جینین ھێنس پلاسخارت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جینین پلاسخارت

لەدایکبوون (١٩٧٣-٠٤-٠٧) ٧ی نیسانی ١٩٧٣ (تەمەن ٥١ ساڵ)
نیشتەجێینیدە رھۆرست دن بێرگ، ھۆڵەندا
نەتەوەھۆڵەندی
پیشە
حیزبی سیاسیپارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی
ھاوسەرئێریک جان ھینەس
مناڵ(ەکان)١ (لەخۆگرتوو)

جینین ئەنتوانێت ھێنس-پلاسخارت (لە دایکبووی ٧ی نیسانی ١٩٧٣) سیاسەتمەدار و دیپلۆمتکارێکی ھۆڵەندییە. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ کاروباری عێراق. ئەندامی پارتی گەل بۆ ئازادی و دیمۆکراسی ھۆڵەندییە.

لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٤ی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا وەک ئەندام ھەڵبژێردرا لە ڕێی گروپی ھاوپەیمانی لیبراڵ و دیموکراسی، لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٩دا دووبارە ھەڵبژێردرایەوە بە ندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا، لە ٢٠١٠ دەستی لە ئەندامێتی لە پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا کێشایەوە، دوای ئەوەی وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھۆڵەندا ھەڵبژێردرا، لە ٢٠١٢ وەک وەزیری بەرگری ھۆڵەندا دەستنیشانکرا دوای ھەڵبژاردنەکان، بەردەوامی بە خزمەتەکی دا تا ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دەستی لە کار کێشایەوە، دوای ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٧ گەڕایەوە وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھۆڵەندا تا ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨.

لە ئابی ٢٠١٨ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەنتۆنیۆ گوتیرێس وەک نوێنەری تایبەتی خۆی لە عێراق دەستنیشانکرد ھاوکات وەک سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق دوای کوتایی ھاتنی ماوەی پێشینەکە جان کۆبیش.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Jeanine Hennis-Plasschaert". Wikipedia (بە ئینگلیزی). 21ی ئەیلوولی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)