ واژووکردن و توانجدان لێی لەلایەن سەرۆکی ھەرێمەوە بەدەرچوێندراو ھەژمارکرا و لە ژمارە ٢٩٣ی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە.[٢٨]
لە بارەی واژوونەکردنی یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکان ھاوکار بووە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و پەیامێکیشی ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە کە ڕێکارەکان تەواو بکەن و ڕۆژی ھەڵبژاردن دیاریکراوە، بەڵام پەرلەمان بڕیاری درێژکردنەوەیدا، ھیوای خواست لەو ماوەیەدا دەستووری ھەرێم ئامادەبکرێت.[٢٩]
لە دانیشتنی ژمارە ١٣ی پایزە، شایان کاکەساڵح داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد و پەسەندکرا.[٣٠][٣١] لە دانیشتنی ژمارە ١٥، سۆز عەبدولقادر لەجێگەی سوێندی یاسایی خوارد.[٣٢][٣٣]
ڕۆژی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان لەبارەی ڕێکارەکانی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن کۆبوونەوە،[٣٤] کە بە پێی یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەم، ماوەی یاسایی درێژکراوە بە کۆتاییھاتنی خولی پایزەی ٢٠٢٣ کۆتایی دەھات.
نێچیرڤان بارزانی لە دیدارێکدا ڕایگەیاند بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەین و ھەوڵدەدەین ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، کە دەبوو ساڵی ڕابردوو ئەنجامبدرایە.[٣٥]
لە دانیشتنی کردنەوەی خولی بەھارەی ساڵی پێنجەم، سەرۆکی پەرلەمان باسی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی کرد، ھەر لەو دانیشتنەدا پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکگرتوو و عەلی حەمەساڵح و کازم فارووق داواکاری دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکرد و پەسەندکرا.[٣٦][٣٧] لە دانیشتنی دواتر جێگەیان پڕکرایەوە، کە جێگەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەلایەن بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان پڕکرایەوە.[٣٨][٣٩] ھەر لەو دانیشتنەدا لیژنەیەکی ٥ کەسی بۆ پاڵاوتنی کۆمیسیاران پێکھێنرا.
ڕۆژی ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣، بۆ جاری دووەم نێچیرڤان بارزانی مەرسومی ھەرێمی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ واژوو کرد.
ڕۆژی ٢٩ی ئازار، لیژنەی پاڵاوتنی کۆمیسیاران کۆبووەوە و ڕێکەوتی وەرگرتنی پاڵێوارانی ڕاگەیاند کە ٥ بۆ ١٢ی نیسان بوو.[٤٠] لە دانیشتنی ژمارە ٣، داواکاری دەستلەکارکێشلنەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێشکەشکرا و پەسەندکردنی بۆ دانیشتنی داھاتوو دواخرا.[٤١][٤٢]
لە ٢٠ی ئایار، کارنامەی دانیشتنی ژمارە ٤ بە واژووی دەستەی سەرۆکایەتی بڵاوکرایەوە، کە ٢ خاڵی لەخۆگرتبوو، ڕۆژی دواتر بە واژووی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان، بڕگەی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن بۆ ماوەی ٥ ساڵ و پڕکردنەوەی جێگەی کۆمیسیارە بەتاڵەکان بۆ کارنامەکە زیادکرا.[٤٣] ٢٢ی ئایار، ڕێواز فایەق دانیشتنەکەی کردەوە و دواتر دواخست، بەڵام ھێمن ھەورامی بەردەوامبوونی دانیشتنەکەی ڕاگەیاند بۆ پەسەندکردنی بڕگە زیادکراوەکە، ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی پشێوی لەنێوان پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی، ھێمن ھەورامی پەسەندکردنی بڕگەکەی ڕاگەیاند و دانیشتنەکەی دواخست و داواکاری پەرلەمانتارانی کۆمەڵ باسنەکرا.[٤٤] ڕۆژی دواتر بڕیارەکە بەواژووی ھێمن ھەورامی لە وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە.[٤٥]
لە ٣ی ئابی ٢٠٢٣، بۆ جاری سێیەم مەرسومی ھەرێمی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ دەرچوێندرا.[١٣]
پاش پەسەندکردنی سکاڵانامەکەی یەکێتی لەسەر یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ی ھەموارکراو، نێچیرڤان بارزانی چوارەمین مەرسومی دەرچواند بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
رۆژی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە پێنجەمین مەرسووم دەرچوو بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.[٤٦]
یاسای ھەڵبژاردن
[دەستکاری]دوای بەرکاربوونی یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، پەنابرایە بەر دادگای باڵای فێدراڵیی عێراق بۆ ھەڵوەشاندنەوە و بە نادەستووریبوونی یاساکە، ھەریەک لە سروە عەبدولواحید (ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) یووسف محەممەد (سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ٢٠١٤-٢٠١٧) و کاوە عەبدولقادر (سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمان) و شاسوار عەبدولواحید (سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ) سکاڵایان تۆمارکرد بە زنجیرەکانی ٢٣٣ و ٢٤٨ و ٢٥٣ و ٢٣٩ی فیدراڵیی ٢٠٢٢، یەکەم دانیشتنی دادگا لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ بوو. سکاڵاکان بە ٢٣٣ی فیدراڵیی ٢٠٢٢ کران بە یەک بەھۆی لێکچوونی داواکانیان.
