کۆئەندامی سووڕان
ڕواڵەت
کۆئەندامی سووڕان | |
---|---|
وردەکارییەکان | |
ناسێنەرەکان | |
لاتینی | systema cardiovasculare |
MeSH | D٠٠٢٣١٩ |
FMA | 7161 |
کۆئەندامی سووڕان (بە ئینگلیزی: Circulatory system) ئەو کۆئەندامەیە کە خۆراکە ماددە و ھۆرمۆن و گازەکان و...ھتد دەگوازێتەوە و پاشەڕۆکان دەردەکات و پارێزگاری لە پلەی گەرمیی لەش دەکات.
کۆئەندامی خوێنسووڕانی مرۆڤ
[دەستکاری]کۆئەندامی خوێن سووڕان یا کۆئەندامی خوێن (بە ئینگلیزی Cardiovascular system) پێک ھاتووە لە دڵ، لوولەکانی خوێن (خوێنبەر، خوێنھێنەر) و خوێن. ئەرکی سەرەکی ئەم کۆئەندامە بریتییە لە ھەڵسووڕاندنی خوێن لە لەشدا، بە مەبەستی گەیاندنی بژیو (ترشی ئەمینی، ئەلیکترۆلیت، لیمف، گازە پێویستەکانی لەش وەکوو ئۆکسجین) و دەرکردنی ماکە زیادەکانی بەرھەم ھاتوو لە پڕۆسەی مێتابۆلیزم (وەک دوانە ئۆکسیدی کاربۆن) لە لەش.
دوو جۆر ھەڵسووڕانی خوێن لە لەشی مرۆڤدا بەدی دەکرێت:
- سییە سووڕ: لەم سووڕانەدا خوێن لە دڵەوە بۆ سییەکان بەڕێ دەکرێت، بە مەبەستی ئاڵوگۆڕ کردنی گازەکان (دەرکردنی co2 و وەرگرتنی ئۆکسجین)
- کۆئەندامە سووڕ: خوێن لە دڵەوە بۆ ئەندامەکانی لەش بەڕێ دەکرێت، بە مەبەستی گەیاندنی خوێن بە ھەموو خانەکانی لەش.
لەشی مرۆڤێکی مامناوەندی ٤٫٧ تا ٥٫٧ لیتر خوێنی تێدایە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆئەندامی سووڕان تێدایە. |