بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھاوپەیمانیی ھەرێمی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھاوپەیمانیی ھەرێمی کوردستان
سەرۆکمحەممەد حاجی مەحموود
چەشنھاوپەیمانیی ھەڵبژاردنی
ئەندامانحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
حیزبی شیوعیی کوردستان-عێراق
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
دامەزراندن١٤ی ئازاری ٢٠٢٤
ئایدۆلۆژیاسۆشیالیزم
دیموکراسی
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٠ / ٣٢٩
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان
١ / ١٠٠
کورسییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق
٠ / ٤٤٠

ھاوپەیمانیی ھەرێمی کوردستان ھاوپەیمانییەکە لە سێ حیزبی باشووری کوردستان کە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ پێکھاتووە. ھاوپەیمانیی ھەرێمی کوردستان پێکھاتووە لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، حیزبی شیوعیی کوردستان-عێراق و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و محەممەد حاجی مەحموود سەرۆکایەتیی دەکات.[١] [٢]

لیستی ھاوپەیمانیی ھەرێمی كوردستان بە ژمارەی ١٣٣ لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشداری دەکات.[٣]

فەرھاد تۆفیق گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گوتووە ھەر سێ پارتەکە لە ھەرچوار بازنەکەی ھەرێمی کوردستان بەربژێریان دەبێت. سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانییەکە لە سلێمانی و ھەڵەبجە پشکی پارتی سۆسیال دیموکرات دەبێت و سەرۆکی لیستەکە لە ھەولێر بۆ حیزبی شیوعی کوردستان و لە دھۆکیش بۆ زەحمەتکێشانی کوردستان دەبێت.

ئەندامانی ھاوپەیمانییەکە

[دەستکاری]
ژمارە حیزب
۱ حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
۲ حیزبی شیوعیی کوردستان-عێراق
۳ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]