دوای چەندین دواخستن و وەرگرتنی ڕای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن، دواجار دادگای فیدراڵی ڕۆژی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ نادەستووریبوونی یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی ڕاگەیاند، سەرجەم بڕیار و یاساکانی پەرلەمانی لەپاش ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە ھەڵوەشاوە دانا، بڕیارەکە بە زۆرینەی دەنگ دەرچوێندرا بوو.[٤٧] لە سکاڵاکەدا پشت بە ماددەکانی ٥ و ٢٠ی دەستووری عێراق و ماددەی ٥١ی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ی ھەموارکراو بەسترابوو بۆ بە نادەستووریبوونی یاساکە. لایەنی سکاڵالێکراو پشتی بە بڕیاری دادگاکە بەستبوو کە ژمارەکەی ٣٩ی فیدراڵیی ٢٠٠٩ بوو، کە نەوشیروان مستەفا لەدژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان تۆماری کردبوو، دادگا کارەی بە یاسایی ھەژمارکردبوو.[٤٨] ھەروەھا سکاڵاکاران پێش بەرکاربوونی یاساکە سکاڵایان تۆمارکردووە و پشتیان بەستووە بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاساکە.
دادگا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی وەکو لایەنی سێیەم بۆ سکاڵاکە زیادکرد، کۆمیسیۆن پاڵپشت بە بڕگەی ١ی ماددەی ١ و بڕگەی ٢ی ماددەی ١٨ی یاساکەی کە ژمارە ٣٩ی ساڵی ٢٠١٩ یە، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن بەپێی یاسای تایبەتمەند، ھەروەھا بە بڕیاری دادگا ١٥٦ی فیدراڵیی ٢٠٢٢ کە تایبەت بوو بە یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی و دەستەواژەی «تاکە دەسەڵاتی ڕێپێدراوە بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن لەھەرێم» بە نادەستووری دانراوە.[٤٩]
سەرەڕای ھەڵوەشاندنەوەی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان لە پاش تەواوبوونی تەمەنی یاسایی، زیاد جەبار محەممەد سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان سکاڵایەکی لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تۆمارکرد بە مەبەستی دەرکردنی فەرمانێک بۆ وەستاندنی کارەکانی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، دادگا سکاڵاکەی بە ژمارە ٨٤ی فیدراڵیی ٢٠٢٣ وەرگرت، لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ داواکەی ڕەتکردەوە بە بیانووی تایبەتمەندنەبوونی بە کارەکانی دادگاکە.[٥٠]
لە ماوەی تەمەنی یاسایی پەرلەمانی کوردستان نەتواندرا یاسای ھەڵبژارنی پەرلەمانی کوردستان ھەمواربکرێتەوە، بە تایبەت دابەشکردنی ھەرێم بۆ چەند بازنەیەکی ھەڵبژاردن بەپێی پارێزگاکان و کورسی کۆتای پێکھاتەکان. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٣ ئامانج نەجیب شەمعون سکاڵای ژمارە ١٣١ی فیدراڵیی ٢٠٢٣ تۆمارکرد، داوای کرد نادەستووریبوونی ماددەی تایبەت بە کۆتاکان و ھەژمارکردنی ھەرێم بەناوچەیەک و دابەشکردنی بۆ چەند بازنەیەکی ھەڵبژاردن ڕابگەیەنێت. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ناوبراو سکاڵایەکی دیکەی بە ژمارە ١٨٥ی فیدراڵیی ٢٠٢٣ تۆمارکرد بۆ دانانی تەواوی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە ١ی ١٩٩٢ی ھەموارکراو بە نادەستوورییبوون. زیاد جەبار سکاڵایەکی دیکە لەسەر ھەمان یاسا تۆمارکرد، سکاڵاکانیان کرا بەیەک و ژمارە ٨٣ی فیدراڵیی ٢٠٢٣ وەرگرت. تانەکانیان لە ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ی دووبارە بوو.
نوێنەری پەرلەمانی کوردستان داوای دواخستنی سکاڵاکەی ئامانج نەجیبی کرد بۆ پاش بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمان، بەڵام داواکەی ڕەتکرایەوە. سەبارەت بە سکاڵاکەی دووەم، نوێنەری سکاڵالێکراوان وەڵامی دادگایان دایەوە، کە ناوبراو و حیزبەکەی سوودمەندی یاسای تانەلێدراون، کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیی دادگا، «نابێت سکاڵاکار سوودی وەرگرتبێت لە بەشێکی دەقی تانەلێدراو یان ھەمووی»، ھەروەھا بەپێی ماددەی ١٤١ی دەستوور «یاسا و بڕیارەکانی ھەرێمی کوردستان کارپێکراون، مەگەر لایەنی پەیوەندیدار لەکاری بخات و پێچەوانەی ئەم دەستوورە بێت». ھەروەھا ماددەی ٩ی یاسا تانەلێدراوەکە و ماددەکانی ١٦ و ٢٠ی دەستوور پەیوەندییان بەیەکەوە نیە، کە تایبەتە بە بازنەی ھەڵبژاردن. ماددەی ١٥ کە تایبەتە بە تۆماری دەنگدەران لە کارخراوە بە دەرچوونی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی. ماددەی ٢٢ ڕێگر نیە لەبەردەم خۆپاڵاوتنی پاڵێوراوانی تاک و سەربەخۆ، بەڵکو پارێزگاری لە کۆتای ژنان دەکات. ماددەی ٣٦ بۆ دابینکردنی ماف و پێکەوەژیانی پێکھاتەکانە.
