عەلی حەمەساڵح
عەلی حەمەساڵح | |
---|---|
بە کوردی: عەلی حەمەساڵح | |
لەدایکبوون | دەربەندیخان، عێراق | ١٦ی نیسانی ١٩٨٤
زمانی زگماکی | کوردی |
پیشە | سیاسەتوان |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٩ |
ئەندامی حیزبی | بزووتنەوەی گۆڕان |
نەژاد | کورد |
عەلی حەمە ساڵح (لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٨٤، لە دەربەندیخان، ھەرێمی کوردستان) کەسایەتیی سیاسیی ناو بزووتنەوەی گۆڕان، لە وەتەی ھەڵبژاردنەکانی ئەیلوولی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە.[١] عەلی پێشتر بەھۆی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی لە کەناڵی کی ئێن ئێن بەناوی زمانی ژمارەکان[٢] لە باشووری کوردستان ناسرا ئەمەش بووە ھۆکارێک بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ٢٠١٣ توانی زۆرترین دەنگ لەناو کاندیدەکان بەدەست بھێنێت کە ١٣٩ھەزار و ٧٦٧ دەنگ بوو.[٣] دوای ھەڵبژاردنەکانیش بەرنامەیەکی پێشکەشکرد بەناوی ئێمە و ئەوان ھەر لە کەی ئێن ئێن.[٤] لە ناو پەلەمانی کوردستان عەلی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری وە ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و ووزەیە.[١] عەلی وێڕای کارکردنی لە بابەتی دارایی و ئابووری بەڵام خۆی ھەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆسە لە زمانی کوردی، ھەر بەھۆی بەرنامە ئابوورییەکانی ئەو بە حاسیبەی گۆڕان ناوی دەرکردووە،[٥] بەر لەوەی ببێتە پەرلەمانتار لە ناو بزووتنەوەی گۆڕان رێکخەری ژووری لێکۆڵینەوەی ئابووری بزووتنەوەی گۆڕان وئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بووە. پێشتریش لە ڕۆژنامەی ڕووداو وەک ڕۆژنامەوان و ستووننووس کاری کردووە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ١١ی ئازاری ٢٠١٦. Retrieved ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. Check date values in:
|access-date=, |archive-date=
(help) ١١ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٦ی ئازاری ٢٠١٦. Retrieved ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧. Check date values in:
|accessdate=, |archivedate=
(help) ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ١٨ی ئابی ٢٠١٤. Retrieved ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. Check date values in:
|accessdate=, |archivedate=
(help) ١٨ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئەو کاندیدانەی زۆرترین دەنگیان ھێناوە، ماڵپەڕی ھاوڵاتی - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦. Retrieved ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧. Check date values in:
|accessdate=, |archivedate=
(help)، ئێمە و ئەوان - ^ http://kurdoo.com/mag/2013/08/04/حاسیبەکەی-گۆڕان-زانیاری-ورد-لهباره/[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]