دادگای باڵای فیدراڵی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی وەکو لایەنی سێیەم بانگھێشت کرد و پاش وەڵامدانەوە کرایە دەرەوە. دادگا داوای کرد کە تۆماری دەنگدەرانی بەکارھاتوو چۆن دەبێت و چۆن بازنەکانی ھەڵبژاردن دروستدەکات و کورسییەکان چۆن دابەش دەکەن بە پارێزگاریکردن لە کۆتای ژنان. نوێنەری کۆمیسیۆن وەڵامی دادگای دایەوە، تۆماری دەنگدانی فیدراڵی بەکاردەھێنرێت کە تۆمارێکی بایۆمەترییە و بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەکاردەھێنرێت، کە ژمارەی دەنگدەران ٣ ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار و ٣٦٠ دەنگدەرە، کە تەنھا ملیۆنێک و ھەزار و ٦٧١ دەنگدەر تۆماری بایۆمەتری نەکردووە. سەبارەت بە دابەشکردنی کورسییەکان لە ئەگەری بەڕێوەچوونی بە چەند بازنەیەک، ئەوا پشت بە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە ١٢ی ٢٠١٨ی ھەموارکراو بەپێی یاسای ژمارە ٤ی ٢٠٢٣ دەبەستێت، کە ھەرێمی کوردستان خاوەنی ٤٤ کورسییە، لە ئەگەری دانانی ھەڵەبجە بە بازنەیەکی ھەڵبژاردن کە بەپێی یاسای ژمارە ١ی ٢٠١٥ دروست کراوە، کە لەو ھەڵبژاردنەدا بازنەی ٣ی پارێگای سلێمانی بووە و خاوەنی ٣ کورسییە، کە ناوچەکانی ھەڵەبجە، سەید سادق، شارەزوور و پێنجوێن دەگرێتەوە و خاوەنی ٥ ناوەندی تۆمارکردنی دەنگدەرانە. لە ئەگەری دابەشکردنی ١١ کورسیی کۆتای پێکھاتەکان، سلێمانی و ھەولێر ھەریەکەیان ٤ کورسییان دەبێت بۆ پێکھاتەکانی مەسیحی و تورکمان، دھۆکیش ٣ کورسی بۆ پێکھاتەکانی مەسیحی و ئەرمەن و تورکمان. لەکاتێکدا لە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تەنھا دھۆک و ھەولێر تاکە کورسی کۆتای مەسیحییان ھەیە. سەبارەت بە کۆتای ژنان، کۆمیسیۆن پارێزگارییان لێدەکات و ھەر لیستێک دەبێت بەلانی کەمەوە ٣ پاڵێوراو بن، کە یەکێکیان ژن بێت، بەڵام پاڵێوراوی تاک ناکەوێتە ژێر کاریگەری کۆتای ژنان.
بازنەی ھەڵبژاردن | کورسی پارێزگا لە ٢٠٢١ | ڕێژەی پارێزگا لە ٢٠٢١ | کورسیی پێشنیارکراوی بازنە | کۆتای پێشنیارکراوی مەسیحی | کۆتای پێشنیارکراوی تورکمان | کۆتای پێشنیارکراوی ئەرمەن |
---|---|---|---|---|---|---|
پارێزگای سلێمانی | ١٨ | ٤١٪ | ٣٨ | ٢ | ٢ | سفر |
پارێزگای ھەولێر | ١٥ | ٣٤٪ | ٣٤ | ٢ | ٢ | سفر |
پارێزگای دھۆک | ١١ | ٢٥٪ | ٢٥ | ١ | ١ | ١ |
پارێزگای ھەڵەبجە[ئ] | - | - | ٣ | سفر | سفر | سفر |
کۆی گشتی | ٤٤ | ١٠٠٪ | ١٠٠ | ٥ | ٥ | ١ |
- ^ لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ٢٠٢١، ھەڵەبجە بازنەی ٣ی پارێزگای سلێمانی بوو، کە خاوەنی ٣ کورسی بوو بۆ پارێزگاریکردن لە کۆتای ژنان.
بازنەی ھەڵبژاردن | کۆی دەنگدەرانی بازنە | دەنگدەرانی تۆمارکراوی بایۆمەتری | دەنگدەرانی تۆمارنەکراوی بایۆمەتری |
---|---|---|---|
بازنەی سلێمانی | ١٫٢٦٢٫٣٦٧ | ٩٣٦٫٥٢٧ | ٣٢٥٫٨٤٠ |
بازنەی ھەولێر | ١٫٣٦٦٫٤٦٢ | ٩٦٣٫٧٨٣ | ٤٠٢٫٦٧٩ |
بازنەی دھۆک | ٩٢٦٫٧٤٦ | ٧١٠٫٠٨٧ | ٢١٦٫٦٥٩ |
بازنەی ھەڵەبجە | ٢٣٣٫٧٨٥ | ١٧٧٫٢٩٢ | ٥٦٫٤٩٣ |
کۆی گشتی | ٣٫٧٨٩٫٣٦٠ | ٢٫٧٨٧٫٦٨٩ | ١٫٠٠١٫٦٧١ |
دواتر سکرتێری بزووتنەوەی دیموکراتیی ئاشووری و سەرۆکی حیزبی گەشەپێدانی تورکمانی داوایان کرد کە وەکو لایەنی سێیەم بچنە نێو سکاڵاکە، بەڵام بەھۆی وەڵامدانەوەی کۆمیسیۆن داواکەیان ڕەتکرایەوە. ھەروەھا کۆمیسیۆن داوای لە دادگا کرد ڕەچاوی ماوەی پێویست بۆ ئامادەکاری و بوودجە و یاسای ھەڵبژاردن و تەمەنی یاسایی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لەبەرچاو بگیرێت لە کاتی بڕیارداندا.
لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە[٥١]:
- دەستەواژەی «یانزدە» لە ماددەی ١ نادەستوورییە و «پەرلەمانی کوردستان لە ١٠٠ ئەندام پێکدێت».
- دەستەواژەی «پشت بە یاسای کۆمیسیۆنی ژمارە ١١ی ٢٠٠٧ دەبەسترێت تا دروستکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی» لە بڕگەی یەکەمی ماددەی ٦ی دووبارە نادەستوورییە، چونکە یاساکەیان لەکارخراوە و کار بە یاسای ٣١ی ٢٠١٩ دەکات، دەقەکەی دەبێتە «کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان جێگەی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم دەگرێتەوە و سەرپەرشتی دەکات و بەڕێوەی دەبات». ھەروەھا بڕگەی چوارەمی ھەمان ماددە نادەستوورییە.
- ماددەی ٩ کە بەپێی ماددەی ٤ی ھەمواری سێیەمی ژمارە ٤٧ی ٢٠٠٤ ئەنجامدراوە، نادەستوورییە و دەقەکەی دەگەڕێتەوە بۆ «ھەرێمی کوردستان بۆ چەند بازنەیەکی ھەڵبژاردن دابەشدەکرێت کە کەمتر نەبێت لە ٤ بازنە»..
- ماددەی ٣ی یاسای ژمارە ١٥ی ٢٠١٣ نادەستوورییە، کە کارکردن بە ماددەی ١٩ی یاسای ھەڵبژاردن ھەڵدەوەشێنێتەوە، کار دەکرێت بە دەقی پێشووی کە «فەرمانگەی باری شارستانی کارتی دەنگدەر بۆ ئەو ھاونیشتیمانیانە دابین دەکات کە ١٨ ساڵ تەواو دەکەن بەو داڕێژە و شێوازەی کە دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکان دیاری دەکات».
- دەستەواژەی «لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان» و «ژمارەی پاڵێوراوانی ھەر لیستێک نابێت لە ٣ کەمتر بن» لە بڕگەی یەکەمی ماددەی ٢٢ نادەستوورییە، دەقەکەی دەبێتە «ھەموو قەوارەیەکی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان لیستی پاڵێوراوانی پێشکەشدەکات و نابێت ڕێژەی ژنان ٣٠٪ کەمتر بێت، ڕیزبەندی لیستەکە بەو شێوەیە دەبێت کە پارێزگاری لە ڕێژەی ژنان بکات».
- ماددەکانی ٦ و ٧ و خاڵی ١ و ٢ی بڕگەی یەکەمی ماددەی ٣٦ و ٣٦ی دووبارە و بڕگەی ٢ی ماددەی ٥٦ و ٥٨ی یاسای ژمارە ١ی ١٩٩٢ی ھەموارکراو نادەستوورین.
- سکاڵای سکاڵاکاران لەسەر ماددەکانی تری یاساکە ڕەتکرانەوە.
- سکاڵاکە لەسەر سەرۆکی ھەرێم و سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لابرا، چونکە دژایەتیکراو نین.
کۆمیسیۆن دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئامادەکارییەکانی دەستپێکردەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بەپێی یاسای ژمارە ١ی ١٩٩٢ی ھەموارکراو و بەڕەچاوکردنی بڕیارەکانی دادگا.
ڕێکارەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن
[دەستکاری]پاش ڕاگەیاندنی نادەستووریبوونی یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان[٤٧] و لە٨ی حوزەیران، وەفدێکی سەرۆکایەتی ھەرێم گەیشتە بەغداد و لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.[٥٢] ١٥ی حوزەیران، نێچیرڤان بارزانی میوانداری وەفدێکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران کرد، کە نێردەی تایبەتی سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەی بوو.[٥٣]
لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی کۆمیسیاران کۆبووەوە، کۆمیسیۆن وەڵامی پێشنیاری تایبەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دایەوە و ڕایانگەیاند ناتوانن لەو ڕێکەوتە ھەڵبژاردنەکە ئەنجام بدەن و پێشنیاریان کرد کە ١٨ی شووباتی ٢٠٢٤ یان ڕۆژانی دواتری بێت. ھاوکات لەگەڵ محەممەد سودانی و لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی ئەم بابەتەیان کرد.[٥٤] ٣ی ئابی ٢٠٢٣، مەرسومی ھەرێمی بۆ دیاریکردنی ڕۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەرچوو، کۆمیسیۆن دەستی بە ئامادەکارییەکانی کرد و لە ٦ی ئاب فەرمانگەی ھەڵبژاردنی ڕاسپارد بۆ ئامادەکردنی کارنامەی تایبەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.[٥٥] لە ١٣ی ئاب، کۆمیسیۆن پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ درێژکردەوە، کە دوا مۆڵەت ٢٠ی ئەیلوول بوو.[٥٦][٥٧] لەو ماوەیەدا نزیکەی ٣١٠ ھەزار دەنگدەر زانیارییەکانیان نوێکردەوە. کۆمیسیۆن لەگەڵ محەمەد سودانی تاوتوێی تەرخانکردنی داراییان کرد بۆ پرۆسەکە، ھەروەھا ٢ ملیۆن و ٧٤٢ ھەزار دەنگدەر تۆمارکراون.
لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، کۆمیسیۆن پەیڕەوی ژمارە ١ی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرد،[٥٨] کە تایبەت بوو بە چۆنییەتی دەنگدان و ھەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان. لە ٩ی ئەیلوول، پەیڕەوی ژمارە ٥ی تایبەت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن پەسەند کرد.[٥٩]
بەپێی پەیڕەوی ژمارە ١، دەنگدەر دەبێت خاوەنی کارتی دەنگدەری بایۆمەتری بێت، ئامێری پشکنەری دەنگدەر بۆ ھەڵسەنگاندنی پەنجەمۆری دەنگدەر لەگەڵ زانیارییەکانی لەنێو کارتەکەی و ئامێری وێستگەکەی بەکاردەھێنرێت و زنجیرەی پەڕەی دەنگدان تۆماردەکات. ئامێری ھەژمارکردن و جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی پشکنین بۆ زنجیرەی پەڕەی ھاتوو دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لە تێپەڕبوونی بە ئامێری پشکنەری دەنگدەر، پاشان دۆخی پەڕەکە و زانیارییەکانی تۆماردەکات و وێنەیەکی لە یادگەکانی پاشەکەوت دەکات، ئەم دوو ئامێرە لە ڕێگەی کەیبڵێکەوە پێکەوە بەستراون بۆ گۆڕینەوەی زانیارییەکان لەنێوانیان. ھاوکات ھەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەستی بۆ ھەموو وێستگەکان ئەنجام دەدرێت.
ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کۆمیسیۆن پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری بۆ ئەو دەنگدەرانە کردەوە کە تا ٢٥ی شووبات دەگەنە تەمەنی یاسایی و بڕیاردرا لە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستپێبکات و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام بێت. ھەروەھا بڕیاردرا کە سەرجەم وێستگەکانی دەنگدان بە دەستی بژمێردرێنەوە سەرەڕای ھەژمارکردن و جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی و دەبێت بەتەواوی ھاوتا بن، لە ئەگەری ھاوتا نەبوونی تەواوەتی، پشت بە ھەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەستی دەبەسترێت.[٦٠] دواتر کۆمیسیۆن ئامادەکارییەکانی لەگەڵ حکومەتی ھەرێم تاوتوێ کرد.[٦١] بە پێی یاسا و ڕێکارەکان، ٣٨ حیزبی سیاسی مافی بەشداری کردنیان ھەبوو.[٦٢]
ڕۆژی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، وەفدێکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران میوانی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوون، تێیدا تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان کران و باس لە درێژکردنەوەی تەمەنی یاسایی ئەنجومەنی کۆمیسیاران و ھەموارکردنەوەی یاسای ژمارە ٣١ی ٢٠١٩ی کۆمیسیۆنەکە کرا.[٦٣]
ڕۆژی ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، ڕێنمایی ڕاستاندنی بۆ نوێنەرانی پارت و ھاوپەیمانەکان و پاڵێواوانی تاک و چاودێرانی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی دەرچواند.[٦٤][٦٥][٦٦]
پاش دەرچوونی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ و چوارەمین مەرسومی ھەرێمی لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤، کۆمیسیۆن بەردەوامیدا بە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ١٠ی حوزەیران.
کۆمیسیۆن ڕێسای ھەڵسوکەوتی پاڵێوراوان، پەیڕەوی تۆمارکردن و ڕاستاندنی پاڵێوراوان، ڕێنمایی ھاوپەیمانیەتی نێوان حیزبە سیاسییەکان، ڕێنمایی تۆمارکردن و ڕاستاندنی لیستی پاڵێوراوان، ڕێنمایی ڕاستاندنی ڕاگەیاندنکاران، پەیڕەوی سکاڵا و تانەدان و ڕێکاری سکاڵا و تانەدانی ڕۆژی دەنگدانی دەرچواند.[٦٧][٦٨][٦٩][٧٠][٧١][٧٢]
لە ١٩ی ئازار، کۆمیسیۆن ڕێکارەکانی دەنگدان و ھەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانی دەرچواند لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، کە ١٠٠ کورسی گشتی بوو.
لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤، خولێکی ڕاھێنانی بۆ فەرمانبەرانی یاسایی لە نووسینگەکانی لە ھەرێم ئەنجامدا، کە تایبەت بوو بە پەیڕەو و ڕێکارەکانی سکاڵا و تانەدان.[٧٣]
لە سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠٢٤، شاندێکی کۆمیسیۆن لە دەستەی ھەرێمی کوردستان سەردانی وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستانیان بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی ڕێکارە ئەمنییەکانی ھەڵبژاردن.[٧٤] ١٦ی نیسان، یەکەم پڕۆسەی ھەڵبژاردنی تاقیکاری بۆ ئامێرەکانی ھەڵبژاردن لە ھەرێم ئەنجامدرا.[٧٥] ١ی ئایار، کۆتایی بە خولێکی ڕاھێنانی ھێنا کە بۆ فەرمانبەرانی نووسینگەکانی ھەڵبژاردن بوو، پڕۆسەیەکی دەنگدانی تاقیکاری تێیدا ڕێکخرا، کە لە کۆتایی ھەر خولێکی ڕاھێنان، پڕۆسەیەکی دەنگدانی تاقیکاری ڕێکدەخرێت بۆ بەشداربووانی خولەکە.[٧٦]
لە ٨ی نیسان، پرۆسەی تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە قەوارە سیاسییەکان و پاڵێوراوانی تاک بەڕێوەچوو، کە ژمارە درا بە ١٠ حیزب و ٢ ھاوپەیمانیەتی و ٥٧ پاڵێوراوی تاک.[٧٧]
لە ٢١ی نیسان، دەستەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری دامەزراوە ئەمنییەکان کۆبوونەوە، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەنگدانی تایبەت و ڕاستاندنی ناوی دەنگدەرانی تایبەت لە لایەن دامەزراوەکانیان و دابەشکردنی یەکە سەربازییەکان بەسەر بنکەکانی دەنگدانی تایبەت.[٧٨]
لە ٢٧ی حوزەیران، ئەنجومەنی کۆمیسیاران میوانی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق بوون، باس لە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنەکە کرا کە بڕیارە لە ٢٠ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت.[٧٩]
پارت و ھاوپەیمانییە بەشداربووەکان
[دەستکاری]ژمارەدان بە بەشداربووان
[دەستکاری]بانگەشەی ھەڵبژاردن
[دەستکاری]پڕۆسەی دەنگدان
[دەستکاری]دەنگدانی تایبەت
[دەستکاری]ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، کە تێیدا ھێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ھەرێمی کوردستان بەشداریانکرد. جگە لە ھەرێمی کوردستان، لە ٧ پارێزگای عێراق ناوەندی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی تایبەت کرانەوە.
پارێزگا | ژمارەی دەنگدەران | ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدان | ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان |
---|---|---|---|
ھەولێر | ٨٩٫٧٩١ | ٦٢ | ٣٠٦ |
سلێمانی | ٧٨٫٦٦١ | ٥٧ | ٢٧٦ |
دھۆک | ٤٠٫٩٥٦ | ٣٣ | ١٤٢ |
ھەڵەبجە | ٩٥٢ | ١ | ٣ |
بەغداد/ڕەسافە[ئ] | ٤٣٣ | ١ | ٢ |
بەغداد/کەرخ[ئ] | ٢٫٤١٤ | ٢ | ٨ |
نەینەوا | ١٫٠٣٨ | ٤ | ٥ |
کەرکووک | ٤٨٨ | ١ | ٢ |
دیالە | ٢٦٦ | ١ | ١ |
ئەنبار | ١٩٦ | ١ | ١ |
واسیت | ١٩١ | ١ | ١ |
سەڵاحەددین | ٥٧٤ | ١ | ٢ |
کۆی گشتی | ٢١٥٫٩٦٠ | ١٦٥ | ٧٤٩ |
وێستگە و بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر ٧ی بەیانی بە ڕووی دەنگدەران کرانەوە. تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ٧٠٪ی دەنگدەران بەشدارییان کرد و بژاردەی تێپەڕاندنی ھاوتابوونی پەنجەمۆر بۆ ١٫١٢٪ی دەنگدەران بەکارھێنرا بوو.
پارێزگا | ژمارەی دەنگدەرانی بەشداربوو تا ١٢ی نیوەڕۆ | ژمارەی بەکارھێنانی بژاردەی تێپەڕاندن تا ١٢ی نیوەڕۆ | ڕێژەی بەشداری تا ١٢ی نیوەڕۆ | ژمارەی دەنگدەرانی بەشداربوو | ژمارەی بەکارھێنانی بژاردەی تێپەڕاندن | ڕێژەی بەشداری |
---|---|---|---|---|---|---|
ھەولێر | ٦٢٫٧٤٥ | ١٫١٣٠ | ٧٠٪ | ٨٧٫٥١٣ | ١٣٥٣ | ٩٧٪ |
سلێمانی | ٥٢٫٩٥٢ | ٧٨٧ | ٦٧٪ | ٧٦٫٥٠١ | ٩٣٠ | ٩٧٪ |
دھۆک | ٣١٫٤٠٨ | ٤٧٧ | ٧٧٪ | ٤٠٫٢٠٦ | ٥٦٠ | ٩٨٪ |
ھەڵەبجە | ٦١٢ | ١١ | ٦٤٪ | ٩١٧ | ١٣ | ٩٦٪ |
بەغداد/ڕەسافە | ٢٤٨ | ٥ | ٥٧٪ | ٢٦١ | ٥ | ٦٠٪ |
بەغداد/کەرخ | ١٫٦٢٨ | ١٩ | ٦٧٪ | ١٫٩٠٧ | ٢٥ | ٧٩٪ |
نەینەوا | ٣٠٧ | ٤ | ٣٠٪ | ٤٤٢ | ٩ | ٤٣٪ |
کەرکووک | ٢٠٨ | ٢ | ٤٣٪ | ٢٧٥ | ٣ | ٥٦٪ |
ئەنبار | ١٣ | سفر | ٧٪ | ١٥ | سفر | ٨٪ |
دیالە | ١٤٨ | ١ | ٥٦٪ | ١٦٥ | ١ | ٦٢٪ |
واسیت | ٦ | سفر | ٣٪ | ٧ | سفر | ٤٪ |
سەڵاحەددین | ٢٧٠ | ٢ | ٤٧٪ | ٣١٢ | ٢ | ٥٤٪ |
کۆی گشتی | ١٥٠٫٥٤٥ | ٢٫٤٣٨ | ٧٠٪ | ٢٠٨٫٥٢١ | ٢٫٩٠١ | ٩٧٪ |
- ^ ڕێژەی بەشداریکردنی پارێزگاکانی عێراق لەچوارچێوەی ڕێژەی بەشداریکردنی پارێزگاکانی ھەرێم ھەژمارکراوە.
کاتژمێر ٦:٠٥ی ئێوارە خۆکارانە سندوقەکانی دەنگدان داخران و پرۆسەی دەنگدان کۆتایی ھات، بژاردەی تێپەڕاندنی ھاوتابوونی پەنجەمۆر بۆ ١٫٣٤٪ی دەندەران بەکارھێنرا بوو. ٢٠٨٫٥٢١ دەنگدەر بەشدارییان کرد، کە ٤٫٧٤٨ دەنگدەریان مێ بوون و ١٨٫٦٦٤ دەنگدەریان نەخوێندەوار بوون. لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت ١٫٩٢٦ چاودێر و ٣٫٧٥٠ بریکاری قەوارەی سیاسی چاودێری پرۆسەکەیان کردووە.
دەنگدانی گشتی
[دەستکاری]ئەنجامی ھەڵبژاردن
[دەستکاری]لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر لە کۆتاییھاتنی دەنگدانی گشتی، ئەنجامی بەرایی ڕاگەیەندرا، کە تێیدا دەنگی ٢٦ وێستگە ڕانەگەیەندرا بەھۆی وردبینیکردنەوە. ڕێکەوتی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیەندرا.
ژ. لیست | ناوی لیست | ٢٠٢٤ | ٢٠١٨ | گۆڕانکاری کورسی | ||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ژ. دەنگ | ٪ | کورسی | ژ. دەنگ | کورسی | ||||
١٩٠ | پارتی دیموکراتی کوردستان | ٨١٢٫٧٩٤ | ٤٣٫١٨٪ | ٣٩ | ٥٤٤٬٣٨٠ | ٤٥ | ٦ | |
١٢٩ | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | ٤٠٩٫٥٤٨ | ٢١٫٧٦٪ | ٢٣ | ٢٥٣٬٢٠٠ | ٢١ | ٢ | |
١٥٧ | جووڵانەوەی نەوەی نوێ | ٢٩٢٫٠٣٢ | ١٥٫٥١٪ | ١٥ | ١٠٧٬٦١٠ | ٨ | ٧ | |
١٤٨ | یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان | ١١٧٫٤٤٤ | ٦٫٢٤٪ | ٧ | (ھاوپەیمانی) | ٦ | ١ | |
١٦١ | ھەڵوێست | ٥٦٫٠٠٨ | ٢٫٩٨٪ | ٤ | (نوێ) | (نوێ) | ||
١٤٧ | کۆمەڵی دادگەری کوردستان/عێراق | ٦٤٫٨٧٤ | ٣٫٤٥٪ | ٣ | ٩١٬١٥٢ | ٧ | ٤ | |
١٦٩ | بەرەی گەل | ٣٣٫٤٦٦ | ١٫٧٨٪ | ٢ | (نوێ) | (نوێ) | ||
١٣٣ | ھاوپەیمانیی ھەرێمی کوردستان | ١٣٫٢٥٤ | ٠٫٧٠٪ | ١ | (ھاوپەیمانی) | ١ | ||
١١٤ | گۆڕان | ١١٫٦٤١ | ٠٫٦٢٪ | ١ | ١٦٤٬٥٨٠ | ١٣ | ١٢ | |
کۆی گشتی | ٩٥ | ١٠٠ | ٥ | |||||
کۆتای پێکھاتەی تورکمان | ||||||||
٢٢٨ | نەجدەت نووری محەممەد عەرەب | ٥٫٦٦٤ | ١ | (نوێ) | ||||
٢٠٨ | بزووتنەوەی تورکمان مونا نەبی نادر عەبدوڵڵا |
٣٫٦٦٦ | ١ | (نوێ) | ||||
کۆی پێکھاتەی تورکمان | ٢ | ٥ | ٣ | |||||
کۆتای پێکھاتەی مەسیحی | ||||||||
٢٢٩ | ڕامی نووری عوودیش دانیال | ٦٫٧٥٣ | ١ | (نوێ) | ||||
٢٠٧ | بزووتنەوەی بابل دانا ئامانج نەجیب شەمعوون |
٦٫٢٠٣ | ١ | (نوێ) | ||||
٢١٣ | بزووتنەوەی مەسیحی جەیمس حەسدۆ ھیدۆ داوود |
٥٫٥٣٥ | ١ | (نوێ) | ||||
کۆی پێکھاتەی مەسیحی | ٣ | ٦ | ٣ | |||||
کۆی دەنگی دروست | ١٫٨٨٢٫٤٤٨ | ٩٠٫١٦٪ | ١٠٠ | ١١١ | ١١ | |||
کۆی دەنگدەرانی بەشداربوو | ٢٫٠٨٧٫٩٧٢ | ٧٢٫٠١٪ | ||||||
کۆی دەنگدەران | ٢٫٨٩٩٫٥٧٨ |
کاردانەوەکان
[دەستکاری]سکاڵا و تانەکان
[دەستکاری]پاش تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و کۆتاییھاتنی ماوەی یاسای بۆ پێشکەشکردنی سکاڵای تایبەت بە پڕۆسەکە، ٧١ سکاڵا تۆمارکرا، کە لە ھەڵەبجە ٢٤ سکاڵا تۆمارکراوە.
پارێزگا | ژمارەی سکاڵای تۆمارکراو |
---|---|
ھەولێر | ١١ |
سلێمانی | ٢٥ |
دھۆک | ١١ |
ھەڵەبجە | ٢٤ |
کۆی گشتی | ٧١ |
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان بەڕێوەچوو». پەرلەمانی کوردستان. ٤ی نیسانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە 12ی ئازاری 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «پەیامی ئێمە بۆ عێراق ئاشتی و برایەتییە». سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە دیدارێکی مێریدا کرد». سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە». پەرلەمانی کوردستان. ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە 18ی ئازاری 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «وتەبێژی کۆمیسیۆن: پەرلەمان فریای ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن ناکەوێت». ڕووداو. ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە 10ی ئازاری 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «سکرتێری پەرلەمان بەشداریکرد لەڕۆژی زمان و کەلتوری تورکمان». پەرلەمانی کوردستان. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «سکرتێری پەرلەمان بەشداریکرد لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکماندا». ٢٤ی شووباتی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی شووباتی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «پارتی: کاتمان نیە و ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن پێویست نیە». ڕووداو. ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە 10ی ئازاری 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «پارتی: پێداگری لەئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکەینەوە». ڕووداو. ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە 10ی ئازاری 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «ئەمینداری یەکگرتوو: ھەڵبژاردن دەبێت لەکاتی خۆیدا بکرێت». ڕووداو. ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە 10ی ئازاری 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «ھێمن ھەورامی پێشوازیی لەمیری ئێزیدیان کرد». پەرلەمانی کوردستان. ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «دیدار لەگەڵ سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو». سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «مەرسوومەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کردستان». درەو میدیا. ٢٦ حوزەیران ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە 29 ئەیلوول 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «سکرتێری پەرلەمان پێشوازیکرد لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا». پەرلەمانی کوردستان. ٢ی شووباتی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە 12ی ئازاری 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیکرد لە بەرپرسێکی یونامی». پەرلەمانی کوردستان. ١٦ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «سەرۆکی پەرلەمان بەشداریکرد لەپانێڵێکی تایبەت بە ھەڵبژاردن». پەرلەمانی کوردستان. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «وتەی سەرۆکی پەرلەمان بەبۆنەی کردنەوەی خولی بەھارە». پەرلەمانی کوردستان. ١ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «سەرۆکی ھەرێم و پێکھاتەکان کۆبوونەوە». سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان». سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی ھەرێم کۆبوونەوە». سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ١٠ی ئابی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «ھێمن ھەورامی: ھەفتەی داھاتوو لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە». پەرلەمانی کوردستان. ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «بەرنامەی کاری دانیشتنی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢». پەرلەمانی کوردستان. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «دانیشتنی ژمارە ٩ی پایزە بەڕێوەچوو». پەرلەمانی کوردستان. ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ١١». پەرلەمانی کوردستان. ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ١٠ی پایزە». پەرلەمانی کوردستان. ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «دانیشتنی ژمارە ١٠ بەڕێوەچوو». پەرلەمانی کوردستان. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «دانیشتنی ژمارە ١١ بەڕێوەچوو». پەرلەمانی کوردستان. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «وەقائعی کوردستان - ژمارە ٢٩٣» (PDF). وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (بە کوردی، عەرەبی). ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. pp. ١، ١٦. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «نابێت زۆنی زەرد و سەوز بمێنێت». سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ١٣». پەرلەمانی کوردستان. ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «دانیشتنی ژمارە ١٣ی پایزە بەڕێوەچوو». پەرلەمانی کوردستان. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ١٥». پەرلەمانی کوردستان. ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «دانیشتنی ژمارە ١٥ بەڕێوەچوو». پەرلەمانی کوردستان. ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «لەبارەی ھەڵبژاردنەوە، دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە». پەرلەمانی کوردستان. ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «نێچیرڤان بارزانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجامدا». سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ١ی خولی بەھارەی ساڵی پێنجەم». پەرلەمانی کوردستان. ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «دانیشتنی کردنەوەی خولی بەھارەی ساڵی پێنجەم بەڕێوەچوو». ١ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ٢». پەرلەمانی کوردستان. ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «دانیشتنی ژمارە ٢ بەڕێوەچوو». پەرلەمانی کوردستان. ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «لیژنەی پاڵاوتنی کۆمیسیاران کۆبووەوە». پەرلەمانی کوردستان. ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ٣». پەرلەمانی کوردستان. ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ١٤». پەرلەمانی کوردستان. ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «کارنامەی دانیشتنی ژمارە ٤». پەرلەمانی کوردستان. ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «دانیشتنی ژمارە ٤ بەڕێوەچوو». پەرلەمانی کوردستان. ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «وەقایعی کوردستان - ژمارە ٣٠٥» (PDF). وەزارەی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (بە کوردی، عەرەبی). ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣. pp. ١، ٢٨. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان؛ پێنج مەرسووم و چوار دواخستن». www.rudaw.net. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ ئ ا «بڕیاری ٢٣٣ی فیدراڵیی ٢٠٢٢» (PDF). دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق. ٣٠ ئایار ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٥ تەممووز ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «بڕیاری ٣٩ی فیدراڵیی ٢٠٠٩» (PDF). دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق. ١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٦ حوزەیران ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «بڕیاری ١٥٦ی فیدراڵیی ٢٠٢٢» (PDF). دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق. ٢٦ ئەیلوول ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ تەممووز ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «بڕیاری ٨٤ی فیدراڵیی ٢٠٢٣» (PDF). دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق. ١٦ تەممووز ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١١ تەممووز ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «بڕیاری ژمارە ٨٣ی فیدراڵیی ٢٠٢٣» (PDF). دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق. ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-date=
/|archive-url=
timestamp mismatch; 2024-03-08 suggested (یارمەتی) - ^ «رئیس وأعضاء مجلس المفوضین یستقبلون وفداً من رئاسة إقلیم کردستان». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-date=
/|archive-url=
timestamp mismatch; 2024-08-08 suggested (یارمەتی) - ^ «وتەی ھەفتانەی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان (بە عەرەبی). ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «وتەی ھەفتانەی ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٣». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان (بە عەرەبی). ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «وتەی ھەفتانەی ١٣ی ئابی ٢٠٢٣». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان (بە عەرەبی). ١٣ی ئابی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «وتەی ھەفتانەی ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان (بە عەرەبی). ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «قرار مجلس المفوضيـن رقم (5) للمحضر الاعتيادي (31) المـؤرخ فـــي 2023/9/4». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «نظام الاقتراع والعد والفرز لانتخاب برلمان إقلیم (کوردستان – العراق) رقم (1) لسنة 2023». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «نظام وسائل الاعلام لانتخاب برلمان اقلیم کوردستان رقم (5) لسنة 2023». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «وتەی ھەفتانەی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان (بە عەرەبی). لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «وتەی ھەفتانەی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان (بە عەرەبی). لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «وتەی ھەفتانەی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان (بە عەرەبی). لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «مجلس المفوضین فی ضیافة القانونیة النیابیة». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «تعلیمات اعتماد وکلاء الأحزاب السیاسیة والتحالفات والمرشحین الافراد لانتخابات برلمان إقلیم کوردستان-العراق 2024». کۆمیسیۆنی باڵای سەبەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «تعلیمات تسجیل واعتماد المراقبین الدولیین لانتخابات برلمان إقلیم کوردستان-العراق 2024». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «تعلیمات تسجیل واعتماد المراقبین المحلیین لانتخابات برلمان إقلیم کوردستان-العراق 2024». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «قواعد السلوک الخاصة بالمرشحین لانتخابات إقلیم کوردستان – العراق 2024». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «تعلیمات التسجیل والمصادقة علی قوائم المرشحین لانتخابات إقلیم کوردستان – العراق 2024». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٧ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «تعلیمات التحالفات بین الأحزاب السیاسیة لانتخاب برلمان إقلیم کوردستان 2024». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٣ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «تعلیمات اعتماد الإعلامیین لانتخاب برلمان إقلیم کوردستان – العراق 2024». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «الشکاوی والطعون لانتخاب برلمان اقلیم کوردستان العراق رقم (8) لسنة 2024». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «اجراءات شکاوی الاقتراع والطعون لانتخاب برلمان إقلیم کوردستان – العراق 2024». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٤ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «مفوضیة الانتخابات تختتم الورشة التدریبیة حول نظام وإجراءات الشکاوی والطعون». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «وفد ھیئة إقلیم کوردستان للانتخابات یزور وزارة داخلیة الاقلیم». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ١ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «مفوضیة الانتخابات تشرف بشکل مباشر علی المحاکاة الاولی لانتخابات برلمان الاقلیم». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «مفوضیة الانتخابات تختتم ورشھا التدریبة الخاصة بانتخابات برلمان اقلیم کوردستان ٢٠٢٤». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ١ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «مفوضیة الانتخابات تجری قرعة الأرقام للمشارکین فی انتخابات برلمان إقلیم کوردستان ٢٠٢٤». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٨ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «مدیر مکتب ھیئة إقلیم کوردستان یعقد اجتماعًا مع ممثلی الوزارات الأمنیة بحضور مدیر دائرة العملیات فی المکتب الوطنی». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٢١ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «مجلس المفوضین فی مفوضیة الانتخابات فی ضیافة رئیس الجمھوریة». کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.